'21'

2K 445 46
                                    

"ئێ.....ئێمە خـ-خۆشەویستین!" كووك وای وت و یەكسەر سەری داخست سووھی'ش بە ھەمان شێوە.
"بەڕاستانە ئێوە؟" باوكی سووھی وای وت
ھیچیان نەوت
دایكی كووك و دایكی سووھی پێكەنین
"ئاواتەكەمان ھاتە دی" دایكی كووك وای وت
"ئادەی سێری من كەن مناڵەكان" باوكی سووھی وای وت و سووھی و كووك بە ھێمنی سەریان بەرز كردەوە و سێریان كرد
"باشترین شتە كە ئێوە بەیەكەوە بن:).......ئێوە بۆ یەكتر زۆر گونجاون" باوكی سووھی وای وت و سووھی و كووك سێری یەكیان كرد زەردەخەنەیەكی گەورە بە دەمووچاویانەوە بوو
كووك دەستی سووھی گرت
"یـ-یانی ڕێگریمان لێ ناكەن؟" سووھی وای وت
"نەخێر تاقانەكەم كەی شتی وا ئەبێ، لە كۆتاییا ئێوە یەكترتان خۆشەوێ:)" باوكی سووھی وای وت
كەمێكی تر دانیشتن و نانیان خوارد
سووھی و جۆنگوك لە تەنیشت یەكەوە دانیشتبوون
كووك لە ژێر مێزەكەوە دەستی سووھی گرتبوو یاری پێ ئەكرد.
سووھی دەستی لە دەستیا دەركرد و بەردەوام بوو لە نان خواردنەكەی زوو زوو لە ژێر لێویەوە زەردەخەنەیەكی ئەكرد
كووك قاچی نا بە قاچیا.
سووھی سێری كرد و چاوی لێ زەق كردەوە
كووكیش دەستی كرد بە پێكەنین.....
كات تێپەڕی و جۆنگوك و دایكی ڕۆیشتن...
•••بــــەیــــانـــی•••
Soohie pov
ھەستام ڕۆتینم كرد و خۆم گۆڕی و ڕۆشتم بۆ زانكۆ...
گوێم لە دەنێك بوو بانی كردم
سێرم كرد ھانسوو بوو!
"چیتەوێ؟" وام پێ وت بە بێزاری
"دوێنێ نەھاتبووی خێر؟" وای وت
"بەتۆچی گەمژە؟" وام وت و ویستم بڕۆم
"سووھی داماو بە تەنیا بوو....بەڵام نەمھێشت تەنیا بێت" وای وت و كە لام كردەوە زەردەخەنەیەكی لەسەر ڕوخساری بوو ، لێی نزیك بوومەوە بە تووڕەی
"مەبەست؟" وام وت
"مەبەستەكەم دیارە....دوێنێ لە كافتریا لەگەڵ سووھی دانیشتبووم....ھھ خۆ تۆ تەنیا ھاوڕێی ئەوی ئیتر حەقی ئەو كچە داماوەو چیە؟" وای وت ھێشتا زەردەخەنە پیسەكە لەسەر دەمی مابوو
ھیچم نەوت و بە تووڕەیی ڕۆیشتم بۆ لای سوھی
دانیشتم
"چۆنی خۆشەویستم" سووھی وای وت بە زەردەخەنەوە
"بۆچی قسەو لەگەڵ ئەو ھەتیوە كردووە؟" وام وت بە توڕەیی
سوھی دەمووچاوی گۆڕا
"قسەم لەگەڵ نەكرد....نەمھێشت دانیشێ" وای وت بۆ ئەوەی ھیچ كێشەیەك دروست نەبێ.
"ئەمجارە نەھێڵی نزیكیش كەوێتەوە" وام وت و دانیستم
"باشە تەواو جۆنگوك....نزیك نەبوەتەوە و نزیكیش نابێتەوە خۆشەویستم گوێی مەیەرێ" وای وت بە ھێمنی
"بەس نەجاتم بێ لەم جامیعە!! ئەو دەمووچاوە پیسەی نەبینم" وام وت بە بێزاری.
"دوای دەوام بڕۆین بۆ شوێنێ؟" وام وت
"وەكو؟" سووھی پرسی
"ئێ چوزانم.....پاركێك،كافێیەك شتێكی لەو بابەتە....بەیەكەوە بین بە ئاسودەیی" وام وت
"ئم باش.....بۆ زانیاری ڕۆژی لەدایك بوونیشم نزیكە:)" سووھی وای وت و دەستمان كرد بە پێكەنین
"خۆم لەبیركەم ئەوە لەبیر ناكەم" وام وت بە پێكەنینەوە

دەوام تەواو بوو و لەناو سەیارەكەیا چاوەڕێی سووھی'م ئەكرد
بینیم كە ھاتە دەرەوە لە دەرگای جامیعەكە كوڕێك بانگی كرد و كەمێك قسەیان كرد
Soohie pov
ھاتمە دەرەوە و چیسوون بانگی كردم
"سووھی~"
وەستام و لام كردەوە و ئەو ھاتە نزیكم
"ئاھ....ببورە ساردیشە ڕاتەگرم كەمێك.....ئەتوانی دواتر ئەوانەی مامۆستا وتی بۆم بنێری بە ئیمێڵێك؟"
"بێگوومان كێشە نییە!" وام وت بە ڕێزەوە
"زۆر سوپاس.....ھەروەھا ئەگەر ئەتەوێ با گرووپەكەمان گەورەتر بێت!....ئەو دوو كەسەك كە زیایەن با بێنە لامان!"

"ئھم بیرۆكەیەكی جوانە!.....بەڵام گروپەكانی تر ڕازی ئەبن؟" وام وت
"بێگوومان ڕازی ئەبن!.... قسەشیان لەگەڵ ئەكەم!"
"ئێ كەواتە زۆر باشە" وام وت
"سوپاس سووھی......لەكاتم گرتی!" وای وت و ماڵئاواییمان كرد و ڕۆیشت منیش بە خێرایی ڕۆیشتمە لای كووك لە سەیارەكەیا بوو....
"كەشەكە زۆر ساردە" وام وت و سێری كووك'م كرد بە نەوعێك سێرمەكا
"چیتە؟" لێم پرسی بە ھێمنی
"ئەو كوڕە......ئیش چی بوو لەگەڵی؟" وای وت و برۆكانی گرژ كردبوو
"چیسوون ئەڵێی؟" وام وت
"نازانم ناوی چیە! ئەڵێم ئیش چی بوو لەگەڵی!" وای وت و كەمێك دەنی بەرز كردەوە
"ھاوگرووپمە! پرسیاری شتێكی كرد!......یانی نابێ لەگەڵ كەس قسەكەم؟!" وام وت بە بێزاری و كەمێك توڕەیی
"نەخێر نابێت!......بەو سەرمایە ئەوەنە زەرور بوو تۆ بوەستێنێ؟.... نەوبینی چۆن پێئەكەنی بە ڕووتا؟" وای وت و دووبارە توڕەیە!
"ئەی چیبكا كابرا....بگری كاتێ قسەم لەگەڵ ئەكات؟" وام وت بە توڕەیی
"باشە سووھی خان وەرە بمانتۆپێنە لەسەر ھیچوپوچێكی وا"وای وت و كۆنترۆڵی خۆم لە دەست یا
.....
بتانبینم چەن ئاكتیڤ بن بۆ پارتی داھاتوو
ئەوە مەكتەبیش داخرا😂

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now