" تکایە یارمەتیم بدە ، ئێرە زۆر سارد و تاریکە ، بەزەیت پێمدا بێتەوە پورێ تکایە " بە گریانەوە وام وت
من ئانیم تەمەنم 18 ساڵە کچی خێزانێکی باش و دەوڵەمەندبووم بەڵام ژیان هەمیشە بە یەک ئاڕاستە ناڕوات هەندێک کات شتەکان بەدڵی ئێمە نابێت ، کاتێک تەمەنم 4 ساڵان بوو باوکم بۆ کۆنفڕانسێک پێویست بوو بەجێمان بهێڵێت و بڕوات بۆ دەرەوەی شار ، بەڵام نەگەڕایەوە و ئەوە دواجاربوو من باوکی خۆم ببینم ، باوکم زۆر خۆشی ئەویستم بەڵام بەجێهێشتم ڵەگەڵ دایکم بەتەنها ....
ڕۆژگار تێپەڕی منیش بووم بە 5 ساڵ دایکم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو گیانی سپارد ئەویش ڕۆشت بۆ لای باوکم و منیان بەتەنها لە خانویەکی گەورە بەجێ هێشت ......
من 5ساڵان بووم کاتێک بوومە ملیۆنێر بۆیە خوشکەکەی باوکم کە کەسێکی باش نەبوو دڵی ئەو بەس کچ و کوڕەکەی بوو وە لە ڕووی دارایی زۆر حاڵی باش نەبوو بۆیە هەلەکەی قۆستەوە و منی بردە لای خۆی بۆ ئەوەی بەخێوم بکات ، بێ گومان چونکە ئەو خاوەنداری منی گرتۆتە ئەستۆ و چونکە خوشکی باوکمە حکومەت ڕێی پێ ئەدات کە لە 20% سامانەکە بەکاربهێنێ ئەمەش ژیانیان زۆر باش بوو لە جاران ، بەڵام ........
ژیانی من لە دوای 5 ساڵان خراپتر بوو پورم منی لە ژورێکی تاریک وسارد دانا تەنانەت خواردنێکی باشیشم نەبوو بۆ خواردن..
ژورەکە لەقاتی خوارەوەی ماڵەکە بوو تەنها پەنجەرەیەکی بچوکی لێ بوو بۆ زانینی کات وە تەنها جێگایەکی نوستن و کورسی و مێزێکی لێ بوو ڵەگەڵ کانتۆرێک کە جل و کتێبەکانی خۆمم تێدا هەڵگرتبوو ڵەگەڵ وێنەیەکی دایک و باوکم ...پورم هاتە ژوورەکەم پێم وابوو هاتووە ئازادم بکات چونکە ماوەیکی تر من گەورە ئەبم و مافی بڕیارم ئەبێت بەڵام پێی وتم " کچی گوێ بگرە جوان مانگێکی تر ئەبیتە 19 ساڵ و دادگا بانگت ئەگات بۆ پارە و سامانەکە تۆش ئەبێت بێ ئەملا و ئەولا بڵێیت هەموو ئەدەمە پورم من پێویستم نیە ، تێ گەیشی ؟" بە هاوارەوە وای وت
" بەڵام پورێ ئەوە باوک و دایکم بۆ منیان جێ هێشتوە بە چی چۆرێک بیدەمە تۆ ، کاتێک تۆ وەکو جرجێکی پیس مامەڵەت ڵەگەڵ کردوومە ، ئەمە دادپەروەری نیە ؟؟ " بە ترسەوە وام وت چونکە زانیم شتەکە دوای ڕوخساری پورم باش نابێتپورم توڕە بوو و ماوەیەک لێی دام و دواتر وتی
" ئەگەر ئەتەوێ بژیت و ئازاد بی وەکو مرۆڤ بژی ئەوە ئەو کارەبکە ، تێگەیشتی ؟ دووبارەی ناکەمەوە ، نادادپەروەریە ؟" بە پێکەنینێکی توڕەیی ، دواتر لە ژورەکە چووە دەرەوە و دەرگاکەی داخست ...
" تکایە یارمەتیم بدە ، ئێرە زۆر سارد و تاریکە ، بەزەیت پێمدا بێتەوە پورێ تکایە " بە گریانەوە وام وت بەڵام هیچ دەنگ و کاردانەوەیک نەبوو ...زۆر گریام بەڵام کەسێک نەبوو باوەشم لێ بدات و دڵم بداتەوە و پێم بڵێ گیانەکەم مەگری من لە پشتتم ئەوە ماوەی چەنەها ساڵە من وەکو جرجێکی پیس لێرەم کەسێک نیە پیم بڵێ ئانی چۆنیت ؟ کەسێک نیە خۆشی بوێم و تاکە هیوای ئەوبم کەسێک نیە یارمەتیم بدات تاکو هیوا و ئامانجەکانم بهێنمە دی ، ڕێگایەک نادۆزمەوە بۆ ڕزگار بوونم ئاخر ئەوە کەی ژیانە منی تیام ، تەنانەت نەچومەتە قوتابخانەش وەکو منداڵەکانی ئەو خۆم خۆم فێر کردوە لەسەری ئەوەی بەمنداڵی دایک و باوکم فێریان کردم ، ئەمەوێت ژیانم کۆتایی بێت لێره ، ئاخر من وەکو جرجێک ژیاوم هیچ ڕوناکیەک نیە بۆ ئەوەی ئامانجەکانم بهێنمە دی ...
من چی بکەم ئەبێت لە دادگا هەموو سامانەکە بدەم بەئەو ئەگینا ژیانم تەواو ئەبێت ....
مانگێکی قورس ئەبێت ڵەگەڵ ئەو ڕوداوانە ، خوایە یارمەتیم بدە کەسم نیە لە تۆ زیاتر ......ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوە پارتی یەکەم
پێتان چۆنە ؟؟؟!!!
خۆشە یان نا ؟
پێتان وایە خۆش ئەبێت ؟؟؟چاوەڕێی پارتەکانی تر بن شتی خۆشتر ڕوو ئەدات ....
نونەم
vote and comment 💜
YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...