بەڵـــــامــــ ئەوەی بینیمان جۆنگووك نەبوو!!
قژێكی بڵاو
جلێكی شێواو
دەمووچاوی زەرد ببو
چاوەكانی سور سور بوون
ھەر كە ئەو دیمەنەم بینی دڵم پر بوو باوەشم پیاكرد
"تۆ باشی؟" دوركەوتمەوە و بە چاوە پڕ فرمێسكەكەمەوە سێرم كرد
فرمێسك لە چاوی ھاتە خوارەوە و سەر دانوان
"تاقانەكەم ئێوە بە تەنیا قسەبكەن من ئەڕۆمە ناو سەیارەكە" باوكم وای وت و منیش سەرم لەقاند
"دەی خۆشەویستم با بڕۆینە ژوورەوە" وام وت و دەستی كووكم گرت و بردمە ژورەوە دامنا لەسەر قەنەفەكە
Author pov
سووھی پەرداخێ ئاوی ھێنا بۆ جۆنگووك و پێی یا كەمێكی لێ خواردەوە
"جۆنگووك.....دەی ئیتر وا مەكە، دایك زۆر بێتاقەتە" سووھی وای وت و سێری چاوەكانی كووكی ئەكرد
"ھەڵەی من نییە!" كووك وای وت بە دەمووچاوێكی بەتاڵ
سووھی دەستی گرت و ھەڵی سان
"دەی خۆشەویستم بڕۆ گەرماوێك بكە با بێیتەوە سەرخۆو" وای وت و جۆنگوكی بەرەو گەرماوەكە ڕاكێشا و دەرگاكەی داخست و خۆی ڕۆیشتە دەرەوە
ڕۆیشتە ژورە نوستنەكە و جلی بۆ كووك دەركرد و بۆی برد
ئینجا ڕۆشتە مەتبەخەكە ماكەرۆنی بۆ دروست كرد و دانیشت كووكیش ھاتە دەرەوە قژی تەڕ بوو
لەلای سووھی دانیشت
"با قژ بۆ وشك كەمەوە" سووھی وای وت و قژی كووكی وشك كردەوە بە خاولیەكەی شانی
تەواو بوون جۆنگوك بە بێھێزی سەری خستە سەرشانی سووھی
"جۆنگووك وا مەكە......خۆت بینیوە چیو لێھاتوە؟ داوای لێبوردن لە دایك بكە و با كۆتایی بێت خۆشەویستم،دەی" سووھی بە نیگەرانی وای وت" ئەگەر بشیكەم لێم خۆشنابێ!! قسەی زۆر ناشرینم كرد، ھەمووی بەھۆی جۆن مۆیۆل'ی ھیچ و پوچەوە بوو.....ئەبێ باجی دانە بە دانەی بات" كووك وای وت و سووھی نامەیەكی بۆ ھات لە باوكیەوە
• تاقانەكەم ئێمە ئەڕۆین نانێك ئەخۆین تۆش ھەوڵ بە قسەی لەگەڵ كە•
سووھیش مەسجێكی بۆ كرد
•باشە....من خواردن دروست كردوە بۆ ئێمەی مەھێنن....تۆش قسە لەگەڵ پورم كە•
~ بینرا ~
•••••
"بەڵام جۆنگووك ھەتا زیاتر لەگەڵ ئەو پیاوە شەڕبكەیت و ڕق لێی بێ ئەوە ئاگرەكە خۆشترەبێ....وازی لێبێنە تۆ خۆو مەخەرە ئاستی ئەو" سووھی وای وت
"من لەبەرچاومایە چۆن دایكم ھەڵەخەڵەتێنێ و خۆی ئەكا بە ھاوبەشی دایكم.." بە توڕەی وای وت
"تەواو بیری لێ مەكەرەوە، وە ئەوەش بزانە دایك باشترەزانێ لە ئێمە ئەو خۆی ئەو ھەمووە ھیلاكیەكی كردوە قابیلە نەزانێ؟؟......دڵنیابە شتی وا ناكات" وای وت و دەستی كووكی گرتبوو
"ھیوادارم!" كووك وای وت و بە بێ ھیوایی شانەكانی بەرز كردەوە
"دەی ھەستە با نان بخۆین....سێری دەموچاو كە چەن زەرد بوە" سووھی وای وت و كوكی ڕاكێشا بۆ سەر مێزەكە و خواردنەكانی ھێنا و نانیان خوارد
تەواو بوون شتەكانیان لابرد و دەنگی دەرگاكە ھات
"ئەوە ئەوانیش ھاتن" سووھی وای وت و ڕۆی دەرگاكەی كردەوە
ھەرسێكیان ھاتنە ژورەوە و دانیشتن
جۆنگوك سەری بەرز نەكردبوویەوە
ڕۆیشتە ژوری نوستنەكە
ھەموویان بە سەیری سێری یەكیان ئەكرد سووھی ڕۆی بۆ لای
"جۆنگوك....بەتەما نیت داوای لێبوردنی لێبكەی؟" سووھی وای وت
"نەخێر" كووك وای وت سێری عەرزەكەی ئەكرد
"بەڵام جۆنگوك..."
"نامەوێ! لەبەرچاو ئەو بێنرخەیا منی بێدەنگ كرد و منی بە ھیچ دانەنا.....حەقی خۆمە ئەگەر ھاوار و قسەشم كردبێت، داوای لێبوردن ناكەم" كووك وای وت و فرمێسك بە چاویا ھاتە خوارەوە بەڵام خێرا سڕی زۆر توڕە بوو
"جۆنگوك وا مەكە خۆشەویستم....ھەر یەك دایك ھەیە! وای لەگەڵ مەكە ئەم جارە تۆ داوای لێبوردن كە ھم؟" سووھی وای وت
"من....داوای لێبوردن....لە دایكم ناكەم" كووك دانی نا بە وشەكانا و چوە دەرەوەی ماڵەكە
•
ببورن درەنگ دامنا 🥺💔
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •