تۆ ئەگەر لەو بەری دونیا بیت
گەر لەپشتی هەورەکانیش بیت
من هێشتا خۆشم دەوێیت.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
" جێنا بڵێ خاڵە!" سۆکجین لەبەردەم جێنا وەستا بوو کە لەنێو بێشکەکەی دانیشتبوو بە بوکەڵەکەی یاری دەکرد " دەی جێنا سەیرکە خاڵە! ئاوا بیڵێ" سۆکجین هەوڵیدەدا جێنا فێر بکات کە بڵێت خاڵە، بەڵام جێنای بچکۆڵە لەوە نەدەچوو ئەم جەوەی بەدڵ بێت و بەقسەی سۆکجینی نەدەکرد.
" دەیییی بڵێ خاڵە من بسیکیتی زۆرت بۆ دەهێنم" سۆکجین بەردەوام بوو لەوەی جێنا ناچار بکات بڵێت خاڵە" بڕوا ناکەم کاکە تۆ بەرتیل بە کچەکەم دەدەیت؟" سارا گلیەیی لە سۆکجین کرد کە هاتە ژورەوە و خواردنی جێنای لەدەست بوو.
دووهەفتەی تەواو تێپەڕیەوە بەسەر ڕووداوەکان، نێوانی سارا لەگەڵ براکانی زۆر جوانە، وەک ئەوەی وتی ژیانێکی نوێی دەست پێ کردوە وەک ئەوەی تازە لەدایک بووبێتەوە، سارا کچێکە هێندە ئازار و مەینەتی بینوە هەرگیز حەز بە هەڵگرتنی ڕق نەبووە لەدڵی، تەنانەت کە جۆنگکوک هێندە خراپ بوو بۆی لەبەر خاتری کچەکەی مایەوە.
" چی بەرتیل و شتی وانیە تەنها فێری دەکەم بڵێت خاڵە بەڵام ئەو لەتۆ دەچێت، تۆش بە منداڵی وابویت، بڕوا ناکەیت چەندە بەدیارتەوە بووم تا وتت کاکە" سۆکجین بەخەندەوە باسی منداڵی سارای دەکرد کە چەندە عەجول و هار بوە و بەزۆری فێرە وشەی کاکە بووە، سارا خەندەیەکی شکاوی کرد و جێنای هێنایە دەرەوە و لەسەر قاچی خۆی داینا تا خواردنەکەی پێ بدات.
" تۆ هەرگیز باسی منداڵی منت نەکردوە، تەنانەت خۆشم هیچم لەیاد نیە،نازانم چۆن بوومە لەمنداڵی" سارا خەندەیەکی کرد و سەیری سیۆکجینی کرد، سیۆکجین خەندەیەکی شکاوی کرد، هەموو شتێک جوان دەبوو گەر وێرانی نەکردایە، بەڵام هەر ئەوە لە چارەنوسیان نوسرابوو کە ئاوا پارچەپارچە ببن.
" وێنەکانی خۆت دەوێت؟ وانزانم چەند تۆمارێکیشمان هەیە بەیەکەوە، خولەکێک لە یونگی دەپرسم بزانم دەتوانێت بچێت بیهێنێت" سیۆکجین لە جێگاکەی هەڵسایەوە و بەرەو دەرەوە چوو.
![](https://img.wattpad.com/cover/374824302-288-k365771.jpg)
YOU ARE READING
کێ بکوژەکەیە ( وەرزی دووەم || کۆتایی هاتووە)
Storie d'amore"بەڵام منداڵەکەمان!!" "تۆ بکوژی تۆ کوشتت". "هیچ دەرفەتێک نیە تا دیسانەوە ببینەوە خێزانێک؟"لەناخی خۆی پرسیاری کرد ژیان بۆچی هێندە پڕ ئازارە بۆچی هێندە قورسە ئایا بەڕاستی دەبێت خێزانێک بەدەست بهێنێتەوە. "ئەوەی تۆ بەرامبەر من کردت کەم نەبوو جۆنگکوک" ئ...