چـــــێـــــژ لـــە خــــوێـــنـــدنـــــەوە بــبــیــنـــن
٩٠ ڤۆت بۆ پارتی تازە
ئینجا بۆیە وا ڤۆتی زۆر دائەنێم
زۆۆۆر زۆۆۆۆرررر تووڕەم با بزانن
دە كاكە تۆزێ ڕێزی منیشتان لابێ☹️
وە یەكەم جارب١٠٠ ڤۆتم داواكردبوو بەس لەبەر ھەنێكتان كردم بە ٩٠•••
Jungkook pov
چاوەكانم كردەوە بینیم خۆر درەكەوتووە....
بەڵام لەلای من نا! لەلای خەڵك...
چونكە لەلای من مانگێك ھەیە.. تاقانەكەی من ھەیە
مشكە بچووكەكەم ھەیە
ئەو وەكو مناڵ خەوتبوو و لە دنیایەكی تر بوو ماچێكی سەریم كرد بە ھێمنی و ھەستام بەتانییەكەم پیایا و دەمووچاوم شت و جلەكانی ئاسایی ماڵەوەم لەبەركرد ...تراكسوودێكی ڕەش و بەدییەكی قۆڵ درێژی ڕەشی درێژ...
دەستم كرد بە گرتنەوەی ھەویری pan cake «نازانم بە كوردی چی پێ ئەڵێن»
" بەیانی باش"
گوێم لە دەنگێكی بچووك بوو لە دوامەوە ھات و ڕووم كردە دواوە
' بەیانی تۆش باش.....بەباشی خەوتی؟!"
"ئمھم..." زەردەخەنەیەكی خەواڵووی كرد
Soohie pov
"ئمھم..." زەردەخەنەیەكی خەواڵووم كرد
بەڵێ زۆر بەباشی خەوتم كە بەبۆنە خۆشەكەی تۆوە خەوم لێكەوت
بە بۆنە خۆشەكەی تۆوە ھەستام
لەناو جێگەكای تۆ بووم
بە سێركردنی دەمووچاوە جوان نەخشێنراوەكەو خەوم لێكەوت
ئیتر لەوە باشتر؟!
"چییەكەی؟!" وام وت و سێری دەستیم ئەكرد
"خواردن بۆ میوانە بچووكەكەم دروستەكەم" بە زەردەخەنەوە وتی
" با یارمەتیو بەم" ڕۆیشتمە پێشەوە
' نا خۆم چارەسەری ئەكەم با دەست عەزێتی پێ نەگا'
" كووك..من باشم!....بە ڕاستمە دەستیشم باش بۆتەوە!.....ئیتر وا مامەڵە مەكە!"
' ئێ چۆن مامەڵەم كردووە نامەوێ ئازار پێ بگا...."
" من باشم تەواو....تكایە با یارمەتیو بەم"
"باشە بەڵام مشكێكی وەكو تۆ ئەتوانێ قاپەكان دەركا لەو تاكەیا؟!" دەستی بۆ تاكێكی سەرەوە ڕاكێشا بە پێكەنینەوە
" بەڵێ ئەتوانم و ئەیبینین" بە باوەڕ بەخۆبوونەوە وتم و كورسیەكم برد و لە پێش كەوەنتەرەكە دامنا و ڕۆیشتمە سەری جۆنگوكیش ھەر پێئەكەنی منیش سێری خوارەوەم كرد
"ئێ كووك توخوا ئیتر پێمەكەنەە!" وام وت خۆشم پێكەنینم ئەھاو
قاپەكانم داگرت لەگەڵ دوو كووپی شەربەت و ھاتمە خوارەوە لەسەر كورسیەكە
"ئەوەتا كوڕە زەبەلاحەكە بینیو ھەموویم داگرت؟!" وام وت كاتێ پۆزم لێئەیا
" ھھھ...دەی ئەوانە دانێ ئەوە منیش تەواوم كرد"
' ئەی شلك و مۆز چاك كردوە؟!"
" ئاھ بیرم چوو....تكایە ئەتوانی دەری كەی لە سەلاجەكە؟!« بەفرگر»
"باشە"
مۆز و شلكەكەم دەركرد و دامنا ھەتا كووك خۆی چاكیان كات چونكە دەستم بەسترابوو
شتەكانی چاك كرد و شەربەتەكانم تێكرد ئەویش دانیشت و دەستمان كرد بە نان خواردن
' مم خۆشە'
" بێگوومان شێف جیۆن درووستی كردوە"
" شێف كەروێشك شتی زۆر خۆش دروستەكا ھھھ"
زەردەخەنە گەرمەگەی بۆ كردم كە چاوەكانی بچووكەبێتەوە لەگەڵی.....
دوای كەمێك ژوورەكە زۆر بە بێدەنگی مایەوە بەس دەنگی تەقە تەقی چەتاڵەكە ئەھات كە بەر قاپەكان ئەكەوت
' جۆنگوك"
' ھم' وای وت و سێری كردم
" سوپاس كە لەلامی.....واتە ھەر كەسێكی تر بوایە بە كاتژمێر سێی شەو ھاوڕێكەی ڕزگار نەئەكرد..."
