32'

1.7K 375 62
                                    


سووھی كە دیمەنەكەی بینی موچركەیەكی پیاھات
نەیئەزانی دڵتەنگ بێ یان دڵخۆش بێ
چونكە دەنگی ئەو دایكەی كوڕەكەی مرد، دەنگی خاتوو جیۆن نەبوو
ئەو كەسەی كە مرد جۆنگووك نەبوو...
بەخێرایی بەرەو نھۆمی سەرەوە ڕۆیشت و چوە بەردەم ژوورەكەی كووك دایكی خێرا بەرەو ڕوی ھات
"تاقانەكەم تۆ باش نیت بۆ ھاتی" وای وت كاتێك دڵی ئەكوڵا بۆ جۆنگوك
"دایكە جۆنگوك باشە؟" بە گریان وای وت
"ھێشتا وەكو خۆیەتی"
سووھی لە عەرزەكەیا دانیشت و دەستی بە سەریەوە گرتبوو و ئەگریا

"ســڵــاو.....جــۆنــگــوك چــۆنــە؟" دەنگی پیاوێك ھات
سووھی سەری ھەڵبڕی
دایكی كووك بە ڕقەوە سێری ئەكرد و بە خێرایی ھەستا بەرەو ڕووی ڕۆی
"ھیچ و پوچی ڕسوا...كوڕەكەم بەھۆی تۆوە یاری لەگەڵ ژیانی خۆیەكا، بە خۆو ئەڵێی بەشەر؟؟ ئاژەڵ! ئێوە ئاژەڵن! تۆش و برا نەفرەتیەكەش ئاژەڵن....ئەگەر ئەو ڕۆژە نەھاتیتایە بۆ ماڵە وێرانەكەی من كوڕەكەم وای بەسەر نەئەھات" دایكی كووك بە ھەموو ھاواری و بە گریانەوە ئەم قسانەی بە مامی كووك ئەوت و دایك و باوكی سووھی ئارامیان ئەكردەوە بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە قسەپێوتنی...

سووھی كە زانی ئەوە مامیەتی ھەستا و بەرەو ڕووی چوو
"ئەگەر یەك زەڕە پیاوەتی لە تۆیا ھەبێت ھەر ئێستە ئێرە جێئەھێڵی....( بە گریانەوە وتی ئینجا ھاواری كرد) جۆنگووك بەھۆی تۆوە لە ژورەوەیە!!«سێری مامی كووكی ئەكرد و دەستی بۆ ژوورەكەی كووك ڕاكێشا» " دایكی ئارامی كردەوە و داینا لەسەر كورسیەك

"بڕۆ لێرە تكایە، كێشە دروست مەكە خۆمان حاڵمان باش نییە" باوكی سووھی قۆڵی گرت

"ئێھ! ناخۆشتان كرد! لە ڕاستیا تۆ كێی ھا؟؟؟ تۆ كێی؟" مامی كوك بە بێڕێزی وای وت

"ئەی تۆ كێی؟؟ برا بێئابڕوەكەو كێیە؟ تۆ بە چ ڕوویەك لێرەی؟ چۆن ڕووت ھەیە بێیت و لەبەردەم ژووری مان و مردنی كوڕەكەما بوەستی؟" دایكی كووك وای وت و خەریبوو لەھۆش خۆی بچێ گرتیانەوە و دایاننا لەسەر كورسیەك و كەمێك ئاویان پێیا
باوكی سووھی پاسەوانەكانی ئاگەدار كردەوە و ھاتن پیاوەكەیان برد
سووھی و دایكی كووك حاڵیان زۆر خراپ بوو
بێگومان دایك و باوكی سووھیش زۆر باش نەبوون

سووھی ڕۆیشتە بەردەم دەرگا شووشە ناڕوون'ەكە و بە ھێواشی لێی ئەیا لەگەڵ گریانە زۆرەكەی
"خۆشەویستەكەم من لێرەم!.....تكایە ھەستەوە و بڵێ باشم، ھەستە بڵێ من لێرەم مەترسن،ھەستە تكاو لێئەكەم" وای وت و دانیشت لەلای دەرگاكە
بـــو بــە شــەو ئەوان ھەر بەو شێوەیە حاڵیان خراپ بوو
سووھی/
چاوم كردەوە لەسەر كورسیەكی بەرامبەر ژورەكەی جۆنگووك بووم
سێری دەورووبەرم كرد دایكی جۆنگووكی لێ نەبوو
دایك و باوكیشم لەم لاو لەو لامەوە دانیشتبوون
"تاقانەكەم ئەو ئاوە بخۆ" باوكم وای وت و كەمێك ئاوم خوارد
"چەن سەعات تێپەڕیوە؟" وام وت بە كزی
" شەش، تۆ چوارسەعاتە تۆ خەوتووی"
"ھیچ كاردانەوەی نەبووە؟" وام وت و فرمێسك ھاتە خوارەوە بە چاوما
"نـا" باوكم سەری داخست
"ئەی پورم لە كوێیە؟"
"خەواندویانە....بورایەوە دەرزی ئارامكەرەوەیان لێیا"

پەرستارێك بە خێرایی لە ژورەكە ھاتە دەرەوە و بە دوایا ڕامكرد
"چی بووە! جۆنگوك چیەتی!" وام وت بەڵام ئەو گوێی نەگرت و بەخێرایی ڕۆیشتە سەرەوە منیش بە ڕاكردن گەڕامەوە بەردەم ژورەكە
"بەنەفرەت بن جۆنگووك چیەتی!"
"ئارام بەرەوە خاتوون تكایە، بەڕێز جۆنگووك چاوی كردۆتەوە"
چاوەكانمان تا دوائاست كرانەوە
پەرستارەكە ھاتەوە و دكتۆر سووھۆ'شی لەگەڵ بوو
زۆر بە خێرایی ڕۆیشتنە ژورەوە

٠٠٠
ھێشتا ھەر بەو شێوەیە وەستابوون
سووھی زۆر بە خراپی ئەگریا خۆشی نەیئەزانی گریانی خۆشیە یان ناخۆشی
دایكی كووك بە گریانەوە بە دەموچاوە لاوازەكەی ھات
دایكی سووھی بەخێرای ڕۆیشت و یارمەتی یا دانیشێ
"تۆ باشی؟'
"باش نیم....ھیچ باش نیم" سەری لەقاند و ئەگریا
"پورێ،جۆنگووك چاوی كردۆتەوە" سووھی بە گریانەوە وتی
"خوایەگیان سوپاس بۆتۆ زۆر سوپاس«ئەگریا» ئەی ئێستا؟"
"نازانم...دكتۆرەكەی خۆی بە پەلە ڕۆیشتە ژورەوە و ھێشتا لەوێن" وای وت و دانیشت لەسەر كورسیەكە.

دوای ماوەیەك دكتۆرەكە ھاتە دەرەوە و ھەموویان ھەستان
"كوڕەكەم چۆنە؟" دایكی كووك وای وت
"ئەو باشە سوپاس بۆ خوا....ھۆشی ھاتۆتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە:)" وای وت و ھەموویان زەردەخەنەیەكیان كرد
"بەڵام..." دكتۆرەكە وای وت و ھەموویان سێریان كرد
"بەڵام چی؟" سووھی بە ترسەوە وای وت
"بەداخەوە...'
بۆ پارتی داھاتووووووووووووووووووووو😚❤️

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now