part 8

432 92 52
                                    

دوای ئەوەی پورم بانگی کردم بۆ ئەوەی لە ژورەکە بچمە دەروەوە ......

ئەترسام لەوە بچمە دەرەوە بەڵام یەکێک لە هیواکانم کەمێک پێش ئێستا چونە دەرەوە بوو لە ژورەکە

باشە من بۆ ئەترسم  ئەی ئەم چونەدەرەویە هەر خۆم نەبوو هەوڵم بۆ ئەدا ئێستا بۆ لە چونەدەروەوە ئەترسم .....
پورم  دەستی گرتم  وتی
"ئانی هەرشتێک بوو تۆ ئەڵێیت ڕازیم و باشە "  بە لەسەر خۆی وای وت

لە شێوازی قسە کردنی پورم ترسام  بەڵام  ئەبوایە وا بکەم
"بۆ چی شتێک پورێ ، بۆ سامانەکە ؟ "

" تۆش بیرت هەر لای سامانەکەیە  ، بۆ سامانەکە نیە ئێستا سامان گرنگ نیە  ، نامەوێ "

" باشە "  زۆرم پێ سەیر بوو پورم وا مامەڵەی کرد

بەڵام  کاتێک لە ژورەکە چومەدەرەوە

جوانی گڵۆپەکان و ڕێڕەوەکە و تابلۆکان  زۆر جوان بوون
کاتێک لەگەڵ پورم چومە ژورەوە

پورم وتی " ئەمە ئەوە "

"ئانی بڕاون تۆیت ؟ "  پیاوێکی قات لەبەر بوو وە وەک وا بوو قایمقامی ناوچەکە بێت وای وت

" بەڵێ بەڕێزم "

پورم زۆر پێی سەیر بوو چۆن بەو شێوازە قسە ئەکەم لە کاتێکدا من تێکەڵی کەس نەبوومە
بەڵام من لە هاوڕێکانی خەونەکانما فێربووم

" تۆ ئەتەوێت بچیتە جێگای  کچی پورت مانی ڕۆبن ؟"   پرسیاری کرد

منیش بیرم کردەوە ئەگەر ڵەگەڵ ئەو پیاوە بڕۆم لەوەیە ڕزگارم بێت لێرە بۆیە بڕیارم دا ڕازی بم
" بەڵێ ، من ڕازیم "

"زۆر باشە کەواتە زنجیرەکەتان ئەگۆڕێت  ، تۆش ئانی پێویستە ڵەگەڵ من بێیت  " وای وت
" بەڵێ ، بێگومان " پورم وای وت

پێش ئەوەی بڕۆم گوێم لە پورم بوو بە کچەکەی ئەوت " پێویستە لەماوەی ئەم دوومانگە هاوسەرگیری بکەی ،تاکو ڕزگارت ببێت ، چونکە ئەوان کچێکیان ئەوێت هاوسەرگیری نەکردبێ "

ئەو قسەیەم پێ سەیر بوو نەم زانی من ژیانی خۆم لە ناو برد یان ڕزگار  ؟؟......

ڵەگەڵ ئەو پیاوە ڕۆشتم  ...
کاتێک سیمای شارم بینی زۆر جوان بوو
گەشاوە ،  لەژیانم شتی وام نەبینی بوو تەنها لە خەونەکانم بینیبووم
بەڵام هەموو هەم سروشت هەم خەڵکیش ترسیان پێوە دیار بوو هەستم ئەکرد کە شتێک بووە

دواتر منی برد بۆ لای کۆمەڵە ئافرەتێک
وتی "ئامادەی بکەن "

لە سەرەتادا گەرماوێکم کرد
دواتر جلێکی زۆر جوانم لەبەر کرد عەزیەکی ڕەشی درێژ بوو  قۆڵەکانی درێژبوون و لەسەرەتادا ویستیان موکیاژێکی توخم بۆ بکەن بەڵام ئەوەم ڕەت کردەوە   و موکیاژێکی کاڵیان بۆ کردم

✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓Where stories live. Discover now