چـــــێـــــژ لـــە خــــوێـــنـــدنـــــەوە بــبــیــنـن
♡♡♡
Jungkook pov
بەیانی ھاتەوە....بەیانییەك كە شەوەكەی ھەمووی خەفەت و نەفرەتكردن بوو لە خۆم.....
دوای ئەوەی خۆم شت و نانم خوارد و خۆم ئامادە كرد ڕۆیشتم بۆ كۆلێژ بەڵام لە ڕێگاكە چەپكێ گووڵی ڕەنگاو ڕەنگی جوانم كڕی بۆ سووھی ھیوادارم بمبوورێ.
لە باخچەكەوە ڕۆیشتمە ناو زانكۆ بەڵام لەوێ نەمبینی بێگوومان لە ھۆڵەكەیەتی «پۆل»
كە ڕۆیشتمە ژوورەوە لە شوێنەكەشی نەبوو!!! لە ھانیام پرسی ئەو دانیشتبوو لە دوای شوێنەكەی سووھی'ەوە
تێبینی گرنگ وەكو مامۆستای كیمیا ئەڵێ😂
دایكی جۆنگوك و دایك و باوكی سووھی لە سیۆل ئەژین بەڵام سووھی و جۆنگوك بۆ كۆتا ساڵیان لە زانكۆ ھاتوونەتە دایگیو خۆتان ئەزانن جامیعە چۆنە ھی وای ھەیە ھەر ساڵە و لە شوێنێكە"
••••••••••
"سڵاو ھانیا....سووھی نەھاتوە؟!"
ھانیا وەڵامی یامەوە "واتە نازانی؟!!.....دوێنێ سووھی دەستی سووتا بردمان بۆ نەخۆشخانە، ئەو نەھاتووە و لە ماڵەوەیە چونكە نەیتوانی بێت"
ھیچ بیرم نەكردەوە و یەكسەر قسەم كرد "و و واتە چۆنن!؟ بە چی؟!"
"دوێنێ دوو قاوەی پێ بوو لێیان نەخورابوو نازانم بۆ كێی كڕیبوو ویستبووی فڕێیان بات كەسێك خۆی لێ یابوو و قاوە گەرمەكەش بەسەر دەستی ڕاستیا ڕژابوو...دوێنێ زۆر گریا لەتاو ئازاری دەستی"
"سوپاس" ئەوەم وت و ڕۆیشتمە دەرەوە بە گووڵەكەی دەستمەوە
یەكسەر دوێنێم بیر ھاتەوە
بیرھاتنەوەكانی دوێنێی كووك**
سووھی لە تەنیشتی من دانیشت و بە زەردەخەنەوە قاوەیەكی بە دەستەوە بوو دەستی درێژ كرد "قاوە بخۆ" منیش وەڵامم نەیایەوە و دواتر ھاوارم بەسەرا كرد"
~لــە بیركردنەوەكانم ھاتمە دەرەوە~
ئەگەر ھاوارم بەسەرا نەكردایە و لێی تێبگەیشتمایە ئەویش وای لێ نە ئەھات ئەو قاوەكانی بۆ ھەردوكمانی كڕیبوو....
یەكسەر بەرەو ماڵەكەی بەڕێكەوتم و بە درێژایی ڕێگاكە نەفرەتم لە خۆم ئەكرد
ھەر كە گەیشتم یەكسەر تەقەم لە دەرگاكە یا بەڵام دەنگ نەبوو....
دووبارە لێم یایەوە سووھی دەرگاكەی كردەوە كە بە دەمووچاویەوە دیار بوو گریاوە ڕەنگی ڕەش ڕەش ببو وە دەستی بەسرابوو، گوڵەكە لە دەستم كەوتە خوارەوە و بەو شێوەیە سێرم كرد و یەكسەر باوەشم پیاكرد "داوای لێبوردنەكەم" كە باوەشم پیاكرد باوەشی زۆر زۆر گەرم بوو ئاسایی نەبو لە نەخۆش ئەچوو...
كاردانەوەكەی شۆكی نەكردم چونكە شایەنی بووم، منی پاڵناو دەرگاكەی داخست
بەڵام منیش دووبارە لە دەرگام یایەوە و كردیەوە بە دەنگێكی پڕ گریانەوە وتی "بۆ ھاتووی؟! بۆ ئەوەی قسەیەكی ترم پێ بڵێیت؟! بڵێی كە ئیتر نەیەمەوە سەر ڕێگەو؟! نایەمەوە خەم نەبێ (فرمێسكەكانی ھێواش ھێواش كەوتنە خوارەوە) ئیتر بێزار ناكەم!"
ویستی دوای قسەكانی دەرگاكە داخات بەڵام قاچم خستە بەردەمی"تكایە با قسەبكەین!"
"چ قسەیەك؟! ھاوارەكانی تۆ؟! یان خۆ شێت كردنەكان؟!"
"باشە مافی خۆتە ھەرشتێك بڵێیت بەڵام با قسەبكەین"
"بڕۆ و جارێكی تر مەیەرەوە"
"سووھی تكایە!! تكایە پێنج دەقە بەس پێنج دەقە و ئەڕۆم"
لەبەردەم دەرگاكە لاچوو و گوڵەكەم ھەڵگرت و ڕۆیشتمە ژورەوە و ئەویش دەرگاكەی داخست و لەسەر قەنەفەكان بەرامبەر یەك دانیشتین گوڵەكەم لەسەر مێزەكە دانا...بێ ئەوەی بییەم بە خۆی جارێ شتی لەوە گرنگتر ھەیە
"سوھی....شەرمەزارم، نازانم بڵێم چی...زۆر ھەڵە بووم داوای لێبوردنەكەم نەئەبوو وابڵێم بەڵام كە تۆ من پشتگوێ خست بۆیە وا تووڕە بووم....."
سوھی ھیچی نەوت و چاوەكانی فرمێسكیان پیاھاتە خوارەوە و سێری بەردەمی خۆی ئەكرد'
"بەھۆی منەوە بوو.....خۆزگە ھەردوو دەستی خۆم بسووتانایە...خۆزگە دەمم بشكایە و ئەو قسەیەم نەكردایە....خۆزگە قاچم بشكایە و تۆم لەوێ بەجێ نەھێشتایە....."
ھیچی نەوت و فرمێسكەكانی زیایان كرد
ھاستام و ویستم بڕۆم، بڕۆم و جارێكی تر نەیەمەوە بەردەمی چونكە لە ئازار زیاتر ھیچ نەبووم بۆی....توڕەبوونەكانم نەیانتوانیوە خۆیان بگرن و دڵی ئەو نەشكێنن
"ھەتا ئێستا لە ماوەی ھاوڕێیەتیمانا لە خەفەت زیاتر ھیچ نەبووم بۆو، ئیتر نامەوێ لەوە زیاتر ئازار بەم ئەڕۆم و جارێكی تر نایەمەوە"
پێم بە دڵی خۆما نا ھەتا ئەو وشانە لە دەمم ھاتنە دەرەوە پشتم تێكرد و ویستم بڕۆم بەڵام ئەویش ھەستا و لە دواوە باوەشی پیاكردم و ھەناسە گەرمەكانی لەسەر پشتم ھەستی پێ ئەكرا
"مـ مەڕۆ" بە دەنگێكی پڕ گریان وای وت و باوەشەكەی پچڕاند و منیش یەكسەر ڕووم وەرگێرا و بەرامبەری وەستام
سوھی"مەڕۆ...لەگەڵم بمێنەرەوە"
بە توونی باوەشم پیاكرد و ماچی سەریم كرد و دوركەوتمەوە دووبارە سەریشی زۆر گەرمە لەوانەیە نەخۆش بێ
"داوای لێبوردنەكەم"
"كێشەی من نە سووتانی دەستم بوو نە بەجێھێشتنم لەوێ....بەس ئەوەبوو كە لێم تێناگەیت و یەكسەر ھاوار ئەكەیت، لە ھیچ شتێ تێناگەی گوێ بۆ ھیچ شتێ ناگری بە پێی لێكدانەوەكانی مێشكی خۆو ھەڵسووكەوت ئەكەیت و خۆو شێتەكەی....ئیتر وا مەكە"
ڕاستەكا...ئەوانە سەرزەنشت نین بەڵكو ھەموویان ڕاستین و پێویستە دانە دانە قبووڵیان كەم.
•سووھی" وە من بۆ ئەوەش سەرزەنشت ناكەم كە تووڕەیت و بۆ ھەموو شتێك یەكسەر ھەڵەچی....ئەوە كەسایەتی تۆیە، تۆ تووڕەیت بەڵام ئەشبێ بزانی دڵم ھەیە!"
بە توونی باوەشم پیاكردەوە "داوای لێبوردنەكەم نازانم چۆن سێریش كەمەوە"
" بە چاو " وای وت لەگەڵ پێكەنینە فرمێسكاویەكەی
" لێم خۆشبووی؟!"
" تششش ھەر خۆی من ڕاھاتووم"وای وت و چاوی لێم سووڕاند
" وە بەھۆی منەوە دەست وای لێھات...ببورە"
"نا بەھۆی تۆوە نەبوو بەھۆی ئەو فرمێسكانەوە بوو كە پێو ڕشتم"
"بەساقەی یەك بە یەك ئەو فرمێسكانە بم كە كەوتونەتە خوار" دوای كردنی قسەكەم باوەشم پیاكردەوە،شەرمكردنەكەی زۆر جوانە، ڕوومەتەكانی سوور سوور ھەڵەگەڕێن
"ئای دەستممم" دورمخستەوە بەھۆی باوەشە توونەكەم دەستیم ئازار یا "ببورە"
"كێشە نیە باشم"
كەمێك بەو شێوەیە قسەمان كرد و دە جار وتم گەرمی بپێوە نەوەك نەخۆش بی ھەر ئەڵێ باشم...كات تێپەڕی و ویستم بڕۆم
"با من ئیتر بڕۆم"
"ئیش ھەیە؟"
"نا...بەڵام تۆ پشووبە"
"جۆنگوك"
"گیان"
"مەڕۆ.....واتە...گەر ئیش نییە "
چۆن بتوانم بەجێی بھێڵم كاتێك ئاوا پێم ئەڵێ مەڕۆ؟! من بەڕاستی شێتی ئەمە بووم'
"بەڵام تۆ بە تەنیا بیت باشترە پشووبەیت"
"نا من باشم، وە نامەوێ بە تەنیا بم....ئەمێنیتەوە؟" لە كۆتایی قسەكەی بە چاوە گەورەكانی سێری كردم
"باشە لێرە ئەبم...بەڵام ئەبێ نان بخۆیت و گەرمیش بۆ بپێوم باشە؟!"
"یااا تۆ مەرجم بۆ دائەنێی؟!"
"بێگوومان ئەگەر بتەوێ بمێنمەوە ئەگەر نا ئەڕۆم" پێكەنینە شەیتانیەكەم كرد چونكە ھەر ئەبێ گەرمی بپێوێ
"نەخێر نامەوێ" بە لاچاو بە بێزاری سێری كردم بە بێمنەتی
منیش تووڕەی ئەكەم ھەستام و "دەی كەواتە با من بڕۆم.....خۆ ھیچ پێویست نیە؟!"
"ئەرێ گەمژە دە دانیشەەە! زۆر بێتامی ئەزانی؟! تششش"
"ئێ تۆ خۆو وت بڕۆ" ھەردوو شانم بەرزكردەوە و وابزانم عەسابی ئەویش لەگەڵ شانی من بەرز بویەوە ھھھھ
"كووك یان لێرە دائەنیشی یان ھەتا ماوی نامبینیتەوە ھا!"
"ئێ تــ....."
نەمتوانی قسەكەم تەواوكەم دەنگی مۆبایلەكەی سووھی ھات
سوھی"لێرە ئەوەستی...........~سێری مۆبایلەكەی كرد و سێری منی كرد~نەڕۆی ھا!"
ھەڵێ گرت و چاوێكی بز كردەوە ئینجا وەڵامی پەیوەندیەكەی یایەوە
"ئۆما....سوپاس باشم ئەی ئێوە؟!......ئەویش باشە.....ھم، نا تاقیكردنەوە ھەفتەیەكی ماوە.....نانا ناترسم....باشە كەواتە ئەوبینمەوە.....یاا ئۆمااا منیش بیرتەكەممم «لچی شۆڕ كردەوە».....خۆشمەوێییی بە باوكم بڵێ خۆشمەوێ.....باشە ئەوبینمەوە ماچتەكەمم"
Soohie pov
كە مۆبایلەكەم لابرد و ڕووم كرد بەولایا كووكی لێ نەمابوو، گەمژەە
"جۆنگوككك" وتم بە تووڕەیی
"جۆنگوككك ئەگەر لێرەی ھەر ئێستا وەرە" دووبارە بە توڕەیی و ھاوارەوە وتم
ئەو گەمژە ڕۆیشتوە!! ئاخر چۆن منی بەجێھێشت تۆ بڵێی لێم بێزار بێ؟! من وتم ئەگەر بڕۆی ئیتر من نابینیتەوە چۆن ڕۆیشت!!!!
