No one~
كات تێپەڕی تەقەی دەرگاكە ھات سووھی بە زەردەخەنە گەورەكەیەوە كردیەوە
"بەخێربێیتەوە خۆشەو...... ببورە، فەرموو؟!"
"كچەكەم ئێرە ماڵی جۆن جۆنگوكە؟" پیاوێكی تەمەن گەورە بە نەرم و نیانی وای وت تەمەنی لە نێوان ٥٠-٥٥ ساڵ بوو
"بــەڵـێ، بەڕێزتان كێن؟" سووھی بە ڕێزەوە وای وت
"كچەكەم تۆ چی جۆنگوكی؟"
" من ھاوسەری ئەوم"
"ئەو لە ماڵەوە نیە!؟" پیاوەكە پرسی
"نەخێر ئەو كەمێكی كە یەتەوە، بەڵام نەمزانی بەڕێزتان كێن؟"
"كچم من پێویستە جۆنگوك ببینم، مـ من باوكی ئەوم"
كە پیاوەكە وای وت سووھی چاوی تا دوا ئاست كرایەوە
"بـ باوكی جۆنگوك'ی؟؟؟ بـ بەڵام سێركە...ئەگەر ئەو بێتەوە و تۆ لێرەبی لەوانەیە زۆر توڕە ببێ" سوھی وای وت
"كچەكەم تكایە، پێویستە قسەی لەگەڵ كەم"
"بـ باشە وەرە ژورەوە ھەتا ئەو یەتەوە"
"نا من لێرە ئەبم ھەتا یەتەوە با كێشە بۆ تۆش دروست نەبێ"
"ئەوە كەی قسەیە فەرموو، تكایە وەرە ژورەوە"باوكی كووك ڕۆیشتە ژورەوە و سوھی ڕۆیشتە مەتبەخەكە ھێشتا باوەڕی نەئەكرد، ئاوی برد بۆ باوكی كووك
"سوپاس كچم، تۆ ناو چیە؟"
"من...من سوھی'م"
"سوھی!!!؟!؟ ئەوە تۆی؟ كچەكەی «...» ؟"
"بـ بەڵێ منم" سوھی وای وت و تەقەی دەرگاكە ھات جۆنگوك ھاتەوە سووھی ڕۆیشت بۆ لای
" سڵاو خۆشەویستم" كووك بە دڵخۆشی وای وت و جانتاكەی دانا و باوەشی كرد بە سووھی'ا ئینجا ماچێكی ڕومەتی كرد"بەخێربێیتەوە" سوھی وای وت دەمووچاوی باشی نەئەوت
"تاقانەكەی من چیەتی؟" كووك وای وت و دەستی سووھی گرتبوو بەرەو ژورەوە ڕۆیشت بەڵام لەوێ چاوی ھەتا دوا ئاست كرایەوە
كەمێك وا مایەوە
"تـ تۆ چ كارێك ھەیە لێرە!" وای وت و باوكی ھەستا بەرەو كووك ڕۆی توون باوەشی پیاكرد"كوڕەكەم" وای وت و كووك دوری خستەوە
" ھەرگیز.....ھەرگیز نەكەی بە من بڵێی كوڕەكەم، چی ئەكەی لە ماڵەكەم ھا؟ بە چ ڕویەكەوە ھاتویتە بەردەمم و پێم ئەڵێی كوڕەكەم؟" كووك وای وت دەمارەكانی قوڕگی دەركەوتبوون لە توڕەییا
"جۆنگوك تكایە"
"ناوی من مەھێنە ناوی من بە دەمە پیسەكەو مەھێنە"
"كووك ئارام بەرەوە" سووھی بە ترسەوە وای وت و قۆڵی جۆنگوكی گرت"بۆچی ھاتوی؟ بۆ ھاتوی وەكو پیاو قسە كە، پارەو پێ نەماوە؟ ئۆۆۆۆ یان ھاوسەرەكەو جێی ھێشتوی...بڕۆ بۆ لای ئەوانەی كە ھاوسەر و مناڵی تۆن بۆ ھاتوی بۆ لای من ھا؟" كووك بە توڕەی ھاواری كرد
"كوڕەكەم تكایە گوێم بۆ بگرە، ھاوسەر و مناڵی من تەنیا ئێوەن"
"نەكەی!!! «دڵی پڕ بوو» نەكەی بە ئێمە بڵێی ھاوسەر و مناڵ، سوێن ئەخۆم ئەگەر تۆ لە دەوروبەری خێزانەكەم ببینم ئەوە نابینم كە ھاوسەری پێشووی دایكم بووی، وا ئەكەم خۆش بیرچێتەوە نەك ئێمە.... ونبە و جارێكی تر نەیەیتەوە بۆ ئێرە"
ئەوەی كە جۆنگوك وتی (ھاوسەری پێشوی دایكم لە جیاتی ئەوەی بڵێ باوكم، زۆد ئازاری بوكی كووكی یا)
" تكایە جۆ....
كووك نەیھێشت قسەكەی تەواو كا
"ئەگەر بزانم ھەوڵ یاوە جارێكی كە بێیتەوە بۆ ماڵەكەم یان بتەوێ نزیكی دایكم بیتەوە و ڕوخسارە نەفرەتیەكەتی پشان بەی...
كووك نەیتوانی قسەكەی تەواو كات ھاوسەنگی لە دەست یا سووھی داینیشاند لەسەر قەنەفەكە و ئاوی بۆ ھێنا باشتر بوو بە ڕقەوە سێری باوكی كرد
"بڕۆ دەرەوە ' بە ھاوارەوە وای وت و سوھی باوكی بەڕێكرد و ھاتەوە بۆ لای" تەواو" سووھی وای وت و كووكی لە باوەش كرد لە كاتێكا كووك ئەگریا
سەری لەسەر سنگی سووھی دانابو سوھی دەستی بە سەریا ئەھێنا
"شششش تەواو خۆشەویستم" سوھی وای وت و ماچی سەری كووكی كرد
كووك دوركەوتەوە بە فرمێسكەكانیەوە قسەی ئەكرد
"دوای ئەو ھەموو ساڵە، ھاتوە و بە من ئەڵێ كوڕەكەم ، ئەڵێ ئێوە كوڕ و ھاوسەری منن، دایكم ھەموو ڕۆژێ بێ ئەوەی من بزانم بە تەنیا ئەگریا..... ھەمووی بە ھۆی ئەو پیاوە پیسەوە بوو ئێستە ھاتوە و ئەڵێ كوڕەكەم" وای وت و فرمێسك لە چاوی نەئەوەستا"تكایە وا لە خۆو مەكە، تۆ نابێ خەفەت بخۆی ئەوە نازانی؟ تۆ خەمی دایكتە، ئەی ئەگەر ئەو تۆ وا ببینێ چی ئەبێ ھم؟"
كووك فرمێسكەكانی سڕی و ڕۆیشتە گەرماوەكە
ھاتە دەرەوە سوھی خواردنی حازر كردبو"خۆشەویستم وەرە نان بخۆ"
"ئێستە یەم"سووھی شتەكانی تەواو دانا و خەریك بوو مۆمەكانی لائەبرد لەسەر مێزەكە
ئەیویست سوپڕایكێك بۆ كووك بكا (دوایی ئەزانن) بەڵام بە پێچەوانە بوو
كووك ھات
"ئەو مۆمانە بۆ چی بوو؟"
"ھیچ نەبوو، لەبیری كە" سوھی وای وت و زەردەخەنەیەكی كرد و دانیشتن
•
•
•
بەیەكەوە دانیشتبوون كووك تەلەفۆنێكی بۆ ھات دیار بوو دەنگی پیاوە"بەڵێ براكەم.......ئاھ ببورە بیرم نەمابوو.....باشە ئێستە بۆت ئەھێنم، خوالەگەل"
"ئەبێ ئەو فایلانە ببەم بۆ ئەو كوڕە زوو یەمەوە" وای وت و ھەستا ماچی سەری سوھی كرد
"ئاگەداری خۆو بە" سوھی وای وت و كووك ڕۆیشتســـەعـــات ١٠
سووھی لە بەلەكۆنەكە دانیشتبوو لەسەر كورسیەكە و بیری ئەكردەوە...
جۆنگوك لە دواوە باوەشی پیاكرد
"بەخێربێێتەوە:)" سوھی وای وت و كووك لەتەنیشتی دانیشت
••
بەرەو كۆتایی ئەڕوات و
پارتی داھاتوو بە دڵی ئێوە ئەبێ 😍🥺
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •