𝙴𝙿𝚒𝚂𝙾𝙳𝙴 | ๛ 28 ๛ ئازاری زۆرە

575 105 1K
                                    

گـوڵت بۆ ناهێنم!
تۆ دەبەم و پیشانی گوڵەکانت دەدەم.

گـوڵت بۆ ناهێنم!تۆ دەبەم و پیشانی گوڵەکانت دەدەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پۆڤیـ'جۆنگکوک|| چواردەی ئابـ'ی 2031





" سڵاو شیرنیەکەی باوکە، کات زۆر خێرا تێپەڕ دەبێت وایە؟ دووساڵ، ڕێک دووساڵی تەواو بەسەر مردنی هەردوکتان تێپەڕیەوە، هێشتا بە نەبونتان ڕانەهاتووم، تەنانەت نازانم چۆن تا ئێستا هەناسە دەدەم و دەژیم،دەبوایە من بمردبامەیە نەوەک تۆ و دایکت، من تەنها بێ سوودێکم کە لێرە ماومەتەوە، ئێوە شایەنی ئەوە نەبوون بەم شێوەیە بمرن، ئێوە شایەنی باشترین ژیان بوون، دەبوایە هەردوکتان بپارێزم، دەبوایە ژیرتر بم لەهەر هەنگاو نانێک، بەڵام تەنها وەک گەمژەیەک ڕەفتارم دەکرد و لەئەنجامدا تۆ و دایکتم لەدەست دا، دەزانی بچکۆلەکەم دایکت ئەمجارەش وەک هەموو جارەکانی تر ڕاستی دەکرد! وتی جۆنگکوک چی بچێنیت هەر ئەوە دەدوریتەوە، ئەوتا من ژیانی چەندان خێزانم شێواند و ئەوانیش ژیانی منیان شێواند" وشەکان کە چەندان ڕۆژ و ساڵە بەند کراون لەناخما بۆ کچەبچوکەکەم باس کرد، ئەو کچە بچکۆلانەی من کە تێر بۆنی نەبووم، تێر باوەشی نەبوو، گوێم لەدەنگی نەبوو بڵێت بابە، نەمتوانی یەکەم هەنگاو نانی ببینم، نەشمتوانی فێرە ڕۆشتنی بکەم، بۆچی؟ چونکە وەک گەمژەیەک خۆم خستە نێو ئاگرێک و ئەوانم لەنێویدا سوتاند، نەدەبوایە تێکەڵی ئەو پیاوە بم، نەدەبوو بچمە ناو کارێک کە هەموو لایەکی ئاگرە.

" سارا!! گیانەکەی من! ئەشقە ڕۆشتوەکەم، خاتوونە میهرەبانەکەی من، ببورە کە من هۆکاری هەموو شتێک بووم، داوای لێبوردن دەکەم کەلەسایەی من هەردوکتان گیانتان سپارد، نازانم چۆن دووساڵم بەڕێکردوە، چۆن تا ئێستا بێ تۆ بەرگە دەگرم، سارا! ئازیزی من ئێستا لەو هەستەت تێدەگەم کە خۆم بۆتۆ کردبوو بەمردوو، بەڕاستی من هێندە ئازارم دایت! ئاوا ئازارت چەشت کە من دەیچێژم؟ زۆر بەئازارە سارا زۆر، کە دەگەڕێمەوە ماڵێ کەسی لێ نیە، خانوەکەی ترمان تەنها دیوار و خۆڵی لێ ماوەتەوە، لەنێو ژورێک دام کە زۆر بچوکە بەڵام بەخوا وا هەست دەکەم دیوارەکان هەمویان دەیانەوێ بمخنکێنن،هەموو کونجێکی ماڵە کۆنەکەمان یادگاریەکی تۆی لێیە،کوڕەکان دەیانەوێت بچمە لای ئەوان، بەڵام من تاکە شت کە لەتۆوە بۆم مابێتەوە ئەو خانوەیە، ئەزانی یونگی زۆر پەرێشانە؟ سارا ئەو بەڕاستی تۆی زۆر خۆشدەویست، کاتێک دەستمان بە یاریەکەش کرد ئەو دوودڵ بوو، هەمیشە دەیوتە سیۆکجین با سارا تێکەڵی ئەو بابەتە نەکەین، هەر جارێک لەلای تۆ دەگەڕامەوە لای ئەوان لەتۆی دەپرسی، ئەو تۆی زۆر لەلا گرنگ بوو، پێم نەوتی بەڵام کە زانی بەزۆره لەگەڵت بوومە لێیدام، کە تۆ گەڕایتە ماڵەوە زیاتری لێدام" خۆڵی سەر گۆڕەکەی کە وشک ببو لەنێو دەستەکانم نەدەمایەوە، وەک بلێی خۆڵی گۆڕەکەشی لێم توڕە بێت و نەیەوێ لێی نزیک ببمەوە.

کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە) Where stories live. Discover now