ئەو ڕۆژە هەر بیرم لای ئەوە بوو پورم بۆ وابوو
بیرم ئەکردوە پورم دوای 2 ڕۆژ دەرگاکەی کردەوەباشە ئەو ڕۆژە بەهاوارەوە وتی با لێی گەرێین ، وە دەنگی سەیر دێت لە دەرەوە باشە ئەبێت چی بووبێت
تائێستا ڕوخساری پورم بەو شێوازە نەبینیوە ،
ئەمڕۆ باسی پارەی نەکردمێشکم زۆر ئاڵۆز بوو نەم ئەزانی پێویستە ئێستا چی بکەم ، وە پێویستە بیر لەچی بکەمەوە ،
دەنگە دەنگەکەی دەرەوە یان هەڵسوکەوتە سەیرەکەی پورم یان وێزگەی داهاتووباشە ئەوە تەنها خەونێکە بۆچی گرنگی پێ ئەدەم ،
بەڵام خەونەکانی ترم پەیامی خەونی داهاتویان پێدام ، ئەبێت ئەمەش شتێکی تربێت ، باشە من ئەو کورە لەکوێ بدۆزمەوە ئەو چیرۆکەم بۆ باس بکات .. ئانی لەو شتە بگەرێ ئەوە ڕاستی نیەلە ناکاو دەنگێکی سەیر لە پەنجەرە بچوکەکە هات وتی " لە ناوچەکەی من دووور بکەوە پێش ئەوەی بمری " دەنگێکی سەیر و ترسناک بوو ..
دوای ئەوە دەنگی هاوارێکی زۆر بەرز هات و دەنگەکە نەما ..یەکەم جاربوو گوێم لە شتێکی وابێت ، بۆیە
ترسێک جەستەمی داگیر کرد و نەم ئەزانی چی بکەم
وە من تەنها لە ژورێکم نازانم بۆ کوێ برۆم
بۆیە بڕیارم دا لە سەر جێگاکەم خۆم بشارمەوە ..
چومە سەر جێگاکەم بە ڕاکردن و بەتانیەکەم بە خۆمدا دا و چاوەکانم داخست تەنها هیوام ئەخواست سەلامەت بمکاتێک چاوەکانم کردەوە لەسەر ڕێگایەکی پیادە بووم ...
پێم سەیر بوو بۆ کوێ بڕۆم ؟؟
کەسێک لە پێشم بوو ئەڕوشت منیش بە دوای ڕۆشتم وتم لەسەر هەمان ڕێگاین کەواتە یەک ئامانجمان هەیەماوەیەکی باش ڕۆشتم ..
گەیشتمە وێزگەیەکی شەمەندەنەفەر لەوێ چاوەڕێی شەمەندەنەفەرەکە بوون بگات
تەنها دوو کەسی لێ بوو
ئەو پیاوەی لە پێش من ئەڕۆشت ..
وە خاوەنی وێزگەکە ....بەڵام کاتێک خاوەنی وێزگەکەم بینی ...
سەرم سوڕما ...
چونکە زانیم ئەمە خەونە منی تێدام ، ئەمە وێزگەکەیە وە من لەوێم ئەوەش کوڕێکی باڵا بەرزی
کەم دووە و قسە ناکات ڵەگەڵ ئەو پیاوە ، کەواتە ئەوە ئەو کەسەیە کە یۆسانگ و یۆنهۆ باسیان ئەکردڕۆشتمە لای تاکو پرسیاری لێ بکەم
"سڵاو ، بەڕێزم ؟ "
سێرێکی کردم " سڵاو "
" ئەتوانم پرسیارێک بکەم ؟"
" پرسیار ؟! دەربارەی چی ؟ " بەسەیری سێری کردم"ئەتوانم ، بتناسم ؟"
" نەخێر ، لێرەش ونبە " بەتورەیی
" سوپاس خۆشحاڵبووم ، بەڕێز سیۆنگ هوا "
" لێرە ون بە ، بۆستە ناوی منت لەکوێ زانی ؟ "
"لەسەر ڕێگەپێدانەکەت نوسرابوو ، ئێستا با پرسیارەکەم بکەم ئاساییە ؟"" لێرە ون بە بێمێشک " بەتورەیی وای وت
"سوپاس ، پرسیارر.. "
قۆڵی گرتم و ویستی بم باتە دەرەوە

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...