34'

1.7K 366 42
                                    

"گوێو لێیە ئەڵێم چی؟"
سەری جووڵاند بە بەڵێ

"ئەمبینی؟"
"ئھم" بە كزی وای وت

ئەشیتوانی قسەبكات، زۆر دڵ خۆش بوم
دەستیم گرت و ئەو دەستی لەسەر ڕوومەتم دانا
"من باشم" كووك بە بێھێزی وای وت كاتێك ڕوخساری سپی بوبو و چاوەكانی نیوە كراوەبوون

"تۆ ھەر باشبە" وام وت و ماچی دەستیم كرد

"خۆشەویستم ئەتوانی ھەست بە قاچەكان بكەی؟"  وام وت و دەستم لە قاچی ئەیا
سەری بە بەڵێ جووڵاند

"بەڵام زۆر كەم" وای وت

"ھیچ نیە باشەبێ، دەی ئێستە بخەوە و پشوو بە" وام وت و دەستم لە قژی ئەیا بە نەرمی
"لەلام بمێنەرەوە"

"ئاخر دكتۆرەكان وتیان ئەبێ بەتەنیا بێت، نەشتەرگەریەكە قورس بوە ئەبێ پشوو بەی" وام وت و زەردەخەنەیەكم بۆ كرد

"ئەی پێتان نەوتون كە تۆ دەرمانی منی؟"
Kook~

"ئەی پێتان نەوتون كە تۆ دەرمانی منی؟"
كە وام وت شەرمی كرد و بە نەرمی پێكەنی و سێری كردم

"بەڵام لە ئێستەیا نا" وای وت و ھەستا
"سوھی"
"گیان؟" وای وت و وەستا
"نزیكم بەرەوە"
نزیك بویەوە
"كەمێكی تریش' وام وت ونزیك تر بویەوە

بۆنم ئەكرد و چاوم  داخستبوو
"خۆشمەوێی" بە نزمی لەلای گوێیەوە وتم و كەمێك دوركەوتەوە

"دەی بخەوە :)" وای وت و بە ھێمنی ڕۆیشتە دەرەوە





"ھێواش گیانەكەم" سووھی وای وت یارمەتی جۆنگوكی ئەیا تا بڕواتە ژورەكەی
كووك بە ھێمنی پاڵكەوت و سوھی پێخەفێكی پیایا

"پورم خواردنی بۆ دروست كردوی با بیھێنم" سوھی وای وت و ڕۆیشتە خوارەوە و خواردنەكەی ھێنا
یارمەتی كووكی یا تا دانیشێ و خوردنەكەی بخوا

"كەواتە، حەزەكەی بە دەستی خۆشەویستەكەو نان بخۆی؟" سوھی وای وت و زەردەخەنەیەكی كرد ھەموو ددانەكانی دەركەوتن

"ھم....خۆشەویستەكەم خۆی نانی خواردوە؟" كووك برۆیەكی بەرز كردەوە و وای وت
"ئێێێ.......نا بەڵام دواتر ئەیخۆم" سوھی وای وت
"بەڵام من ئەمەوێ بەیەكەوە نان بخۆین :( "
"باشە ئەڕۆم خواردنی خۆشم ئەھێنم و بەیەكەوە ئەیخۆین :)"

خواردنەكەیان خوارد و سوھی لەلای جۆنگوك بوو
دایكی كووك ھات
سوھی ھەستا " با ئێوە بەتەنھا جێبێڵم :)"
ڕۆیشتە خوارەوە دایكی دانیشتبوو

"نانی خوارد؟"
"ئھم، سوپاس بۆ خوا زۆر باشە"
"ئەو كوڕە داماوە شتی زۆری بینیوە و زۆری چەشتوە، بەڵام ھەر بەھێزە"
"باوكم كەی ڕۆیشت؟"
"ھەر ئەو كاتەی ئێمەی لێرە دانا خۆی ڕۆشت"

دایكی كووك ھاێە سەرەوە و وتی كە كووك داوای سوھی ئەكا

"ئاخر خۆشەویستم نابێ، ئەبێ بە ئارامی پشوو بەی....ھەم لەوانەیە كەسێكیش بێت ئەوە بۆ تۆ باش نابێ ئەبێ لە شوێنێكی ھێمن بی"
"دەی تكایە تكایە....بەڵێن بێ یەكسەر ئەخەوم"
"ئێ لە ژورەكەی خۆت بخەوی باشتر نیە؟" سووھی وای وت بە بێزاری چونكە جۆنگوك وەكو مناڵ داوای خوارەوەی ئەكرد
"باش....خۆم ئەڕۆم" كووك وای وت و بە بێھێزی ھەوڵی ئەیا ھەستێ
"ئەرێ جۆنگوك ئەوە چیەكەی!!! "
"ئێ تۆ یارمەتیم نایەی منیش خۆم ئەڕۆم"
"ئۆففف باشە با بڕۆم شوێنێك بۆ حازر كەم ئینجا ئەوبەم" سوھی وای وت و ڕۆشتە خوارەوە

"زۆر عینادی كرد چیبكەم!" وای وت و ھەردو شانی بەرز كردەوە، ڕونكردنەوەی بۆ دایكی و دایكی جۆنگوك ئەكرد
"ئەم كوڕە گەمژەیەی من قەت ئاقڵ نابێ" دایكی وای وت و لەگەڵ سووھی ڕۆیشتنە سەرەوە یارمەتی جۆنگوكیان یا تا بیبەنەوە خوارەوە

"ئاسودە بوی؟" سوھی وای وت و چاوی سووڕاند لە كووك
"بەڵێ" كووك بە بێمنەتی وای وت و چاوی لە سوھی سوڕاند
ھەردوكیان پێكەنینیان ئەھات
"مناڵ"
"كاممان؟"
"بێگومان تۆ كەروێشكی ناشرین"
"ببورە مشكی كیوت بەڵام من پیاوێكی گەورەم تۆ مناڵێكی بچوكی"
"پیاوێكی گەورە و عەقڵێكی بچوك"

بۆستن بۆ پارتی داھاتووووو

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now