چـــــێـــــژ لـــە خــــوێـــنـــدنـــــەوە بــبــیــنــــن
•••
Kook pov
"چی من بم!"
"ئەو بەبەختەی باسی ئەكەی"
خۆی لە پرسیارەكەم گێل كرد "با درەنگ نەكات بڕۆین خواردن دروستكەین"
"با بڕۆین" زەردەخەنەیەكم بۆ كرد
بەیەكەوە خواردنمان دروست كرد و نەمھێشت زۆر ئیش بە دەستی بكات، نانمان خوارد و بەیەكەوە دانیشتین.
Soohie pov
كاتێك كووك قسەیەكی لەو شێوەیەی كرد لە ئێوارەوە مێشكم جام بوە!!! ئەو بەبەختە من بم؟!!!!!
نازانم دڵخۆش بم؟! یان بێتاقەت!!
بگریم یان زەردەخەنە بكەم
مێشكم پڕە لە پرسیار و ئاڵۆزی.
Kookie pov
بەیەكەوە لەگەڵ سووھی دانیشتبووین لە پڕ پرسیارێك ھاتە مێشكم
"سووھی"
"ھم"
"ئەگەر ڕۆژێك بێت و من و تۆ جیاببینەوە واتە پەیوەندی ھاوڕێیەتیمان نەمێنێت .....ھیچ شتێك ھەیە پێمی بڵێی؟!"
'ئەم پرسیارە لە كوێوە ھات!؟"
'دە تۆ جوابم بەرەوە'
'ئەرێ نازانم......ئەم پرسیارە چی بوو ھاو بە مێشكتا"
'ھەروا....'
'وابزانم لە بێ مەوزوعیا بوو ھھھھ"
'نا بە جدیمە........«سووھی ھەر سێری ئەكردم بێ ئەوەی وەڵامم باتەوە» بەخوا بە جدیمە دە بیڵێ'
'ئێ چووزانم گێژە! جارێ حازرم نەكردوە ھھھھ"
'ھم.... باش.....بڕۆینە دەرەوە؟!"
'بۆ كوێ'
' نازانم شوێنێك ھەوایەك ھەڵمژین'
'باش با بڕۆین.....بەڵام دەرەوە سارد نیە؟!'
'نانا زۆر سارد نیە بەڵام تۆ جلی باش لەبەركە تۆ زۆر زوو نەخۆشەكەوی'
' ئاھ ....بە جدی بێزارم لە خۆم كە وا زوو نەخۆشەكەوم ئوففف'
'ھھھ دەی درەنگ مەكەوە یەك چارەك (پانزە خوولەك) ئەوەستم ئەوە پێم وتی'
'باشە ئیتر ئێوەی كوڕ ھەر وان ئەتانەوێ خۆتان زلكەن بەسەر ئێمەیا' ئاوا سێری ئەكرد «😒»
'دە بڕۆۆۆ'
'باشە باش باش باش باش' ڕۆیشت بەدەم قسەكردنەكەیەوە
منیش بە دەنگی بەرز قسەم كرد بۆیە گوێی لێ بێ" سێری ئەو دەمە"
"بێدەنگ بە!' بە ھاوارەوە وتی...
كاتێك سووھی لە ژورەكەی خەریكی خۆگۆڕین بوو مۆبایلەكەی كە لەسەر مێزەكە دانرابوو دەنگی ھات
تەلە فۆن بوو ناوەكەی نووسرابوو ( خۆشەویستەكەم🙈💕)
خـ خۆشەویستەكەم؟'!!!! واتە ئەو خۆشەویستی ھەیە؟!!!!! لەوانەیە بە نھێنی خۆشەویستی ھەبێ!!!
خەیاڵەكانم لەناو چوون!!! ئەو خۆشەویستی ھەیە...
مۆبایلەكەم لە شوێنی خۆی دانایەوە و دوای كەمێك سووھی ھاتە دەرەوە "بڕۆین؟"
"با بڕۆین"
بە ئاسایی وەڵامم یایەوە و ئەویش مۆبایلەكەی ھەڵگرت و ڕۆیشتین....
Soohie pov
ڕۆیشتین بۆ كافتریایەك قاوەمان خوارد و قسەمان ئەكرد بەڵام كووك زۆر سارد و سڕ بوو..! نازانم بۆ وای لێھات!
"با بڕۆینە پاركێك یان كەنار دەریا"
"كەناردەریا ساردە ئەڕۆینە پارك"
بەیەكەوە ڕۆیشتین بۆ پاركێك
_.لــەنـاو ســەریـارەكـە._
"كووك ئەوە چیتە!؟"
"چیمە؟!"
"نازانم لەخۆتەوە زۆر سارد و سڕی!!..كێشەیەك ھەیە؟!"
"نا....كێشەی چیم ھەبێ؟!"
"ئێ باشە بۆ وا بە ساردی مامەڵە ئەكەی ھیچ بوە؟!"
"ئێ وتم ھیچ نەبووە!"
"باشە ئیتر بۆ تووڕە ئەبی!!"
"تووڕە نیم!! وە ناشبم!"
نامەوێ لەوە زیاتر وەڵامی بەمەوە با تووڕە نەبێ...چونكە ئەزانم یەكسەر توڕە ئەبێت و توڕە بونەكەشی چۆنە'
ھەتا ئەوێ بە بێدەنگی ماینەوە و كە گەیشتینە ئەوێ لەسەر كورسیەك دانیشتین.
پاش ماوەیەك كەس قسەی نەكرد كووك بێدەنگیەكەی شكاند
"دڵخۆشی؟!"
ئەمە مانای چیە؟!
"چی!"
"ئەڵێم دڵخۆشی؟!!"
"واتە چی دڵخۆشی؟!" خوایە ئەماڕێمەوە بە ھاوار و تووڕەییەوە وەڵامم نەیاتەوە!
بە ھێمنی وەڵامی یامەوە و گڕكانەكەی بە زۆر گرتبوو ھەڵنەقوڵێت «توڕەبوونەكەی»
"لەگەڵ خۆشەویستەكەو"
"خۆشەویست؟!"
"ئم!"
"خۆشەویستی چی تەواوی؟!"
"ھیچ شتێكی سەیرم كردوە كە سەر بسووڕمێ؟!! ئەڵێم دڵخۆشی لەگەڵ خۆشەویستەكەو؟!"
"تكایە بە ڕوونی قسەبكە تێناگەم!"
"سووھی ئەوەم نەئەھێنا پێم بڵێی؟!'
"جۆنگوك شێتم مەكە یەكجار بڵێ چی بووەە!!"
Jungkook pov
لەوە زیاتر نەمتوانی تووڕە بوون و غیرەكەم بشارمەوە و ھەستام و ئەم پەنجەیەم'☝🏻' بەرز و نزم ئەكردەوە كە قسەم ئەكرد (وەك ھەڕەشە)
'تۆ....بە من نەوت...كە خۆشەویست ھەیە!....شاردتەوە لێم....چونكە ئەوەم نەئەھێنا پێم بڵێی"
سووھی'ش ھەستایەوە "ئەوە تۆ تەواوی؟!! شاردنەوەی چی و خۆشەویستی چی!!! باسی چیەكەی بۆ خاتری خوا!!"
باوەڕ ناكەم ھەتا ئەم ڕادەیە ئەیەوێ بیشارێتەوە!!
"ئەوەنەش گەمژە نیم سووھیی!! ئەوەنە گەمژە نیم!"
"كێ وتویەتی تۆ گەمژەی!! چی بوە خۆشەویستی چی!"
"خۆشەویستەكەو تەلەفۆنی كرد دیارە بیری كردووی یان داوای ژووان لێئەكا!"
"تەلەفۆن و خۆشەویستی چی!" زۆر بە ئاسایی ڕەفتارەكا وەكو بڵێی ھیچ نەبوە!!
ھەر خۆی ھیچ نەبووە بەڵام من بەھۆی غیرەكەمەەوە وا ئەكەم
"ئێوارە كە تۆ خەریكی خۆ گۆڕین بووی خۆشەویستەكەو تەلەفۆنی كرد"
"خۆشەویستم كێیە ئەرێ تەواوی؟!!"
"نووسرابوو خۆشەویستەكەم خۆ درۆ ناكەم!! بە چاوی خۆم بینیم دوو ئیمۆجیشی لە تەنیشتەوە بوو.....دەی ئێستا پارێزگاری لە خۆو بكە و بڵێ خۆشەویستی چی! من نە مناڵم نە گەمژەم نە كوێرم ھەموو شتێك ئەبینم !"
"جۆنگوك ئاگاداری خۆتی؟!" زۆر بە ھێمنی ووتی
"چیە! شتێكم وتوە درۆ بێ؟!"
"یانی ئەوەنە سیقەم نییە لەلای تۆ؟!"
"بە چاوی خۆم بینیم!"
No one pov
سووھی بەبێ ئەوەی ھیچی تر بڵێت مۆبایلەكەی دەركرد و ڕۆیشتە سەر كۆنتاكتەكان «ناوەكان» و ئەو ناوەی پشانی كووك یا (خۆشەویستەكەم🙈💕)
پشانی كووكی یا و بێ ئەوەی ھیچ بڵێ دەستی بە ناوەكەیا نا بۆ ئایفۆن خۆتان ئەزانن كە دەستی پیانێی یەكسەر تەلەفۆن ئەڕوات بۆ ئەوانەی تر نازانم وابێ یان نا
پەیوەندییەكە ھەڵگیرا و سووھی دەنگەكەی كرد بە ھی دەرەوە
"ئەلو؟!.....سووھی؟!"
"سڵاو باوكە...'
"تاقانەكەم چۆنی؟!"
"باشم باوكەگیان سوپاس"
"خۆشەویستم پەیوەندیم پێوە كردی وەڵام نەیامەوە بۆیە نەمكردەوە وتم نەوەك سەعی بكا یان سەرقاڵ بێ"
"نانا سەعیم نەئەكرد......باوكە گیان ئەتوانم دواتر تەلەفۆن بۆ بكەمەوە؟! ئێستا ئیشێكم ھەیە."
"باشە تاقانەكەم ئاگاداری خۆو بە...ھەر شتێك پێویست بوو بیڵێ"
"باشە باوكەگیان خوالەگەڵ"
سووھی تەلەفۆنەكەی داخست و سێری كووكی كرد "ئەوە ئەو خۆشەویستە بوو كە پێو وابوو شاردومەتەوە"
جۆنگووك مێشكی ھەزار پرسیاری تیابوو زۆر شەرمەزار ببو
"داوای لێبوردنەكەم!"
"داوای لێبوردن مەكە.....بەس تێبگە لێم!! بەس تێبگە!! با ئەوەنە سیقەم ھەبێ لەلات كە شتێك بینی بە وەڵامەكەم باوەڕ بكەی......درۆم نەكرد وە خۆشەویستیشم نەبوو باوكم بوو!"
"سووھی......داوای لێبوردنم كرد "
"باشە بۆچی تۆ ئاوا ھاوار كرد و خۆو تووڕە كردبوو چیە با لێش بشارمەوە!"
"چونكە غیرەم كرد تەواو؟!!" كەمێك دەنگی بەرز كردەوە
سووھی بە ھێمنی لەوێ دووركەوتەوە و چاوی ھێشتا زیاتر لە ئاستی خۆیان كرابوونەوە و سێری عەرزەكەی ئەكرد كاتێك دەستی بە جانتاكەوە گرتبوو
جونگوك ڕۆیشتە ناو سەیارەكە و ھاتە بەردەم سووھی..."سەركەوە"
سووھی بردەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و بە درێژایی ڕێگاكە ھیچیان نەوت
سووھی بردەوە بەردەم شوقەكە و سوھی دابەزی خەریبو دەرگاكە داخات
"سووھی.....ببورە بۆ ئەوانەی ڕوویان یا"
"شەو شاد" زەردەخەنەیەكی كرد و دەرگاكەی داخست و ڕۆیشت و جۆنگوكیش دیار نەما....
Jungkook pov
دوای ئەو ھەموو شەرمەزارییە سووھیم بردەوە بۆ ماڵەكەی خۆی و خۆشم ھاتمەوە بۆ ماڵەوە....
نازانم چۆن جارێكی كە سێری ڕووخساری بكەم؟! ھەمووی بەھۆی شێتیی منە! دڵی ئەوم شكاند دووبارە ئۆۆففف!!
قاوەیەكم ئامادە كرد و ڕۆیشتم لە بەلەكۆنەكە خواردمەوە ھەوایەكی فێنكی ھەیە...
دواتر خۆم شت و خەوتم...
Soohie pov
ئێستا نازانم چیبكەم!
بیر لە چی بكەمەوە بۆ چی خەمبار بم بۆچی بگریم....
شتەكان یەك لە دوای یەك ڕوو ئەیەن...
ئەمەوێ یەكجار ون بم و نەمێنم
ژیان بە من ناگۆڕدرێت....ئەبێ خۆم بگۆڕم ئینجا ژیانم!
خۆم شت و دەستم كردەوە و كرێمم لێ یا و دووبارە بەستم و كەوتمە خەوێكی قووڵ
3:30 AM
ھەستم ئەكرد بە ھێواشی دەنگی كردنەوەی دەرگاكە ئەھات بە تەواوی چاوم كردەوە و لە شوێنی خۆم مامەوە و جووڵەم نەكرد بۆ ئەوەی ئەو كەسەی كە یەتە ژوورەوە ھەستم پێ نەكات
كاتێك زانیم دەرگای ژوورەكەی خۆشم كرایەوە و خێرا ھەستام كەسێك بوو شێوەی زۆر ترسناك بوو واتە وەكو پیرەژنەكەی دەنكە ھەنارە(snow white) ترسناك بوو و ھاتە پێشەوە بە دەمووچاوە ترسناكەكەی كە زەردەخەنەی شەیتانی ئەكرد منیش زیاتر پشتم بە سیستەمەكەوە ئەنا
" لێم مەترسە ھیچ ناكەم"
"د...د دوور كەوەە" وام وت كاتێك فرمێسك چاوەكانمی داپۆشیبوو
"ھیچ ناكەم...تكایە ڕزگارم كە دوام كەوتوون ئەیانەوێ بمكوژن!......ژنێكی داماوم كەسم نییە مناڵەكانم وازیان لێھێناوم تكایە با بۆ كاتژمێرێك لەلای تۆ بم" كاتێك دەستی كرد بە قسەكەی وەستا و بە داماوی وای وت
" كـ كێ دوات كەوتوە؟!" وەستام لە جووڵە كردن بەرەو دواوە
"ئـ نـ نازانم"
"باشە وەرە ئاو بخۆرەوە"
پیرەژنەكەم برد و ئاوی خواردەوە زۆر داماو دیار بوو بەڵام شێوەشی زۆر ترسناك بوو
باوێشكێكم یا و قسەی كرد "خەو یە؟!"
"ئمھم واتە كەمێك"
"ھم كەواتە بۆ ھەتا ھەتایە بخەوە"
لە دوای قسەكەی شتێكی قورس بەر سەرم كەوت و كە چاوم كردەوە لە شوێنێكی تاریك بووم وەك زێراب بوو
"یـارمـەتیـ!!" گوێم لە دەنگێك بوو وای ئەوت لە دوامەوە نامۆ نەبوو.....
بـ بـ باوكەەە!!!!
' باوكە ئەوە تۆی؟!" وام وت كاتێك ئەمویست سێری دواوە بكەم بەڵام بە كورسیەكەوە بەسترابوومەوە
"سـ سووھیی!!...كچەكەم ئەو دایكتی كوشتتت!" بە دەنگیا دیار بوو گریایەوە و ھاواری كردووە
"ھەموو شتێك باشەبێ باوكە گیان لێرە ئەڕۆینە دەرەوە"
تكایە جۆنگووك تۆ لە كوێی!...
" پێتان باشە سەرەتا خوێنی كامتان بخۆم؟!"
"ئـ ئازادمان كە تكایە!!!......دایكم لە كوێیە!!" من وام وت بە گریانەوە
ژنە پیرەكە ھەموو دەستی خوێن بوو وە بە دەمووچاویەوە قەترەی خوێنەكانی پێوە دیار بوو
' خوێنەكەی زۆر شیرین بوو....باوەڕم نە ئەكرد وابێت.....وە منیش سەرەتا خوێنی تۆ ئەبەم كچە ناسكەكە.....چونكە لەوانەیە خوێنەكەت وەك دایك شیرین بێت ھاھاھا" بە شەیتانی سێری كرد و ئەھاتە پێشەوە
"تـ تكایە وا مەكە تكایەەە" وام وت و زۆر بە قورسی ئەگریام و باوكم لە پشتمەوە ھاواری ئەكرد
"وازی لێبێنەەە........واز لە كچەكەم بێنەەەە"
چەقۆیەكی یا لە ملم و.....
" ئای خوایەە" بە ھەناسە بڕكێوە وام وت كاتێك ھەموو گیانم ئارەق بوو و لە ناو جێگەكەم ھەستام و لەو كابووسە بەخەبەر ھاتم فرمێسكەكانم وەك كانی بە ڕوومەتەكانما یەنە خوارەوە
' سوپاس كە خەو بوو' وام ئەوت لەگەڵ ئەو گریانەی كە ھەموو ماڵەكەی گرتبوویەوە
ھەستام و نەموێرا تەنانەت لەسەر سیستەمەكەشم لاچم دانیشتم لە شوێنەكەی خۆم كە ھێشتا بەتانییەكەم پێوە بوو تەلەفۆنەكەم گرت بە دەستمەوە و بە دەستە لەرزۆكەكانم تێلم بۆ كووك كرد
دوای لێدانێكی زۆر...وەڵام نایاتەوە دەنگی ڕەشەباكەی دەرەوە ھات لە ترسا مۆبایلەكە كەوت لە دەستم و ھەڵمگرتەوە و تێلم بۆ كووك كردەوە
"ئمـ...ئـەلــو!" بە دەنگە گڕەكەی وای وت كاتێك وا دیار بوو ھێشتا خەوتووە
"جـ جۆنگووك....تـ تكایە وەر...وەرە بۆ ئـ ئێرە!" وام وت كاتێك دەنگی گریانەكەم خۆشمی ترساندبوو زۆر بە قورسی ئەگریام
"سـ سووھی ئەوە تۆی چی بووەە!!" دەنگی گۆڕا
" جۆنگوك كلیلی ماڵەكەم بێنە و وەرە تكایە!" وام وت بە گریانەكەمەوە لێی ئەپاڕامەوە بێت و لەم زیندانە دەرم بێنێ
وە كلیلی ماڵەكەشم لەلای ئەو ھەیە
" ئـ ئـ ئەوە ھاتم... خەم نەبێ ئەوە ھاتم"
ماڵەكەی من و كووك لەیەكەوە نزیكە زۆر دوور نییە بە دە دەقە گوێم لە كردنەوەی دەرگاكە بوو و كە دەرگای ژورەكەم كرایەوە یەكسەر ھەستام و بەرەو باوەشی ڕام كرد و خێرا تیشێرتەكەی بەریم تەڕ كرد بە فرمێسكە زۆرەكەم
"س سوپاس كە ھاتی! زۆر تـ ترسام" وام وت كاتێك توون توون جلەكەی بەریم گرتبوو و سەرم بە سنگیەوە نابوو ئەگریام
كووك ماچێكی سەری كردم "من لێرەم تەواو....تەواو بوو"
دوای كەمێك ئارام بوومەوە
"كووك تكایە با لێرە بڕۆین...با لەم ماڵە نەفرەتییە بڕۆینە دەرەوە تكایە" وام وت و كۆتا فرمێسكم كەوتە خوارەوە و سڕیم
"باشە با بڕۆین گیان وەرە"
دەستی گرتم و ڕۆیشتینە دەرەوە و ئەو ماڵەم بەجێھێشت كە ئەمشەو لێم ببو بە كابووس كووك دەرگاكەی كلیل كرد و ڕۆیشتینە خوارەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكەی
" كەواتە ئێستا ئەڕۆینە ماڵەكەی من.......ھیچ شوێنێك ھەیە بتەوێ بچین ئارامبیتەوە؟!"
سەرم بە مانای نەخێر جووڵاند
"باشە" وای وت بە زەردەخەنەوە دەستی گرتم و دەستی كرد بە لێخووڕینی سەیارەكە
كە گەیشتینە ماڵەكەی ئەو بەرەو مەتبەخەكە بردمی و كەمێك ئاوی پێیام خواردمەوە و خۆی دانیشت لەسەر مێزەكە و كورسیەكی بۆ من دانا
"باسی ناكەی؟!"
دانیشتم " كابووس بوو....(ھەمویم بۆ باسكرد)
"بەڵام ئەوە زۆر ترسناك نییە مشكە!" ئەو ھەر بەو شێوەیە پێم ئەڵێ مشك!
" بۆ من ترسناك بوو لە ماڵێكی گەورە بە تەنیا خەبەرم بوویەوە و ھەر لەو ژوورەشا شتەكە ڕووی یابوو!"
"ھەمووی تەواو بوو من لەلاتم....با بڕۆین بخەوین" وای وت و لەسەر مێزەكە وەك خۆھەڵدان ھاتە خوارەوە و ڕۆیشتینە ژورەكەی خۆی و گڵۆپەكەی داگیرساند
ئــەو بــۆنــە دڵــمــی ئــارامــ كــردەوە
ئەمەوێ لەم بۆنەیا نوقم بم و ھیچی تر نەبینم
ئەمەوێ لووتم تەنیا ئەم بۆنە بكات
ئەمەوێ ئەم بۆنە بێجگە من كەسی تر نەیبیستێ
ئەمە ئەو شتەیە كە دەستی بەسەرا گرتووم
"دەی بڕۆ لەوێ بخەوە و منیش لەسەر ئەو قەنەفەیە ئەخەوم"
" باشە"
دە دەقە تێپەڕی و كووك ڕووی كردبوویە لایەكەی تر و منیش نەخەوتبووم
"كووك" بە ھێواشی وتم بە جۆرێك ئەگەر خەوتبێ گوێی لێ نابێ
"ھم" وەڵامی یامەوە...واتە نەخەوتووە!!!
" ئــێ ئەتوانی لـ لێرە لـ لەلای من بخەویت؟!" وام وت كاتێ دانیشتم لە شوێنەكەی خۆم و ئەویش ڕووی كردە من "ئەترسی؟"
سەرم بە مانای بەڵێ جووڵاند و ھاتە تەنیشتم دانیشت و دەستی گرتم
" بە ئارامی بخەوە و وابزانە ھیچ نەبووە باشە؟! من لەلاتم"
ھەردووكمان پاڵكەوتین و من خۆم كرد بە خەوتوو
دوای دە دەقەی تر چاوم كردەوە جۆنگوك وەكو فریشتە لەلامەوە خەوتبوو دەمووچاوە ڕێك نەخشێنراوەكەی
دەمی...لووتی...چاوی....قژە نەرمەكەی....برۆكانی....پێستی
خۆزگە ھەموو شەوێك لەناو ئەم بۆنەیا ئەخەوتم و لەگەڵ ئەم دەمووچاوەیا بەخەبەر ئەھاتم'
وردە وردە لەگەڵ خەیاڵەكانم خەو منیشی برد و منی خستە دونیاكەی ترم...ئەوەی كە ئەمشەو بە ھۆیەوە لەلای فریشتەیەك ئەخەوم....
ســـــتـــــۆپـــــــ
٧٠ ڤۆتبۆپارتی داھاتوو
بۆپارتی داھاتوووووو
1949 words
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •