5'

3K 541 65
                                    

چـــــێـــــژ لـــە خــــوێـــنـــدنـــــەوە بــبــیــنـن
ئەزانم ڤۆتەكانیش تەواو نەبوون بەڵام لەبەر سەری ساڵ با دیارییەك بێ بۆتان☺☺
.

.

.
وەرە خوارتر🌚
.
.
.
ئەوەش دیارییەكەم😁
•••
Soohie pov
" وەرە با بڕۆین خانووەكە ڕێك لەو لایە' كووك وتی كاتێ ئاماژەی كرد بۆ ئەوەی بڕۆین
یەك تۆز ڕۆیشتین و خانووەكە لە شوێنێكی زۆر خۆش بوو وەك ئەوە وابوو لەناو درەخت بێ ھەمووی گەڵا و شتی جوان بوو دەورەبەرەكەی وە چواردەوریشی دەریاكە بوو'
"كووكیی ئێرە زۆر خۆشە"
"وایە.....ھەر خۆی ئاشقی ئێرەم!"
منیش ئاشقی تۆ
"نەمزانیبوو خانوو و شتی بچوكی لێیە.....لەو لاوە ڤێلا ھەیە باوكم لەوێ دانەیەكی ھەبوو بەڵام ئێستا چۆڵە.....واتە كەس تاقەتی نییە بچێت"
"ئەی بۆچی تۆ نەڕۆیشتووی!'
"ئێ من حەزم لێ نییە ھەرخۆی كەس ناڕوات... من حەزم لە شوێنی بچووكە گەورە بێ ترسناكە"
"دەی ئەوەش شوێنی بچووك با بڕۆینە ژورەوە"
ڕۆیشتینە ژوورەوە شتی زۆر جوانی لێبوو
خانوەكە پێكھاتبوو لە ژوورێكی نوستن لە لاتەنیشت كە سیستەمێكی دوو كەسی و كانتۆرێكی تیا بوو لەگەڵ ھەنێ شتی تر
وە كە لەو ژورەش ئەھاتیتە دەرەوە وەك ھۆڵێكی گەورە بوو كەوەنترێكی جوانی لێبوو لەگەڵ سەلاجە«بەفرگر»ێك وە مێز و كورسیەكی تەختەش لە بەلەكۆنەكە دانرابوو شێوەیەكی زۆر جوانی ھەبوو
وە دەستشۆریش «bath» لە دەرەوە بوو.
"وەە با بزانین ئێرە شتی خواردنی لێیە!؟"
"باوەڕ ناكەم لێی بێت، لا كاتێكا یەك ساڵە كەس نەھاتوە بۆ ئێرە!"
"بەڵام ئەی ئەگەر كەسێك پێشتر شتەكانی ھێنابێ!؟" وای وت و زەردەخەنەی كرد
"چۆن؟!"
"شتم كڕی لە ناو سەیارەكەیان بەڵام سەرەتا با تۆزێ ئێرە چاككەم ھەستەكەم پژاوە!"
" كەواتە با دەستپێبكەین"
" تۆ نا من!" كووك وتی چاوی بز كردەوە و دڵنیا بوو لەوەی كەلە ڕەقی ئەكەم
" تكایە كووكییی تكایە تكایە دەیی"
"تۆ بەس مەڵێ كووكی.....ئۆفف" بۆیە وای وت چونكە وەكو پشیلە فێڵبازەكان بووم كە ئەموت كووكی ئەویش نەیەتوانی داواكاریەكەم ڕەتكاتەوە ھیھیھی
بەیەكەوە شتەكانمان پاك كردەوە نزیكەی نیو كاتژمێرمان پێچوو چونكە وەكو وتم زۆر گەورە نەبوو وە پیسیش نەبوو
ھەموو شتێك بۆنی خۆش بوو و بریقە ئەیاتەوە و ئەو شتانەشی كووك كڕیویەتی لەناو بەفرگرەكەیە
" بە دڵمە!" وام وت كاتێك شێوەی دەستم وا لێكرد «👌»
"بڕۆینە دەرەوە پیاسەیەك بكەین؟!"
"ئم"
2:30
ڕۆیشتین بۆ دەرەوی ماڵەكە كە بەلەكۆنەكە«حەوشە»كەی وەكو باخچەیەك وابوو گووڵی زۆر ناسك و جوانی لێ چێنرابوو
" ئەو گوڵە زەردە زۆر جوانە"
"ئم.....دایكم ئەوەی ناشت "
"پورم سەلیقەی جوانە" لە ڕاستییا پورم نیە بەڵام وەكو پورم وایە ھەمیشە لەگەڵ دایكم پێكەوەن
"بێگوومان كوڕێكی وەكو منی بەخێوكردوە' زەردەخەنەیەكی لاری كرد
'تششش بەسە پیاھەڵدانی خۆو"
"ھھھ دەی با تۆزێ پیاسەبكەین"
ڕۆیشتینە كەنارەكە بە تەواوەتی كە چەتر و شتی لێبوو ھی شەربەت فرۆشتن و ئەمانە
لە ژێر یەكێك لە چەترەكان دانیشتین و داوای شەربەتمان كرد و ئەمانخوارد
"كەشەكە بە دڵی تۆیە"
ئەو چەترەی بەرامبەرمان دوو كوڕ بوون ئەوەی بەرامبەرم زۆر سێری ئەكردم بەتەواوی بێزار بووم
'ئمھم زۆر خۆشە.....'
بەڵام ئەمجارەیان كە سێرم كرد بۆ ئەوەی بزانم سێرەكاتەوە چاوی داگرت
" ئێرە زۆر خۆشە بۆ ئارامبوونەوە....." كووك وتی
لە جیاتی وەڵامی كووم بەمەوە وتم " كووك ئەو كوڕە زۆر سێرەكا!"
" كامە؟!" برۆكانی گرژ كرد و ڕوی كردە دواوەی خۆی واتەپێش من
" كووكك سێری مەكەە!" وتم بە دەنگی نزم و كووك خۆی ڕێك كردەوە
"ئەمجارە ھەر سێری ئەم ناوەشی كرد پێم بڵێ' كووك وتی
نەفرەت لە من تووڕەم كردد!!!
خەریكی قسەكردن بووین لەگەڵ كووك چاوم وەرگێڕا دووبارە چاوی داگرت
" كووك چاو دائەگرێ!"
كووك ھەستا و منیش بە دوایا ھەستام، ڕۆیشتە بەردەم مێزی كوڕەكان
" ھەستە" بە كوڕەكەی وت
"كێشەیەك ھەیە؟!" كوڕەكە وتی
"وەكو پیاو قسەو لەگەڵ ئەكەم....ھەستە" بە زۆر خۆی گرتبوو
كوڕەكە ھەستا و كووك بۆكسێكی لە ڕوخساری یا و دەستی دورخستەوە
"جۆنگوك وا مەكە تكایەە" من وتم
"بۆچی وا ئەكەی؟!!" كوڕەكە وتی كاتێك دەستی بە شوێنی بۆكسەكەوە گرتبو
" سێركە ناپیاو....یەكجاری تر سێری ئەو شوێنە بكەی من و ئەو كچەی لێیە ئەوە سوێن ئەخۆم ئەوتۆپێنم تێگەیشتی؟!"
" بەتۆچی كوڕە؟! ئەو كچە چی تۆیە ھەتا تۆ وا قسە ئەكەی؟!"
من یەكسەر دەستی كووكم گرت " جۆنگوك ئارامبە"
جۆنگوك دەستمی دورخستەوە " یەكەم جار تۆ بۆو نییە سێری كەس كەی! دووەمیش ئەو كچە ھاوسەرمە....." كووك بە تووڕەیی وای وت و بە توونی قۆڵی كوڕەكەی گرت لەوانەیە ئێستا قۆڵی بتەقێت ئەوەنە بە توونی گرتبووی "دەی مل ورد كە" بە قۆڵی پاڵی پێوە نا و كوڕەكە ڕۆیشت.
"ئایشش بۆ یەكسەر شەڕەكەی!"
"ئەی چیم بكردایە؟! بھێڵم ئاوا سێركا!؟"
' باشە كەواتە مەڵێ ھاوسەرمە....ڕسقم مەبڕە " تووڕەم ئەكرد
" بێدەنگ بە!"
"ھھھ باش تەواو"
"گەمژە" مەبەستی كوڕەكە بوو
پیاسەمان كرد
" ببورە...."
بۆ!؟؟"
" كە شەڕم كرد"
"تۆ من پاراست بۆیە ئەوە بە شەڕ حساب نەبوو"
" كەواتە ئەبێ شەڕیش لەسەر كەم!؟" «لە دەمی دەرچوو»
" یەكەم مەبەستم ئەوە نەبوو دووەمیش شەڕكردن لەسەر خۆشەویستە نەك ھاوڕێ"
"بەڵكو زیاتری لە ھاوڕێ........." بە پەلە بیری كردەوە دووبارە لە دەمی دەرچوو"واتە......با بڕۆین" بەخێرای وای وت و سێری لایەكی تری كرد
كات تێپەڕی و بەیەكەوە دانیشتبووین قسەی خۆشمان ئەكرد
5:45
" با شتێك دروستكەین بەیەكەوە بیخۆین "
"چیو كڕیوە؟!"
" گۆشت و تەماتە و خەیار و نۆدڵز و جبس و ئممم چی تریش بوو.......میوە و كەمێك خواردنەوە"
" خواردنەوە؟!!" وتم بە خۆتووڕەكردن
" گازی!!!" (خواردنەوەی گازی) وای وت كاتێك ھەردوو دەستی بەرز كردەوە
"ھھھھ ئێ باشە....بەس بۆ نۆدڵز؟" بە پێكەنینەوە وتم
" ئێ لەخۆمان ڕائەبینم خواردنەكەی بەردەستمان بسووتێنین بۆیە شتم ھێنا بۆ ئەحتیات«یەدەگ»" ئەویش بە پێكەنینەوە وتی
" شێتە.....دەی" بە پێكەنینەوە وتم
بەیەكەوە ستێك'مان دروست كرد و زەڵاتەمان كرد و سەر مێزەكەمان ڕازاندەوە و دانیشتین نانمان خوارد بێگوومان چۆڵ نەبووواتە بە دووی یەك كیلۆمەتر كەمتر خەڵكی لێبوو.
Jungkook pov
دوای ئەوەی نانمان تەواو كرد شتەكانمان كۆكردەوە و snackمان خوارد و سووھی خۆی گۆڕی ھوودیەك و تراكسوودێكی لەبەركرد ھەردووكیانی زۆر لێجوان بوو چونكە جلەكان گەورە بوو « ئەوانەی كە بۆ نموونە تۆ largeلەبەر بكەی ھەر large'ە بەڵام سەر شان و شتەكەی زۆر گەورەیە و خۆشی پانە over size»
وەكو مناڵی بچووك بوو كە لە شوێنێك یەكسەر جلی ئارامی لەبەر ئەكەن
قژی كرد بە پرچ و بەیەكەوە سێری فیلممان ئەكرد.
12:30
" كووك درەنگ نییە؟! ڕێگەكەش زۆر زۆرە"
"كەواتە با خۆمان كۆكەینەوە"
خۆمان كۆكردەوە و ڕۆیشتینە ناو سەیارەكەوە و لەسەر گۆرانی nothing like us بوو بە دەنگێكی كەم لەسەری دامنا و لە نیوەی ڕێگەكە سوھی خەوی لێكەوت...منیش بم بەو گۆرانییە و ئەو كەشە فێنكە و دوای ھیلاكیەكی زۆر و بەو جلە ئارامانەوە ھەر خەوم لێ ئەكەوێ.
زۆر بە جوانی خەوتبوو خەوێكی زۆر قوول بوو...
گەیشتینە ماڵەكەی خۆم و جانتاكەی سووھیم ھەڵگرت و مۆبایل و كلیلی سەیارەكەم كردە گیرفانم و سووھیم بە ھێمنی لەباوەش كرد و بردمە ژوورەوە و لەسەر سیستەمەكە دامنا و گڵۆپەكەم داگیرساند و بە خێرایی خۆم گۆڕی و دەم و چاو و شتم شت و ھاتمە لای سووھی پاڵكەوتم وەكو مناڵ خەوتبوو تاڵەكانی قژی سەمایان ئەكرد كە ھەناسەی لە لووتە بچووكەكەیەوە ئەھاتە دەرەوە و لێی ئەیان.
بەتانیەكەم پیا یا و دانەیەكی كە بۆ خۆم و ماچێكی سەریم كرد و لە تەنیشتیەوە خەوتم...
بەڵام ھەتا خەوم لێكەوت سێری دەمووچاوە فریشتەییەكەیم ئەكرد'
**** بـــــــەیـــــــانــــــی****
Soohie pov
خەبەرم بوویەوە و سێری چواردەورم كرد ژوورەكەی جۆنگوكە
لە تەنیشتمەوە خەوتبوو، زەردەخەنەیەكم كرد و سێری كاتم كرد 9:45
ئاھ لە زووە زوە خەوتووم...ھەردوو دەستم بەرز كردەوە و «وابزانم پێی ئەڵێن خۆ جیڕ كردن😂»
ھەستام دەمووچاوم شت و كەمێ ئاوم خوارد و سێری ناو بەفرگرەكەم كرد و شتم دەرھێنا و دەستم كرد بە چاككردنیان
بوو بە سەعات 10 و ڕۆیشتم جۆنگوك خەبەركەمەوە
"كووكیی" بە ھێمنی وتم و دەستم لە قۆڵی یا بۆیە ھەستی پێبكا
"جۆنگوووك" دووبارە
" ھەستە درەنگە.....جۆنگووككك"
وردە وردە چاوی كردەوە ' سەعات چەنە؟" بە یەك چاو سێری ئەكردم و وای وت
" دە....."
"ئمم" خەوتەوە
" ئەرێ دە جۆنگوك ھەستەە"
چاوەكانی ھێشتا داخرابوون و ھەستا و لە شوێنەكەی خۆی دانیشت و سێری خوارەوەی ئەكرد وە دواتر بە چاوە ڕەشەكانی سێری منی كرد " بەیانی باش'
" بیركەوتەوە؟! باشتر دەی ھەستە نان بخۆین"
كووك ھەستا خۆی شت و خۆی گۆڕی و ھات لەسەر كورسیەك دانیشت و منیش كۆتا شتم ھێنایە سەر مێزەكە.
" تۆ ئامادەو كرد؟!"
"ھم.«بە مانای بەڵێ»...بۆ؟!"
" ھیچ...برسیمە و ئەوانەش زۆر شاھانە دیارن"
بەیەكەوە دانیشتین و نانمان خوارد
" ئەمڕۆ سەعات یەك دووبارە جامیعە ئۆفففف" وتم
لەبەر تاقیكردنەوەكان ئەم ماوەیە درەنگ ئەڕۆین و لەوێ دەرسی زیایە وەرئەگرین
" ئۆف و شتی وا نییەە!!! ئەبێ بە ئامانجەكەمان بگەین"
"وایە بەڵام بێزار بووم....واتە سارد بوومەتەوە نازانم بۆ"
"ھەر ئەمساڵ'مان ماوە......ھەردووكمان ئەبین بە پارێزەر"
"ھیوادارم" وام وت و شانەكانم بەرز كردەوە
"ئەتوانین"
زەردەخەنەم بۆ كرد و بەردەوام بووین لە نان خواردن
كات تێپەڕی و بوو بە سەعات یانزە
" كوكی من ئەبێ خۆم بشۆم و خۆم ئامادەكەم بۆ جامیعە"
" كەواتە با من خۆم ئامادەكەم دواتر ئەشڕۆینە ماڵەكەی تۆ"
"باشە" زەردەخەنەیەكم بۆ كرد
"ئەھا...بیرم نەچێت ئەبێ جل بكڕم بۆ ئاھەنگەكەی حەفتەی داھاتوو چونكە لە ماوەی حەفتەكەیا بەبۆنەی سەعیەوە نابێ لە ماڵ بڕۆمە دەرەوە"
"ئااا منیششششش.....ئۆففف ئیش و سەعی ئیش و سەعی"
"چوار قاتی ئاھەنگم كڕیبوو بەڵام ھیچیانم نەھێنا لە ماڵەوەن « لە لای دایكی لە سیۆل»
' منیش بەس جلی ڕۆژانەم ھەیە لێرە.......كەواتە ئەتوانین بەیەكەوە بیانكڕین؟!"
"بێگوومان....ئێوارە كە ھاتینەوە بەیەكەوە ئەڕۆین ئەیا كڕین تەواو؟!"
"باشە" زەردەخەنەیەكم بۆی كرد
•••
ئینجا ئەھا چەن باشم😁
دەی٨٠ ڤۆت بۆ پارتی داھاتوو👼

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now