گێڕانەوەی نوسەر
دوای ئەوەی پێش چاوەکانی ئانی ڕەش بوون ، لەوکاتەی کە جۆنگ هۆنگ هاواری بۆ مردنی ئانی ئەکرد ، هۆنگ جۆنگ و براکانی بەسەر کۆنتڕۆڵی جۆنگ هۆنگ دا زاڵ بوو توانی کەوا بیبەزێنن بەهۆی هیوا و متمانەی ئانی بە ئەوان ، هۆنگ جۆنگ توانی بیبەزێنێ بەهۆی بانگکردنی خۆشەویستەکەی ، ئەو بەڕاکردن بۆ ڕزگارکردنی ئانی ئەڕۆشت ، بەڵام کاتێک گەیشتە شوێنی مەبەست ، کار لە کار ترازابوو ، ئانی لەسەر زەویەکە کەوتبوو ، جۆنگ هۆنگیش پێ ئەکەنی و دڵخۆش بوو ، کاتێک جۆنگ هۆنگ ، هۆنگ جۆنگی بینی وتی
" ئەو مرد ، جوانکیلەکەی تۆ مرد ، بزانین تۆ چی ئەکەی ؟ تا کۆتا هەناسە بانگی تۆی ئەکرد ، بەڵام ئەو مرد و تۆش لێرە نەبووی بەداخەوە ئەوت بێ هیوا کرد وو خۆی بەدەستەوە دا بۆ مردن " بە پێکەنینەوە
لەو کاتە هۆنگ جۆنگ زۆر تورە بوو ، دڵی هاواری ئەکرد نەفرەتی لە هەموو شت ئەکرد ، لەگەڵ جۆنگ هۆنگ کەوتنە شەڕ ، لەوکاتەش هەر حەوت براکە و شاژن هاتن بۆ ئەو شوێنەی ئانی و هۆنگ جۆنگ و جۆنگ هۆنگی تیابوو ، کاتێک سێری ئانیان کرد کاوا جەستەی لەسەر زەویەکە کەوتووە هەموان هەستیان بە شەرمەزاری کرد بۆ ئەوەی بەسەر ئانیدا هاتووە پێیان وابوو کەوا ئەوان کەم تەرخەم بوونە ،هەوڵیان نەدواوە بۆ پاراستنی ئەو ، هەموان لە جەستەی ئانی کۆبوبونەوە ، بەڵام شاژن لە دوورەوە وەستا بوو سێری شەڕی نێوان دوو کورەکەی و جەستەی مردووی ئانی ئەکرد .
شەڕی نێوان دووبڕا کە یەکێکیان تینوی خوێن و لەناوبردنی جیهانە ، وە یەکێکیان لە پێناو خۆشەویستەکەی ئەجەنگی ، بردنەوە ؟! ئامانجی هەردوکیانە ،بەڵام هەرکامیان ببەنەوە دۆڕانە ، چونکە دوو برا لێرە لەمەیدانن دژ بەیەک ، دایکیان ڵەگەڵ براکانیان سێری مردنی یەکی لە براکان ئەکەن .
" تۆ تۆ ئانیت لەمن برد ، ئەو تاکە کەس بوو کە ئەیتوانی لەمن تێ بگات ، ئەتکوژم جۆنگ " هۆنگ جۆنگ بە توڕەییەوە کە ئاگر لە چاوەکانی ئەباری
" خێزانەکەت شانشینەکەمیان وێران کرد لەناویان برد ، تۆ دەستت لێ بردم ، تاوانم چی بوو هااا ، بۆ منتان لەناو نەرد بەمناڵی با ئێستام نەبینیبا " جۆنگیش بە گریان توڕەیەوە وای ئەوت
شەڕێکی زۆر بەردەوام بوو تاکو لە جەنگەکە هۆنگ جۆنگ بە خراپی بریندار و وە جۆنگیش زۆر خراپتر لە هۆنگ برینداربوو ،کانیاوی خوێن لە ناو ژورەکە تەقیبوو کانیاوی خوێنی دووبرا ، تا کۆتایی هۆنگ جۆنگ ، جۆنگی لە بەلەکۆنەکەوە فڕێدایە خوارەوە ، بەڵام جۆنگ بەیەک دەستەوە خۆی گرتبوو توانای هاتنە سەرەوەی نەبوو چونکە ئەو خاوەنی یەک دەست بوو .
" چیت دەست کەوت لە کوشتنی ئانی ؟ "
"ئازاردانی تۆ هۆنگ جۆنگ "
"ئەو تاوانی چی بوو ؟! ، ئەو لە ئازارا گەورە بووە بۆچی ڕێگەت نەدا تۆزێک دڵخۆشبێت ؟"
YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...