ئەوە منم کە وون بووم،
یان تۆی کە پەیدا نابی ؟
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
" دەی شیرینەکەم ئەوەش بخۆ" سێلین خواردنەکەی خستبووە ناو کەوچکێک و بە سارای دەدا، چەند خولەکێک دەبێت سارا بە هۆش خۆی هاتۆتەوە لە نەخۆشخانە، سارا سەرەتا کە هەڵسا و زانی لە نەخۆشخانەیە زۆر ترسا لەوەی دیسانەوە کۆرپەکەی لەدەستبدات، بەڵام خاتوو سێلین بەخێرایی بەرەو لای سارا چوو و ئارامی کردەوە، جۆنگکوک هێشتا ئاگاداری ئەوە نیە سارا بەهۆش خۆی هاتۆتەوە، ئەو ناچار بوو بچێت چەند دەرمانێک بۆ سارا بهێنێت، کە چارەسەرێ ئەو پەتایە بکات کە سارا توشی بوە.
بەهۆی کەش و هەوا لەناکەوەکەی بوسان کە ساردی لەناکاوی دەبوو، سارا توشی ساردی و گەرمی بوە و پەتایی گرتوە، دکتۆرەکە پێی وتبوون کەدەبێت زۆر باش ئاگاداری خۆیان بن چونکە هەم دایکەکە لاوازە و هەم منداڵەکەش، جۆنگکوک بە هێواشی دەرگاکەی کردوە و هاتە ژورەوە، پێی وابوو سارا هێشتا بێ هۆشە بەڵام هەر کە بینی سارا بەخەبەرەو و دایکی خواردنی پێدەدات، بەخێرایی دەرمانەکانی دانا و بەرەو لای سارا چوو، توند لەباوەشی گرت "ساراکەم، گیانی من، زۆر ترسام، بەخوا زۆر ترسام لەدەستت بدەم، شیرینەکەم بۆچی هێندە منت ترساند،من چیم بکردبایە تۆ شتێکت بەسەر بهاتایە؟ چۆن بەرگەم بگرتایە شتێکت بەسەر بهاتبایە؟ گوڵەبۆنخۆشەکەی من، نازەنینەکەی من، گوڵە لیلیەکەم، ئەزیزی من مەگەر تۆ شێکت لێ بهاتبایە من چیم کردبا" جۆنگکوک وەک شێتێک هەموو ڕووخساری سارای ماچ دەکرد و بەدەستەکانی ڕووخساری ساری گرتبوو، ئەسڵەن وای دەزانی دایکی هەر لەوێ نیە، ئەو ئەمجارە زۆر ترسا، زۆر ترسا لە نەبوونی سارا و لەدەستدانی.
سارا بەو نزیک بونەوەیە ناڕەحتت ببو بەڵام نەیتوانی هیچ بڵێت نەوەکا دایکی هەڵە بیر بکاتەوە و پێیان بزانێت، سارا لەبەر خاتری جۆنگکوک نا بەڵکوو لەبەر خاتری سێلین بێدەنگ بوە، ئەو پێی غەدرە دڵی ئەو ئافرەتە میهرەبانە بشکێنێ و بێ هیوای بکات، دەترسێ بەهۆی ئەو بابەتە خەفەت بخوات، ئەگەر بابەتەکە تەنها جۆنگکوک بوایە سارا دەمێک بوو هەموو شتێکی وتبوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/374824302-288-k365771.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە)
Romance"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...