part 13

421 90 91
                                    

دوای ئەوەی بەڕێ کەوتین بۆ خوانەکە
بەراستی هەستێکی سەیرم هەبوو ، دڵم باشی نەئەوت  ، من لەوێ ئەمرم یاخود نا؟  بەڵام ئەمەیست  ئەوەش تاقی بکەمەوە و هێزی خۆم بەکار بهێنم تاکو ڕزگاربم بۆیە بە دڵێکی پر هێز لە کۆشکی تاریکی چومەدەرەوە

هۆنگ جۆنگ  ئەوە ناوی ئەوە   پاشای تاریکی بۆچی بەو شێوازە خراپە لە کاتێکدا کاتێک سیۆنگ هوا باسی خۆیانی بۆ کردم لە خەونەکە ئەو باشترین بوو کەچی لە ڕاستیا چۆنە ؟
باشە  من بۆچی خەوم بەوان ئەدی تەنانەت هەمان ناوی خۆیانە ؟ ...  شتێکی تر بۆچی ئەوان لە خەونەکانما هەر جاری و یەکێکیان ئامۆژگاری ئەکردم

بەڵام هاتمەوە هۆش خۆم  کاتێک  گوێم لێ بوو  هۆنگ جۆنگ بانگم ئەکات

چووم ڵەگەڵی بۆ کۆشکی  ئاگر   کە پاشای کۆشکی ئاگر  سیۆنگ هوا بوو کە برا گەورە بوو 

کاتێک چوینە ژورەوە  هەموان سێریان کردین
زۆر شەرمم ئەکرد
بەڵام ناچار بووم  ئاوا بکەم چونکە ژیانی خۆم گرنگ ترە

هەموان بەخێرهاتنیان کردین
" وا تۆ زۆر جوان دەر ئەکەویت ئانی " مینگی وای وت

"زۆر سوپاس " وا  وەڵام داوە

دواتر
هەموو لەسەر  خوانەکە کۆبوینەوە  وە منیش لە تەنیشت  هۆنگ جۆنگ دانیشتم
دەستمان بە نان خواردن کرد
دواتر دەستیان بە گفتوو گۆ کرد بەڵام هیچ لە قسەکانیان تێ نەئەگەتشتم  وەک بڵێی خۆیان بەو شێوازە قسەیان ئەکرد تاکو من تێ نەگەم

دواتر سیۆنگ هوا بانگی کردم  وتی
" ئانی   پێمان بڵێ  ئەو چیرۆکەی کە بۆ  هۆنگ جۆنگت گێڕایەوە چی بوو ؟ "

منیش ئەمزانی بۆ ئەوانی گێڕاوەتەوە چونکە بە قسەکایان دیارە کە وا ئەزانن دەربارەی

هەموان چاوەڕەێ بوون من قسە بکەم  وتم
" چیرۆکی شاژن و نۆ کوڕەکەی بوو  "

وتی " کوڕی نۆیەم  مێشکە وانیە ، بیرکردنەوەی ژیرانە و بەکارهێنانی عەقڵه " 

" نەخێر کوڕی نۆیەم  مێشک نیە  "

" کەواتە چیە ؟ "
" ببورە تۆ ئەتەوێت  بمرم  ، ئەوە ئەو نهێنیەیە کە من تا ئێستا پێی زندووم  بۆیە داوای کلیکی ژیانم مەکە "  بەو شێوازە جوابم داوە

دواتر من چومە دەست شۆرەکە
کا تێک  گرامەوە لە پشت دەرگاکە خۆم شاردەوە
چونکە قسەیان ئەکرد وە پێویست بوو گوێ بگرم
وە ئەو کارەم کرد

سیۆنگ هوا  بە سەرسامی وای وت
" ها هۆنگ جۆنگ  ،، چۆنە تا ئێستا زندووە ؟ "

هۆنگ جۆنگ " زۆر زیرەک ترە لەوەی بیری لێ ئەکەمەوە  "

سان " چۆن واتا ؟ "

جۆنگ هۆ " ئا چۆن تۆ  ئەوت کردۆتە هاوسەری خۆت  وە  لێرە ئەوت نەکوشتوە ؟ "

✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓Where stories live. Discover now