part 18

354 87 94
                                    

دوای ئەوەی  کە ئەو شەوە پڕ لە ترس نوستم ، لە دڵی خۆمدا هەمیشە خۆمم بەهێز ئەکرد و هانی خۆمم ئەدا چونکە نامەوێ کەوا هۆنگ جۆنگ بەهۆی من هیچی لێێت چونکە وەک ئەوەی ئەو باسی کرد جۆنگ هۆنگ زۆر ترسناک دیار بوو ....

بەڵام بەڕاستی شتەکان بەباشی نە ئەڕۆشتن ، لەدڵی خۆمدا وتم  پێویستە کۆتا جەنگی ژیانێکی ئاسوودە بکەم  ، بەڵام نەم ئەزانی کەوا  چی چاوەڕێم ئەکات

ڕۆژی دواتر هۆنگ جۆنگ لەدەرەوە بوو لە باخەکە دانیشتبوو  ویستم بڕۆم بۆ لای  بەڵام کە گەشتمە سەر پلیکانەکانی کۆشک  جۆنگ هۆنگم بینی ، بەشێوەیکی خێرا سەری بەرز کردەوە و بەشێوەی ترسناک سێری کردم ، کە چاوەکانی بەشێوەی مردن لێیان ئەڕوانیم و پێکەنینە ترسناکەکەی خوی مردن بوو بۆ من ، ڕاستی زۆر ترسام چونکە کەس لەوێ نەبوو  تەنیا من بووم  ، لەشوێنی خۆم وەستابووم نەم ئەتوانی هیچ جوڵەیەک بکەم  ، ئەویش کەم کەم نزیک ئەبوەوە لێم   ، بەڵام سوپاسی خوا لەو کاتە یۆسانگ  نازانم چۆن لە پشتم بوو دەستی لە ملم کرد و  وتی " دەی ئانی با بڕۆین ئیشمان زۆرە "
نەم ئەزانی لەو کاتە چۆن سوپاسی خوا بکەم  ، ئەمەویست پڕ لە دڵ باوەش لە یۆسانگ بدەم و سوپاسی بکەم  چونکە زۆر لە جۆنگ هۆنگ ئەترسام .
"زۆر سوپاس یۆسانگ نازان چۆن پەیدا بووی بەڵام تۆ منت لە زۆر شت ڕزگارکرد زۆر ترسام ،سوپاس "

"ئانی تۆ ئێستا تاقانەی ئێمەی چەن هۆنگ جۆنگ خوشی بوێیت ئێمە دوو هێندە ، ئامادەم لە پێناو تۆ دژی هۆنگ جۆنگ بوەستم  ، بەڵام گرنتی سەرکەوتنت پێ نادەم "  بە پێکەنینەوە

پێکەیننین بەڵام لە ناکاو هۆنگ جۆنگ پەیا بوو وتی
"چی ڕوو ئەدا لێرە " وە دەستی لە کەمەرم کرد
" هاوسەرە جوانەکەم بە چی پێ ئەکەنێ ؟ "

یۆسانگ " ئەو هات پێویستە من بڕۆم پێش ئەوەی لێدانێک بخۆم " بە پێکەنین و دواتر دانەیکی لە شانی  هۆنگ جۆنگ دا و  وتی
" ئاگاداری بە جۆنگ لەوێ بوو "  ڕۆشت

"ئانی تۆ ئاگاداری خۆت بوویت ؟ "
"بەڵێ بەڵام جۆنگ لەوێ بوو بەڵم یۆن هات و ڕزگاری کردم "
"زۆر باشە زۆر وریایی خۆت بە باشە "
دواتر چوینە سەربانەکە و لەوێ سێری دەرەوەمان ئەکرد
دیمەنێکی نایابی هەبوو بەتایبەت ڵەگەڵ هۆنگ جۆنگ  ئەو هەستی سەلامەتیم پێ ئەدات  هەستێک کە کاتێک دایک و باوکم مردن لە دەستم دا، بەڵام ئێستا هەمان هەستم هەیە ڵەگەڵ هۆنگ جۆنگ  .

"ئێرە خۆشە ئانی ؟ "
"بەڵێ زۆۆر  ،زۆر نایابە "

"هۆنگ جۆنگ ئەمەوێ شتێک بڵێم "
"بڵێ من هەمیشە گوێم لە تۆیە "
" هۆنگ جۆنگ  کاتێک من دایک و باوکم لە دەست دا  ئیتر هەرگیز هەستم بە سەلامەتی نەکردوە ، پورم زۆر خراپ بوو بۆمن  بەڕادەی مردن وەکو مشکی تاقیگە لە منی ئەڕوانی ژیانێکی بەو ڕادە دڵخۆشم نەبووە ، بەڵام کاتێک ڵەگەڵ تۆم هەست بە سەلامەتی و خۆشەویستی ئەکەم  هەست ئەکەم کەوا تازە لە دایک بووم ، ئەمەوێ بۆ هەمیشە ڵەگەڵ تۆ بم ، ئەمەوێت منداڵەکانیشمان هەمان هەستی منیان هەبێت کاتێک تۆ لە لایانی "

✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓Where stories live. Discover now