لەوانەیە لێم بێزار بێ!
بەڵام ئەو من بەجێناھێڵێ!
دڵم پڕ بوو و ویستم بڕۆمە دەرەوە ھەوایەك ھەڵمژم كە دەرگاكەم كردەوە "پخخخ"
یەك دانەم بە عەزەڵاتە زلەكەیا كێشا (🥺) "گەمژەەە ڕۆحم چووو....وام زانی ڕۆیشتووییی" بە توونی باوەشم پیاكرد، ئەمزانی ناڕوات
"من چۆن تۆ بەجێئەھێڵم....وەرە با بڕۆین پیاسەیەك بكەین"
لێی دووركەوتمەوە و بەیەكەوە ڕۆیشتینە باخچە گەورەكەی دەرەوە پیاسەمان ئەكرد
"ئەگەر بەجێم بھێشتیتایە چی ئەبوو؟!" كووك وتی
" من نەئەبینیەوە " كووك سێری كردم وەك مناڵ
' بە جدیمە قەت جارێكی تر قسەم لەگەڵ نە ئەكردی" بە دڵنییاییەوە اسەم كرد
خێرا بە وەڵامە بەھێزەكانی وەڵامی یامەوە
"ئێستا نەمەبینیت یان قسەو لەگەڵ نە ئەكردم؟!ھاھاھھاا"
دووبارە دانەیەكم بە عەزەڵاتیا كێشا و ئەویش بە پێكەنینەوە خۆی لاركردەوە بۆ ئەوەی بۆكسەكەی بەرنەكەوێت «خۆ ئەزانن چۆن ئەڵێم» "گەمژە بێگوومان ئەگەر بشكرایە ئەمتۆپاندی" (بمسۆرن😁)
" ئاگاو لە قسەكان بێ!!"
"بـ بـ ببوررە" دڵم خێرا پڕبوو
قاقا بەرزەكانی لێ یا "ھھھ ئـ خـ خۆ مـن بـە ڕ استم نە ھاھاھ نەبوو"
فرمێسكە نەفرەتیاكانم خۆیان نەگرت و كەوتنە خوارەوە خێرا لەوێ ڕۆیشتم و كووك ھات بە دواما
"سووھیی سووھی بۆستەە" لە كۆتاییا قۆڵی گرتم "ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو تۆ بگریەنم!"
وەڵامم یایەوە "كێشە نییە!! بەس بزانە چۆن گاڵتە ئەكەی ئیزعاج" فرمێسكەكانم سڕی
"باشە بۆ ڕاوكرد مناڵ" ئەویش وای وت بە پێكەنینەوە
"لەبەر ئەوەی نەزانی كە ئەگریم!" كیوتت
"ھھھ ئەوە زانیشم"
"گرنگ نییە " بە لاچاو سێرێكم كرد و ڕۆیشتم
Jungkook pov
ۆۆفف ئەمە بۆ وا ئەكا منیش ڕۆیشتم بە دوایا و ڕۆیشتینەوە بۆ ماڵەوە واتە ماڵەكەی سووھی
' كەواتە گەرمی پێوەكە بێنە"
"یااا جۆنگوكك وتم پێویست ناكا ئەوە نییە من ئەجووڵێم و باشیشم؟! ئیتر پێویست بەوە ناكات"
"پێویست ئەكات گیانەكەم ئەكات...بیھێنە"
سووھی بە بۆڵە بۆڵ گەرمی پێوەكەی ھێنا و گەرمی خۆی پێوا ٣٧ بوو
"چیە بەڕێز جۆنگوك تەریق بویتەوە؟!"
"گەمژە من لەبەر تۆمە"
"ئێھ ئێھ سوپاس پێویست ناكا....حەز لە چییە بۆ ئێوارە؟!"
ھەر شتێك بێ...بەڕای من با بڕۆینە دەرەوە"
"نـا تكایە من حەزم لێیە لە ماڵەوە بین"
"باشە كەواتە منیش یارمەتیو ئەیەم"
"ھم....باش بەس خواردنەكەم سەقەت نەكەی"
"نانا سەقەتی ناكەم...بێگوومان ئەگەر تۆ دروستی كەی خۆشترینە"
"وایە من وام ئحم" كیوتت ئەمەوێ بیخۆم ئێستا
"ھھھ دەی ئەگەر شتی لێ نییە با بڕۆین بیكڕین"
"نـا دوێنێ شتم كڕی"
"ھم باش، بەڵام جارێ زووە"
"ئم...چی بكەین؟"
با من ماچی تۆ بكەم و لە باوەشە گەرمەكەتا بخەوم
"نازانم...بە دڵی تۆ"
" با بڕۆین لە باخچەكە تۆزێك پیاسە بكەین ھم؟!"
"باشە"
بەیەكەوە ڕۆیشتین لە باخچەكە پیاسەمان ئەكرد و بێگوومان لە یەك نزیك بووین بە ڕادەیەك
كە ئەڕۆیشتین بە ڕێگا دەستم بەر دەستی كەوت دڵم لە ھاتووچۆكردنی ئۆكسجینەكانی دەورووبەرم خێراتر لێی ئەیا، بەڵام ئەو زۆر ئاسایی بوو'
بێگوومان ئەو وەك من نیە.
"ئەرێ جۆنگووككككك لەگەڵتۆمە لەو كاتەوە بانتەكەم!!" بە دەنگی ئەو ڕاچڵەكیم
"ئاھ...بـ ببورە خەیاڵم لێرە نەبوو"
"ئەی...لای خۆشەویستە كۆنەكەو؟! ھھھ"
"نا گەمژە،ھەرگیز خۆشەویستم نەبوە....كەسێكی بێ كێشەم" زەردەخەنەیەكی لارم كرد
"ھھ بیگوومان....بەڵام من پێشتر ھەمبوو خۆزگە ھەمووی ئەبوو بە لاپەڕەیەك و لە دەفتەرێك لێم بكردایەتەوە و فڕێم بایە"
"ھەرخۆی ئەوانە ھیچ نین...ئەگەر كەسێك خۆشی بوێی چاوی لە ئاستی ڕابردوو كوێر ئەبێ"
"وایە؟!"
"ئمھم....كاتێك یەكێ ئاشق ئەبێ چاوی ھیچی تر نابینێ....مەرج تووڕە بوون و شەڕكردن و ئەوانە نییە، لە دڵەوە خۆشی ئەوێت و بە ھەموو دونیای ناگۆڕێتەوە"
" ھەرخۆی ئەو پەیوەندیە بێجگەلە ھەڵخەڵەتاندن و شتێكی بێمانای ھەرزەكارانە ھیچی تر نییە"
"ھھ ئەی ھەرگیز بەتەما نیت خۆشەویستی ژیان بدۆزیتەوە؟!"
"بێگوومان بەڵێ.....بەڵام ئەبێ كەسێك بێت بە تەواوی وا بێت....واتە لەوانەیە ھەنێجار یەكێك بێ ئەكەویتە داویەوە ھەرگیز پێشبینی ئەوە نەكەیت....بەڵام ئیتر دوو ڕێگا ھەیە..یان ئەویش تۆی خۆشەوێ یان خۆشیناوێیت، ئەبێ بەرگەی ھەردووكی بگری"
"وایە.......لەوانەیە خۆش شۆك بی بەوەی ئەو كەسەت خۆشویستوە"
"جۆنگوك تۆ تا ئێستا كەسێك خۆش ویستوە؟!"
" نــا ئاشقی بووم!.....بەڵكو زۆر زۆر"
"ئێستاش؟!"
"ئێستاش" وام وت و زەردەخەنەیەكم كرد
"واھ كە بەبەختە....یانی تۆ كەسێكی باشی بەڵام كەمێك نا زۆۆر زۆۆر شێتی....یەكسەر توڕە ئەبی گەمژە" ھھھ ئەو بەبەختە تۆی
"ئەگەر ئەو بەبەختە تۆ بی!!؟؟"
***
ستۆپپپپ
50 ڤۆت بۆ پارتی داھاتوو
♡
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •