ببورن درەن دامنا!🥺💔
ئینجا بە ھیوای ئەوەی ھەمووتان لەش ساخ بن ئیشەڵا لەم ڤایرۆسە بە دور ئەبن و تكایەەە خۆتان بپارێزن خۆشمەوێننننن🥺🥺
•••••••
ڕۆژێكی تازە...
"بەیانی باش" سووھی وای وت و دانیشت لەسەر مێزەكە
"بەیانی باش بچكۆلەكەم" باوكی وای وت
"دایكم لەكوێیە؟" سووھی وای وت
"ڕۆی بۆ دەوام وتی ئەبێ ئەمڕۆ زووتر بڕۆم"
"ئم.....منیش ئێستە ئەڕۆم" وای وت و
خواردنەكەی تەواو كرد ماچی باوكی كرد و ڕۆیشت بۆ جامیعە
لە ڕێگا تەلەفۆنی بۆ كووك كرد
- خۆشەویستم؟
+سڵاو جۆنگووك چۆنی
- من باشم تاقانەكەم تۆ باشی؟
+ منیش باشم كەروێشكەكەم، لە كوێی؟
- وا ئەڕۆم بۆ جامیعە ئەی تۆ
+ منیش....ئوفف ڕێگاكە زۆر قەرەباڵغە!
- بێم؟
+ ھاھاھھا نا خۆشەویستم بۆ كوێ یەیت! ئاھ ئەوە ڕۆیشتن
- دەی تاقانەكەی من دایخەرەوە با مەشخوڵ نەبی كە ھاتی لە كافتریاكەم
+ باشە گیانم.....خۆشمەوێی
- منیش خۆشمەوێی مشكەكەم
••••
سووھی گەیشتە جامیعە و ڕۆی بۆ لای كووك
"من ھاتممم، بەیانی باش" سووھی وای وت و بەرامبەری دانیشت
"بەخێربێی تاقانەكەم بەیانی تۆش ھەنگوین" كووك بە كیوتی وای وت و لەسەر مێزەكەوە دەستی سووھی گرت
"نان خواردوە؟" كووك لە سووھی پرسی
"ئمھم"
"سڵاو ھاوڕێیان" چیسوون وای وت و بەبێ پرس دانیشت
"كێ وتی دانیشی؟ ھەستە ونبە" كووك وای وت
"نابێ لەگەڵ خۆشەویستە كۆنەكەم و ھاوڕێكەی دانیشین؟" وای وت بە پێكەنینێكی لار
" ئەوە خۆشەویستی نەبوو بەس پەیوەندیەكی ھەرزەكارانەبوو ھیچی تر، وە من خۆشەویستم ھەیە و ئەویش جۆنگووكە، وە پێڵاوەكانی ناگۆڕمەوە بە دە ھەزار كوڕی وەكو تۆ تێگەیشتی؟.....ئەگەر لەوە بێشەرمتری كە بیرم لێئەكردەوە دانیشە بەڵام ئەگەر یەك ڕۆز شەرم ھەبێ ھەر ئێستە لێرە ون ئەبی" سووھی وای وت و كووك پێكەنینێكی لاری كرد
"بابڕۆین خۆشەویستم" دەستی سووھی گرت و ڕۆیشتنە باخچەكە
•••
سووھی سەری لەسەر شانی كووك دانا
"لە گرووپی جامیعەكە بڵاوی ئەكاتەوە ئەو سوكە، من ڕەسمێكی خۆمان دائەنێم و ئەنووسم لەگەڵ خۆشەویستەكەم ھەموویان لە پڕۆفایڵەكەما ئەیبینن......چونكە شانازی بە كەروێشكەكەمەوە ئەكەم" وای وت و ماچێكی ڕومەتی كووكی كرد
"كەروێشكەكەو بۆ یەك دەقەی تۆ ئەمرێ ئەزانی؟" كووك وای وت
"خۆشمەوێییی شێتی توڕە" وای وت و چاوی سووڕاند كووك دەستی كرد بە پێكەنین
••• سەعات ٥'ی ئێوارە••••
"من ھاتمەوەەەە" سووھی وای وت و دایكی ھات بەرەو ڕووی
"بەخێربێیتەوە تاقانەكەم"
"سوپاس" وای وت و ڕۆیشتە سەرەوە دوای كەمێك تەقەی دەرگاكەی ھات و وتی وەرە دایكی بوو
"خۆشەویستم ئەم نامەیەو بۆ ھات بزانە چییە.....ئەڵێی ھی سەردەمی كۆنە زۆر جوانە ھھھھ" وای وت و نامەكەی پێیا
"كە جوانە!، نازانی كێ ھێنای" سووھی وای وت
"نازانم تاقانەكەم....لە خوارەوەم ئەگەر شتێك ویست" دئیكی ڕۆیشتە خوارەوە
نامەكەی كردەوە
༄ بۆ جوانترین شازادەی دونیا
شازادە خاتوون....ئەمڕۆ كە ڕۆژی سێ شەممەیە، پاشاكەمان بانگێشتی خوانێكی شاھانەت ئەكا....بەھۆی ئەوەی یەكەم ژوانتان تێك چوو ئەو داوای لێبوردنی ھەیە، ھەروەھا تۆی زۆر خۆشەوێ و شێتی تۆ بووە! تكایە دڵی پاشاكەمان مەشكێنە شازادە جوانەكەی جیھان......ـ
كاتژمێر ٦:٤٠ حازر بە خۆشەویستم
لەلایەن پاشا شێتەكە
꧁ جیۆن جۆنگووك ꧂
••••
سووھی كە تەواو بوو لە خوێندنەوەی نامەكە دەستی كرد بە پێكەنین
"ئەم كوڕە ئەخۆم مننن" بە پێكەنینەوە وای وت و ھەستا خۆی شت
قژی خاوكردەوە و عەزیەكی قاوەیی تۆخی لەبەر كرد
قۆڵەكەی درێژ بوو و ھەتا سەر ئەژنۆی بوو و قایشێكی ڕەشی پێوە بوو
مكیاجێكی كاڵ كاڵی كرد
پێڵاوەكانی و جانتا كەی ڕەش بوو
لەگەڵ چاكەتێكی درێژی ڕەش
بوو بە سەعات ٦:٤٠ و تەلەفۆنێكی بۆ ھات جۆنگووك بوو
ھەڵی گرت
- شازادە خاتوون حازری؟ بە ئەسپەكەمان ھاتووین بە دواتا
+ ھھھھھھ شێتە حازرم ئەوە ھاتم
وای وت و ڕۆیشتە خوارەوە و خواھافیزی كرد و ڕۆی
" سڵاووو' وای وت و سەركەوت
"ئەو جوانیە چیە؟" كووك بە زەردەخەنەوە وای وت
" دەی با بڕۆین پاشا توڕەكە" سووھی وای وت و ڕۆیشتن
لە ڕێستۆرانتێك نانیان خوارد و ھەموو خەڵكەكەی ئەوێ خەریكی سەما بوون
جۆنگوكیش ھەستا و دەستی لەبەردەم سووھی دانا
"شازادە جوانەكە سەمام لەگەڵەكەی؟"
"بێگوومان پاشا قۆزەكە" بە زەردەخەنەوە سەمایان ئەكرد
" بۆ ژوانی داھاتوو پارك'م ئەوێ!" وای وت وەكو مناڵ
"ھھھھ بەڵام شازادەكان ناڕۆنە پارك!"
" من ئەڕۆم!"
"بەسەر دڵم....ھەرچیەك تۆ حەز لێی بێ"
سەماكەشیان تەواو كرد و بوو بە سەعات ٨
"ھاوڕێیەكم ئاھەنگی ھاوسەرگیری ھەیە....بڕۆین بەیەكەوە؟" كووك وای وت
"ئمھم....ئەگەر حەزەكەی كێشە نیە!" سووھی وای وت
"كەواتە با برۆین"
لە ڕێستۆوانتەكە ھەستان پارەوشتیان یا و ڕۆیشتن بۆ ئاھەنگەكە
تازە دەستی پێ كردبوو ھێشتا زاوا و بووك نەھاتبوون
"ئەگەر ئێمەش ئاھەنگمان كرد، ھەموو خەڵكێك بانگ ئەكەین!" سووھی وای وت
"ئەگەر ئێمە ئاھەنگمان كرد؟......بڵێ كە ئاھەنگمان كرد ئەو 'ئەگەر'ە لابە"كووك وای وت
"ئەوە ھاتن!!!'
بووك و زاوا ھاتن یەك لە یەك جوانتر بوون
ھەموویان چەپڵەیان لێئەیا
"زۆر جوانن!!" سووھی وای وت
لەپڕ تەلەفۆنێك بۆ كووك ھات كە سێری ناوەكەی كرد دەمووچاوی گرژ كرد و بە توڕەیی چاوی داخست و كردیەوە
....
بۆ پارتی داھاتوووووو
ڤۆتتان بیر نەچێ
🖤
YOU ARE READING
Fire | J.JK✔️
Teen Fiction•• ئــاگـــر •• من شارەكەم زۆر بچووكە و ئەمەوێ دونیا لەناویدا جێبكەمەوە ئەگەر تۆ نەیەیت لەو گرەوەدا دەدۆڕێم • •