بۆ خۆم لەسەر کورسیەکە دانشتبووم لە ناکاو پاشای تاریکی هاتەژورەوە و سێری کردم وتی
" ماڵی باوکتە وا بەوشێوەیە دانشتوی ها هەستە بڕۆ دەرەوە " بەتوڕەیی وای وت
ئەزانم گەر لەو ژورە بڕۆمە دەرەوە ئەمکوژێ بۆیە
بڕیارم دا لە ژورەوە بمێنمەوە و سوربم لە مانەوە لەو ژوورەوەماوەی هەفتەیەک تێ پەڕی بەڵام من هەر لە ژورەوە ماوەوە و تەنانەت هەستم ئەکرد پاشای تاریکی زۆر بێزار بووە لێم چونکە جلەکانیم لەبەر ئەکرد دەستکاری شتەکانم ئەکرد دڵنیابووم لەوەی کە ڕۆژێک هەر ئەم کوژی
ڕۆژێک پاشای تاریکی چووە دەرەوە منیش مامەوە
بۆیە چومە گەرماو و خۆم شت بەڵام جلەکانم زۆر کۆن بوو بۆیە بڕیارم دا بیگۆڕم بەڵام جلی کچان لەوێ نەبوو بۆیە جلی پاشای تاریکیم لەبەر کرد
پانتۆڵێکی ڕەش و بلوزێکی ڕەشی گەورە ، ئەو پاشای تاریکی بوو بۆیە تەنها جلی ڕەشی هەبووبەڵام کە پاشای تاریکی هاتەوە براکانی ڵەگەڵ بوو
پێم سەیر بوو بۆچی ڵەگەڵ خۆی ئەوانی هێناوە
بەڵام کەمنی بینی بە جلەکانی خۆی بەسەیری سێری کردم
براکانیشی سێریان کردم وەک بڵێی تەواو من ئەمرم و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژمە
وتی " ئەوە جلەکانی من نیە لەبەرتا ئانی ؟ " بە لا چاوێک وای وت
منیش بە ترس و لەرزەوە وتم
" خ خ خ ۆمم ششت ... ئئئیتر . . جلم نەبو لەبەری کەم هییی تۆم ... لە....بە ...ر کرد "" هۆنگ جونگ تورە مەبە جلی نەبووە لەبەرری بکا بۆیە ئاساییە تورە مەبە " جۆنگ هو وای وت
لە دڵی خۆمدا وتم ئای هاوڕێی خەونەکەم هەمیشە ڕزگارکەم بووە
بەڵام شتێکی نوێم زانی پاشای تاریکی ناوی هەیە
ئایی ئەو شتە ترسناکە ناوی هەیە ناوی هۆنگ جونگە ئای سەیرە ئەو ناوی هەیە وەک منبەڵام هەرچی هەوڵی دا نەیتوانی لە ژورەکە دەرم بکات
بۆیە لەسەر کورسیەک دایان نیشاندم وە سیۆنگ هوا دەستی بە پرسیار کردن کرد وتی
" چۆن تۆ ڕۆزا نیت ؟ بۆچی لەباتی ئەو هاتی ؟"" بەڵام وریابە ئێمە ئەزانین تۆ ڕاست ئەکەی یان نا بۆیە هەوڵ مەدە درۆ بکەی " مینگی وای وت
زانیم کە ناتوانم درۆبکەم بۆیە دەبێت ڕاستیەکە بڵێم
"ڕاستی من خێزانەکەم لەدەست داوە لای پورم بووم ئەو بەخێوی ئەکردم لە ژێر زەمینێک بووم دەرەوەم نەدی بوو نەم ئەزانی چی ئەگوزەرێ ، ڕۆژێک پورم هات و منی لە جێگای ڕۆزا منی دا بە قەشەکە و منیش نەم زانی چیە وام زانی ڕزگار بووم دواتر منیان هێنا بۆ ئێرە ، بەڵام دیار بوو لای ئێوە هەر بە ڕۆزا بوو بۆیە منیش هەر بەهەمان ناو هاتم چونکە پێموا بوو گرنگ نیە ئێستاش لێرەم "
هەموان زانیان کە ڕاست ئەکەم
پاشای تاریکی هیۆنگ جۆنگ وتی " کەوات سودی نیە کەواتە با بیکوژین و لەکۆڵی خۆمی کەم مەوە "

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
فكاهةمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...