کاتێک نزیک بووەوە لێم هەناسەیەکی هەڵکێشا و
شتێکی لە ملم کرد .....
چاوم کردەوە ، لە ژورێک بووم
" تۆ باشیت ؟ " کەسێک وای وت
"من لە کوێم ؟ "
" گیانەکەم تۆ لە کۆشکی پاشای شانشینی تاریکیت . . " کچێک وای وت
" پاشای تاریکی ؟ ! ....... ئەو کێیە ؟ "
" گاڵتە ئەکەی کچم یانی نای ناسی ؟ "
" نەخێر ئەو کێیە ؟ "
" شاژن و هەشت کوڕەکەی ئەمە چیرۆکە ....
تا ساڵانێکی زۆر هەموو پێیان وابوو تەنها ئەفسانەیە بەڵام دوای هاتنە سەر تەختی پاشای تاریکی هەمووان بۆیان دەر کەوت کە ڕاستیە "
کچێکی تر وای وتبیرم کردەوە لە خەونەکە کوری وێزگەکە باسی ئەمەی بۆ کردم شتانێک تەنها ئەو ئەیانی زانیی
بیرم کردەوە لەوانەیە لەوان باشتر چیرۆکەکە بزانم
بۆیە سەرەتا با ئەوان بناسم" ئەها ، باشە ئێوە کێن وە چی ئەکەن لێرە ؟ "
"ئێمە خزمەتکاری پاشای تاریکین پێمان ئەوترێ چوار گۆشەی زێڕین "
" چوار گۆشەی زێڕین ؟ "
" بەڵێ ، ئێمە خزمەت کاری تایبەتێ پاشاین ، بۆیە ناومان وایە "
" ئەها "
لە ناکاو کەسێک دەرگاکەی کردەوە و وتی
" چوار گۆشەی زێڕین "هەر چواریان ڕۆشتن و تا ماوەیەکی زۆر نەگەڕانەوە
بەڵام دوای گەڕانەوەیان شتێکی سەیر ڕوویدا
ئەوان تەنها سێ کەس بوون کە گەڕانەوە ....
ئەوی تریان چی لێ هات ؟!پرسیارم کرد دەربارەی
وتم " ئەوی تر کوا ؟ ، ئێوە چواربوون ، ئێستا بۆ سێن ؟ ""ئەو ... ئەو پاشای تاریکی کوشتی " بەدەنگی گریانەوە
وتم " چۆن ؟! بۆچی ؟ "
" کاتێک لە دەرەوەین نابێت کەس سێری ڕوخساری پاشا بکات ، بەڵام ئەو جوڵەیەکی هەڵەی کرد و کوشتی ، وە ئێستا تۆ دێیتە جێگای ئەو ، پێویستە وریابیت ، تەنانەت وتی سێری ڕوخسارم بکە سێری مەکە ""بۆچی ، ڕوخساری ؟"
" ئەو تائێستا کەس لە ڕوخساری نەدیوە ، ئەوەی بینیبێتی شاژن و براکانی بووە لەوە زیاتر کێ سێری کردبێ مردووە ، بۆیە نەکەی هەرگیز ئەو هەڵە بکەی ، هەرگیز هیچ ڕەتمەکەوە وە کەسێکی گوێ ڕایەڵ بە ئەو کەسێکی زۆر بە یاسایە ، شکاندنی هەر یاسایەک سزاکەی مردنە "
بیرمکردەوە پێویستە وا بکەم تاکو بمێنمەوە لە ژیان
ڕۆژی دواتر سەربازەکە دەرگای کردەوە وتی
"چوار گۆشەی زێڕین "

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...