بفەرموون🥺🙃
.
.
"چی بوو؟" سووھی پرسی
"دایكم ئەڕواتە دەرەوەی وڵات، بۆ ھەتاھەتایە!" كووك وای وت و دڵی پڕ بوو
"شتی وا چۆنەبێ!" سوھی وای وت و مۆبایلەكەی دەركرد تەلەفۆنی بۆ باوكی كرد
جۆنكووك زۆر ھەوڵی ئەیئ تەلەفۆن بۆ دایكی بكا بەڵام داخرابوو
"ئاپا سڵاو تكایە خێرا لەگەڵ دایكم بڕۆن خاتوو جیۆن بوەستێنن بەتەمایە بڕواتە دەرەوەی وڵات............نەخێر باوكە بۆ كار و شت نییە بۆ ھەمیشەیە!!......باشە ئێمەش یەینەوە" وای وت و مۆبایلەكەی داخست
خێرا ڕۆیشتنەوە بۆ سیۆل
••
گەیشتنە بەردەم ماڵی كووك
دایكی ئەھاتە دەرەوە لە ماڵەكە و پاسەوانەكان جانتاو شتەكەیان بۆ ھەڵگرتبوو
"دایكە!" كووك ھاواری كرد و بەرەو لای دایكی ڕۆی
"ئەوانە ھەمووی ببەنەوە بۆ ماڵەوە" كووك وای بە پاسەوانەكان وت
"نەخێر بەردەوام بن" دایكی وای وت و ویستی بڕواتە ناو سەیارەكە
"دایكە پێتوایە چیەكەی تۆ ھا؟؟ ئەتەوێ بڕۆیت و من بەجێبێڵی؟" ھاواری كرد
------------------------------
تێبینی/ ئەگەر نووسینەكانم بە تۆخی نووسی ئەوە واتە ھاوار ئەكا یان بە دەنی بەرز ئەیڵێ.
--------------------------------
"لەبەردەمم لاچۆ" دایكی بە دڵە پڕەكەیەوە بە ھێمنی وای وت
"دایكە لەگەڵ تۆمە! ئەڕۆی من بەبێ كەس بەجێئەھێڵی؟" وای وت و فرمێسكەكانی كەوتنە خوارەوە
دایكی بە ھێمنی ئەگریا
"ئەی چی بكەم؟؟ بەڵا لە دوای بەڵا....لەلایەكی تریش تۆ، كوڕەكەم لاچۆ لەبەردەمم"
"دایكە لێتەپاڕێمەوە مەڕۆ تكایە!" كووك وای وت و دەستی كرد بە گریان
"جۆنگووك ناتوانم بمێنمەوە! تەواو توانام نەما، ھەموو شتێك لەسەر من قورسبوە....ھەموو شتێك بە پێچەوانەوە ئەڕوات" وای وت و قۆڵی كووكی گرت بۆ ئەوە دوری خاتەوە
كووك توون دەستی دایكی گرت
"د دایكە تكایە مەڕۆ" وای وت وردە وردە بەرچاوی ڕەش ئەبوو
خۆی بە سەیارەكە گرت
"جۆنگووك....جۆنگووك، شتێك بكەن یەكێ تەلەفۆن بۆ ئەمبوڵانس كا خێرا!" بەو پەڕی دەنگیەوە ھاواری كرد كوڕەكەی كەوت*تــەقەی دەرگـا*
"وەرە" سووھی وای وت قژی شانەئەكرد تازە خۆی شتبوو
"جۆنگووك....
سوھی نەیھێشت قسەكەی تەواو كا
"جۆنگوك چی؟ چیەتی؟" وای وت و شانەكەی دەستی دانا
"لە خەستەخانەیە"
"چیی؟؟؟ بۆ!؟" وای وت و فرمێسكەكانی كەوتن
"بوراوەتەوە، حاڵی باش نیە" دایكی سووھی وای وت بە گریانەوە و ڕۆیشتن بۆ ئەوێدایكی كووك بە گریانەوە بەتەنھا لە خەستەخانە دانیشتبوو
سووھی و دایكی ھاتن
دایكی ڕۆی بۆ لای خاتوو جیۆن و باوەشی پیاكرد زۆر بە خراپی ئەگریا
"لەكوێیە!؟ جۆنگووك لەكوێیە پورێ!" سووھی بە گریانەوە وای وت
" حاڵی خراپە" جیۆن وای وت و سەری بەبێئومێدی ڕاوەشاند و گریانەكەی زیاتر بوو....
دایكی سووھی باوەشی پیاكرد
دكتۆرەكە ھات"سووھۆ كوڕەكەم.....جۆنگوك چیەتی!" بەخێرایی و بە گریانەوە وای وت
"ببورن كە ئەمە ئەڵێم، جۆنگووك حاڵەتەكەی بۆ گەڕاوەتەوە، لەوانەشە ئەمجارە ئیفلیجی كات....خوێن بەربوونی ھەیە ٧٢ سەعاتی بۆ دائەنرێ، ئەگەر لەو ماوەیا ھۆشی بێتەوە شانسێكی زۆری ھەیە ئەگەر ھۆشی نەیەتەوە لەوانەیە لەدەستی بەین" سووھۆ وای وت و بە بێتاقەتی ڕۆیشتە ژورەكەیجۆنگووك كە مناڵ بوە بەو شێوەیە بوراوەتەوە كاتێك باوكی بەجێیھێشتوون
تووشی خەمۆكی بووە و توڕەییەكەشی زۆری بەھۆی ئەوەوەیە، كە مناڵ بوە خوێن بەربوونی مێشكی نەبوە و زۆر مەترسیدار نەبووە، بەڵام زۆر زوو زوو بوراوەتەوە و لەپڕ عەسەبی بوە."جـ-جـۆنكووك" سووھی بە ھێمنی وای وت
سوھی/
كە چاوم كردەوە لەو شوێنە سپیە بووم
پاڵیانخستبووم و كانۆلایەكم پێوە بوو كەسیشی لێنەبوو
كە بیرم ھاتەوە لەچ شوێنێكم و جۆنگووك چی لێھاتوە یەكسەر ھەستام و كانۆلاكەم لێكردەوە...
چوومە دەرەوە زۆر بێدەنگ بوو ھێشتا بەرگی نەخۆشخانەكەم دانەنابوو بەسەر جلەكانا لەبەریانكردبووم
بە ڕاڕەوەكەیا ڕۆیشتم گوێم لە ھاوارێك بوو
"نەخێر كوڕەكەی من نامرێت!......كوڕممم، تاقانەكەم ھەستە چاو بكەرەوە تۆ نامری...تكایە مەیبەن ئەو نەمردوە! تكاتان لێئەكەم كوڕەكەم نامرێ مەیبەن!" كە گوێم لەو دەنگە بوو یەكسەر ڕامكرد بەرەو دەنگەكە.....
.
یەڵا بتانبینم چۆن بۆ پارتی داھاتوو كۆمێنت و ڤۆتم بۆ ئەتەقێننەوە 😚🖤
با كۆمێنتەكان ببێ بە ٣٠٠ و ڤۆتیش ئیتر خۆتان بیكەن🥺🤷🏻♀️
بەخوا كچێ ڤۆت نەكەی قژو دەرەكەم😚😂
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •