35'

1.6K 327 40
                                    

وووووووووووو سوپڕایزززززز
وا باشترە پارتی پێشوو بخوێننەوە بۆیە بیرتان كەوێتەوە ❣️

زۆر شڵەژابووم لەگەڵ ھانیا لە ژوورە بچووكەكە بوین ئەو خەریكی ڕێككردنی تارا'كەم بوو لە دواوە
"زۆر باشە، من ئەڕۆم بۆ لای كوڕەكان" وای وت و دەستی دورخستەوە بە زەردەخەنەكەیەوە ڕۆیشتە دەرەوە...

بەڵێ....
ئەوە ئەو ڕۆژەیە كە خەوم پێوە ئەبینی، لەگەڵ ئەو كەسە ھاوسەرگیری ئەكەم كە خۆشمەوێ
جۆنگووك باش بویەوە دوای سێ مانگ
بەردەوام لەگەڵی بووم و یارمەتیم ئەیا
لەناو بیركردنەوەكانم بووم دەرگاكە بە ھێمنی كرایەوە
خێرا بۆنەكەیم ناسیەوە و ھەستام
بە پێكەنینە كەروێشكیەكەیەوە نزیك بوویەوە

"زۆر جوانی" بە دەنگێكی نزم وای وت و دەستی لەسەر ڕومەتم دانا
"جۆنگوك مـ من..."
نەیھێشت قسەكەم تەواو كەم لە مەبەستەكەم تێگەیشت
پەنجە گەورەكەی لە ژێر چاوم دانا
"شششـ نەكەی بگریت ھاا! لە بەیانیەوە خەریكن تۆ ئەڕازێننەوە"
بە دڵە پڕەكەمەوە دانیەكەم پیاكێشا
"تۆ مەبەست ئەوەیە من جوان نیم ھا؟؟ :("
"ھاھاھاھا بێگوومان نەخێر، جوانترین بووكی دنیای" وای وت و ماچی نەوچەوانی كردم
"چۆن بتوانم وابكەم میوانە كچەكان چاویان لەسەر تۆ نەبێ؟ -_-" وام وت و پێكەنی
" دڵنیا نیم بتوانی وا بكەی سێری من نەكەن، بەڵام لە پێش چاوی ھەموویان ئەیسەلمێنم كە من ھی تۆم و تۆش ھی منی، دەی با بڕۆین"
وای وت و قۆڵم خستە ناو قۆڵی و ڕۆیشتین كەمێكمان مابوو بگەینە كۆتا پلیكان
"زۆر شڵەژاوم" چپەم بۆ جۆنگوك كرد و دەستیم گوشی
ئەویش چپەی بۆ كردمەوە
"بەڵام من زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەو ساتەی كە دادوەرەكە ئەڵێ ئەتوانی ماچی بوكەكە بكەی" وای وت و پێكەنی ئەم كوڕە زۆر لاسارە


——————————
•دوای ساڵێك•
"بەخێربێیتەوە پارێزەرە قۆزەكەم" سووھی وای وت و جانتاكەی لە دەستی كووك وەرگرت
كووك چاكەتەكەی دانا و ڕۆیشتە ژورەوە
سووھی لەباوەش گرت
"سوپاس شازادە جوانەكەم وە ئەزانی چی؟........خۆشمەوێی" كووك وای وت
"منیش" سووھی وای وت و ماچی كووكی كرد

دوای كەمێك دووركەوتنەوە
" برسیمە"
"خواردنم ئامادە كردوە، خێراكە"
كووك خۆی شت و ھاتە دەرەوە
نانیان خوارد
"جۆنگووكییی بیرتە كە یەكەم ڕۆژ بوین بە خۆشەویست؟"
"ھھ چۆن بیرمەچێتەوە، تۆ گریای "

"ئۆووو تۆش بیرتە كە دادوەرەكە وتی ئێوە ھاوسەرن یەكسەر گریای؟؟؟" وام بە كوك وت و زەردەخەنەی كرد
"پەشیمانم كە ئەوەنە گریام، ئەبوو زیاتر و زیاتر بگریم چونكە نەمەزانی ژیان لەگەڵ تۆ ئەوەنە دڵخۆشكەرە"
وای وت و دەموچاوم وەكو ئەوەی لێھات (🥺) و چوومە باوەشی كە لەسەر قەنەفەكە باڵی درێژ كردبوو
پەنجەكانی خستە ناو قژمەوە بە نەرمی یاری پێ ئەكرد
"ئەمڕۆ یاریدەدەرەكەم ڕۆیشت ئیتر نایەتەوە سەر كار"
"ئۆھ باشتر ئەو قژ كورتە ناشرینە، یەك ھەفتە لە ئۆفیس نەبووم خەریبوو بە چات ئەیخواردی وای ئەزانی ئاگام لێ نیە" وام وت
"ئەرێ خانم بەتەما نیت ئیتر بێیتەوە ئۆفیس؟"
"نا حەزم لە ماڵەوەیە، ھەم...... ویستم شتێك پێ بڵێم" وام وت و كەمێك لە باوەشی دوركەوتمەوە
"گیان بیڵێ"
دوو دڵ بوم
"نـ نا لەبیری كە" وام وت
"دەی چیە خۆشەویستم شتێك بوە؟"
"نا كووكی ھیچ نەبوە...... «سێری ئەكردم بە نیگەرانی» ئێ تەواو كەروێشكەكەم ھیچ نیە شتێكی بچوكە با كاتی بێت پێتەڵێم" وام وت
"باشە بەڵام ئەگەر ھەر شتێك ڕووی یا خۆو ئەزانی نابێ لێم بشاریتەوە؟"
"ئەزانم:)" وام وت و ماچی ڕومەتی كردم
"بڕۆینە دەرەوە؟ یان سێری فلیمێك بكەین یان بڕۆین بۆ شوێنێك" وای وت
"بە دڵی تۆ، بڕۆین بۆ لای پورە دووجین؟ «دایكی كووك» ئەو بێزارە بەتەنھا با بڕۆین بۆ لای' وام وت و جۆنگوك زەردەخەنەیەكی كرد
" ئەو دڵە باشەو ئەخۆم" وای وت
"ئێ نەخێر سێركە، ئەو ھەمووڕۆژێك بەتەنھایە ئەگەر بشڕواتە دەرەوە چی ئەگۆڕێ ئەو ھەر تەنیایە مەگەر كاتێك لەگەڵ دایكم یەك ببینن، ئەو لە تۆ ڕاھاتبوو ئێستەش نابێ بێ خۆت'ی كەی ئەو دایكی تۆیە كەواتە دایكی منیشە....وە پێش تۆش ھەر پورم بوو' وام وت و پێكەنین
"پێش من؟ ئەی خاتوو سووھی ئەزانی كە ئەوان لەگەڵ دایكی تۆ لە پێش لە دایكبوونی ئێمەوە ھاوڕێن؟" وای وت بە پێكەنین
"ڕقم لێتە....دەی ھەستە"




—-—-—-—-—-—-—-—-—-—
*ڕینگ ڕینگ*
*ڕینگ ڕینگ*
• بەڵێ خۆشەویستم، ببورە ئاگام لێ نەبوو
~كێشە نیە تاقانەكەم....لە ماڵەوەی؟
•ئھم ئێستە خۆم شت
~من ئەمڕۆ زووتر یەمەوە ھیچ ناوێ بیھێنم ؟!
•نا گیانەكەم خۆو وەرەوە بەسە
~ خۆشمەوێیییی
•من زیاتر ، ئاگەداری خۆو بە
~باشە خۆشەویستم خوالەگەڵ
•بای بای
*تەلەفۆنەكە داخرایەوە*

No one~
"ئەگەر گوێبیستی ببێ زۆر دڵی خۆشەبێ" سووھی وای وت و زەردەخەنەیەكی كرد خەریكی قژی بوو

كات تێپەڕی تەقەی دەرگاكە ھات سووھی بە زەردەخەنە گەورەكەیەوە كردیەوە
"بەخێربێیتەوە خۆشەو...... ببورە، فەرموو؟!

جارێ كۆتایی زۆری ماوە
لەوانەیە درێژی كەمەوە
ئەگەریش درێژی نەكەمەوە ھەر سێ چوا پارتێكی ئەمێنێ

درێژی كەمەوە یان زوو تەواو بێت؟؟؟؟؟

لە ڕای خۆتان بێ بەشم مەكەن و چۆن بوو ئەم پارتە

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now