18'

2.3K 446 32
                                    

Hii😁🖤

Soohie pov
‎بوو بە ئێوارە و سوپاس بۆ خوا فریا كەوتم تەواوی كەم ھەرخۆی ئاسان بوو...
‎ڕۆیشتمە خوارەوە بێ ئەوەی جۆنگوك ھەست بكا چونكە خەریكی سەعیكردن بوو نەمویست لێی تێك بەم ھەتا كاتی نانخواردن.
‎لە دەرەوە كەم كەم باران ئەباری بەڵام زۆر سارد بوو...
‎لە نزیك ماڵمان دووكانێكی پیزای لێیە...ئەڕۆم و لەوێ پیزا ئەھێنم بۆ خۆم و كووك ھەم ئەویش زۆری حەز لێیە..
‎چاكەتێكم لەبەركرد و پووتەكانم لەپێكرد پارەم برد و ڕۆشتم
Jungkook pov
‎ھەستم كرد دەرگاكەی خوارەوە كرایەوە پاسەوانەكەشی لێنەبوو تا سێری كا چۆن ئەبێ ھەتا ژوورەوە كەسێك ھاتبێ ئەی دەرگای سەرەكی؟!
‎ڕۆیشتمە ژورەكەی سووھی لە ژورەوە نەبوو لەوانەیە لە خوارەوە بێ
‎ڕۆیشتم تا بزانم كێ بوو ھات بەڵام كە ڕۆشتمە خوارەوە كەسی لێنەبوو
‎"سوھیییی!!" بانگم كرد بە دەنی بەرز وەڵامی نەبوو
‎دووبارە و سێ بارەم كردەوە بەڵام ھەر وەڵامی نەبوو
‎تەلەفۆنم بۆ كرد ھەڵی نەئەگرت ڕۆشتنە سەرەوە وتم لەوانەیە خۆی بشوا بەڵام لەوێش نەبوو مۆبایلەكەشی لەسەر مێزی سەعیكردنەكەی دانرابوو
‎ئەم كچە بۆ دیار نەما!!
‎دوای كەمێك دەنگی دەرگاكە ھات بە خێرایی چومە خوارەوە سووھی بوو لوتی سور سور ببو لە سەرمایا ئەلەرزی
‎"لە كوێ بوی؟" یەكسەر پرسیارم لێكرد
‎"ڕۆشتم پیزام كڕی" وای وت و عەلاگەكەی دەستی دانا و ڕۆیشتە ژوری دانیشتنەكەو خۆی گەرم كردەوە
‎"بۆ بەبێ ئەوەی پێم بڵێی ڕۆشتی!....یان بۆ مۆبایل نەبرد" بە توڕەیی وتم
‎"وتم سەعیەكا با لێی تێك نەچێ...وە بیرم نەبوو مۆبایل بەرم"بە ئاسایی وەڵامی یامەوە و چاكەتەكەی دانا
‎"واتە چی بیرم نەبوو بەم سەرمایە و بەم ئێوارەیە بەبێ ئەوەی پێم بڵێی ڕۆشتی" وام وت و سێرم ئەكرد زۆر توڕە بووم
‎"باشە ئێستە چی بوە! بۆ وا خۆو توڕە كردوە!" بە بێزاری وای وت و پژمی
‎"سێركە نەخۆش كەوتوی"
‎"نەخۆش كەوتوم بە دۆزەخ باشە؟!" بە تووڕەیی وای وت
‎ناحەقی ناگرم زۆر توڕەم كرد بەڵام منیش لەسەر حەقم!
‎لێی نزیك بومەوە و باوەشم پیاكرد "ئێ من خەمی تۆم بوو" باوەشەكەم پچڕاند
‎"باشە دەی بڕۆ ئێستە منیش یەم با خۆم بگۆڕم ھەروەھا زۆرم برسیە!" وای وت و ڕۆشتە سەرەوە منیش ڕۆشتمە ژوری نان خواردنەكەو شتەكانم چاك كرد و ئەویش ھات دانیشتین نانمان خوارد...
‎دوایی پێكەوە شتەكانمان لابرد و دانیشتین.
‎"سێری فیلم كەین؟!" سووھی وای وت كە لە قەنەفەكەی تەنیشتم دانیشتبوو
‎"ئم بۆ نا.. ." وام وت و ھەستا
‎"من خواردن ئەھێنم تۆش لەو تاكەیا فیلمەكان دەركە یەكێكیان ھەلبژێرە" سووھی وای وت و ڕۆی، منیش ھەستام و فیلمەكانم دەركرد
‎دوای كەمێك سووھی ھات و شتەكانمان دانا و فیلمەكەم دەستی پێكرد..
‎"وەرە " وام وت لە كاتێكا قۆڵم درێژ كردبوو و قاچم لەسەر قاچ دانابوو و سووھی ھات سەری خستە سەر قۆڵم و شتەكانی لە مێزەكەی بەردەممان دانا.
‎فیلمەكە دەستی پێكرد
...
‎ماچێكی سەریم كرد زۆر بە كیوتی خەوی لێكەوتبوو بەدیار فیلمەكەوە شتەكانم لابرد و تەلەفیزۆنەكەم كوژانەوە و ویستم بیبەمە سەرەوە بە ھێمنی چاوی كردەوە
‎" تەواو بوو؟" بە خەواڵوویی وای وت
‎"ئمھم....دەی وەرە با بڕۆینە سەرەوە درەنگە" وام وت و یارمەتیم یا ھەستێ و ڕۆیشتینە سەرەوە
‎"شەوشاد" وای وت و ویستی دەرگاكە داخات
‎"بۆستە بۆستە" وام وت و لێی نزیك بوومەوە و ماچێكی لووتم كرد و قژیم بردە پشتی گوێی  و باوەشی پیاكردم "بەباشی بخەوە" وای وت و دوركەوتەوە
‎"شەوشاد" وام وت و زەردەخەنەم بۆ كرد و ڕۆشتمە ژورەكەم خەوتم
***
Soohie pov
‎ھەستام لە خەو دەمووچاوم شت و خۆم گۆڕی و ڕۆیشتمە ژوورەكەی كووك بۆ ئەوەی بزانم ھەستاوە یان خەوتوە
‎(تب/ كووك لێرەیا قژی درێژە ئەھا وەكو پێش ئەوەی بیبڕێ☹️)
‎تەقەم لە دەرگاكە یا و ڕۆیشتمە ژورەوە بە دەما خەوتبوو دیار بوو ھیچی لەبەرا نیە بەتانیەكە ھەتا لای شانی ھاتبوو و قژە درێژەكەی بڵاو ببویەوە بەسەر دەمووچاویا ، بەبێدەنی لێی نزیك بوومەوە ماچێكی پشتە ملیم كرد و دامپۆشی و دوركەوتمەوە بە ھێمنی دەرگاكەم داخست و ڕۆیشتمە خوارەوە نانی بەیانم حازر كرد و ڕۆشتم جۆنگوك خەبەركەمەوە
‎تەقەم لە دەرگا یا و ڕۆیشتم دووبارە خەوتوە!
‎"جۆنگوكاااا" وام وت و پەردەكانم لایا و ئەویش كەمێك جووڵا و لەسەر لا پاڵكەوت و چاوێكی كردەوە و سێری ئەكردم ھەر بەو شێوەیە مایەوە
‎"چیە؟! بێم بەتانیەكە لابەم و جل لەبەركەم؟ ھەستە دەی" وام وت و ویستم بڕۆم
‎" ئەگەر حەزەكەی تراكسوودەكەش دائەنێم" زۆر بە ئاسایی وتی
‎ھیچ شەرم و شتی نییە
‎"بێ شەرم" وام وت و بە دوای شتێكا ئەگەڕام لە دەورووبەرم پیایا كێشم بەس ھیچم لەلاوە نەبوو و ڕۆشتمە خوارەوە
‎سەر مێزەكەم پڕ كرد لە خواردن ھەتا ھات
‎"بەیانی باش" وای وت و لێم نزیك بوویەوە و ھاتە دوامەوە ماچێكی ڕوومەتی كردم و لە تەنیشتم دانیشت

😚🪐
ڤۆتتت

Fire | J.JK✔️Where stories live. Discover now