𝙴𝙿𝚒𝚂𝙾𝙳𝙴 | ๛ 𝟷 ๛ ئـەگەر

1.9K 115 48
                                    

بەخێربێن بۆ وەرزی دووەمی کتێبی کێ بکوژەکەیە ئەگەر ئەو کتێبت نەخوێندۆتەوەوە ئەوا تا لەم کتێبە تێبگەیت سەیری کتێبی یەکەم بکە.

هەموو شتێک جوان بوو کەچی تۆ لەناوت برد.

پـۆڤـ'جۆنگکوک∣∣بـیـسـتـے شوبات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پـۆڤـ'جۆنگکوک∣∣بـیـسـتـے شوبات.



لەناو دەستەکانم خزی، ویستم بیگرمەوە بەڵام بە چاوەکانی خۆم بینیم چۆن دەکەوتە خوارەوە." ساراااا" هاواری ناویم کرد و بەخێرایی بەسەر پەیژەکان دەچوومە خوارەوە تا بتوانم بیگرمەوە، بەڵام وەک جەستەیەکی بێ گیان لەسەر پەیژەکان کەوتە ئەرزەکە.

"سارا ئازیزەکەم گوێت لێمە؟"بینایم ڵێڵ بوو بەهۆی فرمێسکەکانم، چ زەمەنێکە جیۆن جۆنگکوکی گەورە و گران دەگری؟ بە دەستەکانم لە ڕوخساریم دەدا تا سەیرم بکا بەڵام تەنها چاوەکانی لەسەر دەستەکانی بوو کە بەخوێن بوو، منداڵەکە؟ دەکرێ مردبێت،هەمو شتێک بەهۆی ئەو منداڵەبوو بەهۆی ئەو ئێڵدرۆدە نەفرەتیە بوو."جۆنگکوک چی بـ ساراااا"

دەنگی یونگی بوو بەڵام سەیرم نەکرد بەڵکوسەیری سارام دەکرد چۆن بەلاوازی چاوەکانی دادەخا "سارا ئازیزم چاوەکانت بکەوە ،سەیری  من بکە چاوەکانت دامەخە گیانەکەم تکایە تکایە چاوەکانت بکەوە"وام هەست دەکرد لە کۆتا خولەکی ژیانمم، دەستەکانم دەلەرزین و قاچم ئەرزی نەدەگرت ، وەک ئەوە وابوو بە چەکوشی گەورە لەسەرم بدەن، چاوەکانم ناوە ناوە لێڵ دەبوون بەهۆی فرمێسکەکانم، سارا نابێت هیچیت بەسەر بێت.




دەستەکانم خستە ژێر قاچی کە هەموو خوێن بوو، دەستەکەی ترم خستە ژێر پشتی."چی دەکەی؟" یونگی پرسی کاتێک بەرەو دەرگاکە چووم" بوەستە جۆنگکوک تۆ،ناتوانی بچیتە دەرەوە خۆت دەخەیتە مەترسی بەم شێوەیە" یونگی هەوڵیدا بم وەستێنێ کاتێک ڕوخساری ئەویش هیچ لەهی من چاکتر نەبوو.



"مەبەستت چیە؟ من ئەو دەبەم" چومە دەرەوە و گوێم لەقسەکانی نەگرت، لەئێستادا ئەوەی بۆمن گرنگە تەنها سارایە "جۆنگکوک بوەستە تۆ لە لای هەموو شارەکە مردوویت ناتوانی ئاوا بچیتە جێگا گشتیەکان مەترسی دەخەیتە سەر خۆت و هەموو کارەکان بە زایە دەچن" کاتێک سارام خستە دەرگای دواوە یونگی هەوڵیدەدا پەشیمانم بکاتەوە " هیچ گرنگ نیە لام نە پۆلیسی نەفرەتی و نەخەڵکەکەش ئێستا ئەوەی بۆمن گرنگە ژیانی سارایە بۆچی ناتەوێ لێم تێبگەیت"




دڵێڪی برسی(کۆتای وەرزی دوو)Where stories live. Discover now