' بیری لێمەكەرەوە ھەموو شتێك تەواو بوو.....وە ئەوەش بزانە لە ھەموو بارودۆخێك منی لێم.....باشە؟!"
" سوپاس" وام وت و زەردەخەنەیەكم بۆ كرد
" سوپاس مەكە....لە نێوان ھاوڕێ وشەی سوپاس بوونی نیە"ـ
"جونگوك ئەزانی زۆربەی كات دڵی یەك ئەشكێنین.....یەكتر عاجزەكەین....لەیەك تووڕە ئەبین...بەڵام ھەر بەیەكەوەین....كەس نێوانی ئێمە تێك نایان ھەر خۆمانین شەڕ ئەكەین و یەكسەر یەكیش ئاشتەكەینەوە"
' بێگوومان ئەگەر تووڕە ببم ئەشبێ خۆم ئاشت كەمەوە وانیە؟!"
زەردەخەنەیەكم بۆ كرد و پرسیم
" بەرنامەو چییە ئەمڕۆ؟!"
" ھیچ......واتە ئەمڕۆ دەوامیشمان نییە.....چی بكەین؟!"
"نازانم بەڵام با بیرم نەچێت تەلەفۆنێك بكەم بۆ باوكم دوێنێ شەو تەلەفۆنم بۆ نەكردەوە با دڵی لام نەبێ"
"ئمھم" ھەستم كرد كە دوێنێ شەوی بیركەوتەوە سەری داخست (ھی تەلەفۆنەكە)
" كووك ئەو بابەتە داخرا تەواو؟!"
"چی كام بابەت؟!" خۆی گێلەكرد
" خۆو گێل مەكە....ئەوەی تەلەفۆنەكە.....بیری لێمەكەرەوە تكایە!...لای من كۆتایی پێ ھات با لای تۆش وابێت.....ھم؟!"
"ئێ سووھی......نازانم چۆن لێم خۆشبووی كە شتێكی وام كرد!....زۆر گەمژانە بوو واتە...ئوففف"
" تكایە ئەگەر یەك تۆز من خۆشەوێ« وەكو ھاوڕێ» واز لەو بابەتە بێنە باشە؟!"
"باشە تەواو"
"ئەی بەڵێن؟!"
"دە باشە تەواو بەڵێن بێ!"
"دەی ئەوەی بەردەم تەواو كە زەبەلاح"
"تشش ھەموو كچێك حەزیان لە جسمی منە «منیش😭» تۆش ئەڵێی زەبەلاح....مشك"
ھەر خۆی منیش كەوتوومەتە داوی تۆوە .وەڵامم یایەوە
"ئەو كچانەش گەمژەن كە بیر لە تۆ ئەكەنەوە....ڕاستە جسم جوانە بەڵام مێشك نییە بەداخەوەم!"
' چونكە ھاوڕێی تۆم گیانەكەم' زردەخەنەیەكی ساختەی كرد منیش بۆم كردەوە
"ھەر خۆی گەمژەیی من ئەو كاتە دەركەوت كە بووم بە ھاوڕێی تۆ "
"خۆش ئەزانی گەمژەی؟! ئافەرم ھھاھاھا"
"بێدەنگ بەەەە" شەربەتەكە ھەڵگرت خەریبوو پیای بڕژێنم
"نەكەی نەكەی نەكەی .... تەواو كۆتایی پێ بێنە!!! "
"ئێ چووزانم" بە پۆزەوە وام وت و پەرداخە شەربەتەكەم دانا
"ئەڵێی چی بڕۆین بۆ كەنار دەریا؟!"
"ھم...نازانم واتە لەوانەیە خۆش بێت....."
"ھەم ئەشڕۆینە خانووەكەی ئێمە......واھھ بیری ئەكەم"
"خانوو!؟؟"
"ئمھم پێشتر كە دایك و باوكم لێرە ئەژیان واتە كە ھەموومان بەیەكەوە بوین خانوویەكمان ھەبوو لە كەنار دەریا ڕێك لەسەر لـمەكە... بە مناڵیش ئەوێ زۆر بەلامەوە جوان بوو.....ھەموو كاتێ كە ئەڕۆیشتین بە خەوتوویی منیان ئەھێنایە ماڵەوە لەبەر ئەوەی نەگریم و بڵێم لێرە ئەمێنمەوە......باوكم ھەموو شتێی ئەكرد ھەتا ژیرم كاتەوە بەڵام زۆر ھارو ھاج بووم....خۆزگە وەك جاران باوكم لەلا ئەبوو لەگەڵ دایك و باوكم ئەژیام، وەكو ھەموو كەسێكی تر........ئەو كاتانە ھەموویان وەك و چاو داخستنێك كۆتاییان پێھات."
"وا نییە!! ھیچ شتێك كۆتایی پێ نایەت....لەوانەیە تۆش لە داھاتوو ببی بە ھیوای كەسێك یان ئێستا ھیوای كەسێك بی......واتە نازانم ئەكرێ دڵخۆشبیت...مافی ھەموومانە دڵخۆش بین"
"بەڵام ھەنێ جار مافەكان پەیڕەو ناكرێن!"
"ئەكرێ ئەكرێ....دەی بیر لەو شتانە مەكەرەوە"
••••• Jungkook pov •••••
نانمان تەواو كرد و كە سەر مێزەكەمان پاككردەوە دانیشتین....
"تەلەفۆنەكە ناكەی بۆ باوك؟!" بە سووھیم وت
"ئاھ ڕاستەكەی...لەبیرم چوبوو"
•••• Sohie pov ••••
تەلەفۆنم بۆ باوكم كرد
"ئاپا؟!.......من باشم ئەی تۆ؟!.......ئەویش باشە ببورە دوێنێ شەو مەجالم نەبوو پەیوەندی بكەمەوە.....باشە باوكە گیان بای بای.....نـا سوپاس......بای"
دوای كەمێك لەگەڵ كووك بڕیارمان یا بڕۆینە خانووەكەی كەنار دەریاكە
"دەی' كووك وت كاتێك بە تەواوی ئامادە بوو
"بـەڵام كووك!! ئـێ من جلم پێ نییە!!' دووبارە بەزمێكی تر
"ئۆو...كەواتە ئەڕۆینە ماڵەكەی تۆ سەرەتا"
"ئم باش' وتم
"خۆشم یەم لەگەڵ خەم نەبێ......ھەتا من لێرەبم لە ھیچ مەترسە باش؟"
"باش" دڵنییا بوومەوە و زەردەخەنەیەكم بۆ كرد
ڕۆیشتینە ماڵەكەی من و كووك لە ژورەوە دانیشت و منیش خۆم شت و لە ژوورەكەم جلێكی جوانم ھەڵبژارد و لەبەرم كرد و تراكسوودێكم خستە ناو جانتاكەم لەگەڵ ھوودیەكی بچوك و سەر و قژ و شتم چاك كرد و ھاتمە دەرەوە
"جوانم؟"
"وەكو ھەموو جارێ..زۆر"
"بڕۆین؟!.....من ئامادەم!"
" جلی زیایەش بێنە ئەوێ خۆتەزانی ساردە"
"ھێنام....بەڵام كووككك خۆ زۆر سارد نییە"
"نانا تۆ دایمە سەرماتە...ڕۆژی ڕەقەبیتەوە"
"دەرد نەبێ بێدەنگ بە با بڕۆین" وام وت و ڕۆیشتم ئەویش بە دواما ھات و ڕۆیشتین بە درێژایی ڕێگاكە شەڕمان بوو لەسەر گۆرانیەكان لە كۆتاییا گۆرانیەكمان دۆزیەوە
' با ئەوە بێت' كووك وتی كاتێ سێری پێش خۆی ئەكرد و خەریكی لێخوڕین بوو
"خۆشم ئەزانم..منیش حەزم لەوەیە" وام وت و دەموچاوم بەو شێوەیە بوو '😒'
«««با گۆرانییەكە nothing like us بێ''»»»
سوھی~
سێ جار گوێمان بۆ گرتەوە لەسەر یەك لێی بێزار نەئەبووین
لە كۆتاییا گەیشتین بە excite'ەوە لە سەیارەكە دابەزیم و سێری دیمەنەكەم ئەكرد
تب/ سۆڕی نازانم بە كوردی بە excite ئەڵێن چی بەخوا...بەس زۆر بە ئینگلیزی بەكاری ئەھێنم ئیتر ھەر بە ئینگلیزیەكە ڕاھاتوم، وابزانم وەكو حەماس وایە ئەھا شتێك زۆر حەزلێی بێ ئیتر ئاوا😂
"ئێرە زۆر خۆشە.....سێ ساڵە نەھاتووم زۆر گۆڕاوە" وام وت كاتێك سێری دیمەنەكەم ئەكرد و خەڵكیشی لێبوو بێگوومان لە كاتێكی وا خۆش كێ نایەتە كەنار دەریا كە خانوو و دارستان و شتیشی لێبێت؟ (وەكو سەیرانگا)
"ئم.....منیش ئەمساڵ نەھاتووم بۆ خانوەكە.......زۆربەی جار كە تووڕە بم لێرە ئەمێنمەوە یان كە بمەوێ بەتەنھا بم"
"ئەوە ئارام ئەكاتەوە؟!"
"زۆریش"
"ھم' وتم
" وەرە با بڕۆین خانووەكە ڕێك لەو لایە' وتی كاتێ ئاماژەی كرد بڕۆین
یەك تۆز ڕۆیشتین و خانووەكە لە شوێنێكی زۆر خۆش بوو وەك ئەوە وابوو لەناو درەخت بێ ھەمووی گەڵا و شتی جوان بوو دەورەبەرەكەی وە چواردەوریشی دەریاكە بوو'
See you soon
1700 words
بۆ پارتی داھاتوو ٩٠ ڤۆت
ھیوادارم بە دڵتان بووبێت گێڵە بیچەكانم💙
بـای بـای
زوو ڤۆت كەن ھاااااا•
•
•
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Genç Kurgu•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •