گێڕانەوەی پاشا (پاشای تاریکی )لەم ڕۆژانە شتی سەیر ڕوو ئەدەن ، ڕۆژەکان بەتەواوی گۆڕاون ، من کە ئاڵودەی کوشتنم ، لەئێستادا چاوەڕێی ئەوەم بزانم کۆتایی چرۆکێکی نەفرەتی چیە ؟؟
کاتێک چووم بۆ کوشتنی مرۆڤێک بەڵام چاونەترسێکە بۆ کوشتنی خۆی وای لێکردم بە زندویەتی بیهێڵمەوە تاکو بە ئازارەوە بیکوژم ، ژماردنی هەڵەکانی وای لێ ئەکرد لە مردن نزیک بێتەوە تاکو ڕۆژێک بۆ ژورەکەی خۆم ناردم چونکە کاتی کوشتنێتی بەڵام لەو ساتەی ویستم بیکوژم پێشنیاری گێڕانەوەی چیرۆکێکی بۆ کردم ، منیش وتم کۆتا ئاواتێتی با بیگێڕێتەوەبەڵام
چیرۆکەکەی توشی شۆکی کردم ئەوە ژیانی ئێمەیە ، تەنها ئێمە هەشتین ئەوان نۆن ، هیچ کەسێک بەو چیرۆکە نازانێ ، ئەو کچەی کە ناوی ڕۆزایە لە کوێ ئەزانێ ؟؟؟؟ چیرۆکی شاژن و هەشت کوڕەکەی ،
شتە سەیرەکە لێرەیە،ئەوەی ئەو باسی ئەکات ئەفسانەی مرۆڤەکانە یان چیرۆکی ژیانی ئێمەیە ؟؟
چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو منیش بەردەوام گوێم ڵێ ئەگرد بە تامەزرۆوە ، چونکە کۆتایی چیرۆکەکەم ئەویست ئەویش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ درێژی ئەکردوەوە ، مانەوەی ئەو لای من و نەکوشتنی تەنها کوڕی نۆیەمە ، ئەبیت ئەو کێبێت ؟ وە چۆن ئەو چیرۆکە ئەزانێ ؟ بۆچی کوڕی نۆیەم شانشینی مرۆڤی هەڵبژارد ؟ لە کاتێک ئێمە کەسمان هەڵمان نەبژارد و لە نێوان شانشینەکان بەجێمان هێشت
زۆر بیرم لێ کردوەوە لەکۆتایی بڕیارم دا بچمە لای 7 براکەم و باسی بابەتەکە بکەم ڵەگەڵیانڕۆشتم بۆ لای برا گەورەکەم پاشای شانشینی ئاگر
چونکە دڵنیام ئەوانی تر هەموویان لەوێنکاتێک ڕۆشتم هەموویان لەوێ بوون ،
"سڵاو کوڕینە "
"سڵاو ، چیە خێرە هاتوی چۆن ئێمەت بیرە ؟ "
یەکێک لە براکانم وای وت کە ناوی یۆنهۆ یە
کە لەمن بچوک ترە (برای سێهەمە خاوەنی شانشینی گورگ )وتم " خێرە خێرە ، کارم پێتانە سەرم وا ئەتەقێت لەبیرکردنەوە "
" خێرە چی بووە خێرا قسە بکە " برا گەورەکەم وای وت کە ناوی ( سیۆنگ هوا )
هەموومان دانشتین و بە تەواوی گوێیان بۆ گرتم منیش تەواوی چیرۆکەکەم بۆ باس کردن
هەمووان پێیان سەیر بوو چونکە تەنها ئێمە ئەزانین ئەو چیرۆکە ئەو لەکوێ ئەزانێ ؟؟!
" بەڵێ کوڕینە ئەو سەری لێ تێک داوم ئەبیت ئەو مرۆڤ بێت ؟؟ باشە مرۆڤەکان کوا دەستبەرداری ژیانی خۆیان ئەبن هەمویان ژیانیان خۆش ئەوێت ؟؟ پێتان وایە لەوەیە چی بێت ؟" ( کوڕی شەشەم کە ناوی مینگی یە ) وای وت
کە خاوەنی شانشینی خوێن مژەکانە )کوڕی چوارەم کە ناوی یۆسانگە و خاوەنی شانشینی جنە وتی " مینگی ڕاست ئەکات ، پێتان وایە کوڕی نۆیەم کێیە ؟ "

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
فكاهةمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...