چ ژیانێک باشترە لە ژیانی کەسێک کە هیچ خەمێکی نییە جگە لە ڕازیکردنی خوای گەورە.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
" بۆچی دەگریت شیرینەکەم" جۆنگکوک هەرکە هاتە ژورەوە گوێبیستی گریانی جێنا بوو کە دەگری، سەیری ژورەکەی کرد کە سارا لێرە نیە، دەنگی ئاوی گەرماوەکە دەهات لەوە دەچوو لە گەرماوەکە بێت، جۆنگکوک جێنای لەباوەشی کرد و دەیلاواندەوە ،جێنا هەر بەردەوام بوو لەگریانەکەی.
" یااا تۆ بۆچی بەردەوامی لەگریان؟ چیت بۆ بکەم ژیر دەبیتەوە همم؟ گۆرانیت بۆ بڵێم؟ دەتەوێ باوکە گۆرانیت بۆ بڵێت؟" جۆنگکوک هەر جێنای دەهەژاندەوە و قسەی بۆدەکرد پاشان کە بەیادی هاتەوە سارا دایمەن گۆرانی بۆ دەلێت کە دەگریت، ئەو بیرۆکەیەیەی بۆ هات کە ئەویش بەوتنی گۆرانی ژیری بکاتەوە، جۆنگکوک بەهێمنی دەستی کرد بە وتنەوە و گۆرانی و جێنای دەهەژاندەوە، جێنا کەمێک بەردەوام بوو وپاشان یەکسەر بێدەنگ بوو، جۆنگکوک بەدەم گۆرانیەکەوە خەندەی کرد کە چۆن کچەکەی بەدەنگی ژیر بویەوە، جۆنگکوک لەژورەکە لەم سەر بۆ ئەوسەر دەچوو و جێنای دەیلاواندەوە و گۆرانی بۆ دەوت.
سارا کە لەگەرماوەکە جلەکانی دەگۆڕی گوێی لەدەنگی جۆنگکوک بوو کە گۆرانی دەوت، ڕاستەوخۆ ئەو ڕۆژەی بیرکەوتەوە کە زۆر ترساووبوو و جۆنگکوک پێی وت کە ئەگەر گۆرانیت بۆ بڵێم ترسەکەت نامێنێت، فرمێسکی چاوانی سارا هاتنە خوارەوە لەگەڵ ئەو یادەوەریە شیرینەی کە پێشتر هەیبوە لەگەڵ جۆنگکوک " چی دەبوو بەم شێوەیە نەبوبایت ئەزیزی من؟ چی دەبوو بەم جۆرە خراپ نەبوبایت؟ سوێند دەخۆم ئەوسا نەک دڵم بەڵکوو گیانم و تەمەنیشم فیدای تۆ دەکرد، هەموو ژیانی من تۆ بوویت، ئەشقە یەکەمەکەم تۆ بویت، یەکەم باوەش، یەکەم ماچ، یەکەم ژوان، تۆ بۆ هەمیشە یەکەمەکانم بوویت،سەیرکە ئێستاش یەکەمی منیت، یەکەم کەسی هێندە ڕقم لێی بێت و لەناخی دڵەوە خۆشم بوێت، بۆچی هێندە سەختە؟ بۆچی ناتوانم بڕیارێک بدەم؟ یان لێت خۆشبم یان وازت لێ بێنم، ناتوانم بەخوا لەم نێوەندە گیرم خواردوە،خۆزگە هەموو شتێک وەک ئەوە ئاسان بوایە کە تۆ دەتوت" سارا بە نزمی چرپەی کرد و فرمێسکەکانی دەڕشت، ئەویش ژیانێکی ئاسوودەیی دەوێ، دڵی ئەو جۆنگکوکی دەوێت، بەڵام چۆن دیسانەوە خۆی بخاتەوە ناو ئەو قوڕاوەی بەزۆر نەجاتی بوو لێی؟
![](https://img.wattpad.com/cover/374824302-288-k365771.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...