پورم دەنگی نیە ....
هەستم ئەکرد شتێک ڕووی داوە زۆر ئەترسام ، گوێم لە دەنگێک بوو وتی " ئانی بە جێ بهێڵن ، بڕۆ خێرابە بڕۆ "
هەستم کرد شتێک خراپ ڕووی داوە بەڵام نەشم ئەتوانی بزانم چیه هاوارم زۆر کرد کەس وەڵامی نەدامەوە زۆر هاوارم کرد بەڵام هیچ دەنگ نەبوو ..دوای ماوەیەک بڕیارم دا هەوڵبدەم بگەمە پەنجەرە بچوکەکە بەڵام شتێکی وا لە ژورەکە نەبوو کە بتوانم پێی بگەم چونکە پەنجەرەکە زۆر بەرز بوو
کورسیەکە و شتەکانی تر بەڵام بێ سود بوو چونکە پەنجەرەکە زۆر بەرز بوو بێ هیوا بووم لە گەشتن بە پەنجەرەکە بۆ ئەوەی بزانم چی رووی داوە ، جەوەکەش بەرەو ساردی ئەڕۆشت چونکە کەم کەم شەو دا ئەهات نەم ئەزانی چی لە دەرەوە ئەگوزەرێ تەنها گوێم لە دەنگی زۆر بوو هیچی تر ، بۆیە کتێبێکم خوێندەوە کە نزیکی 1000 جار خوێندوومەتەوە ......دەنگێک هات "کچم هەڵستە پێویستە بۆ کۆبونەوەکە ئاماددەبیت بزانین تۆ لە هەڵبژێردراوانی "
"وایە ، کاتژمێر چەندە ؟"
" ۷:۰۰ ی بەیانیە کچم "
زۆر باشە خێرەبە دایە پێویستە ئامادەبم "بە پەلەپەل خۆم گۆڕی و چومە خوارەوە و نانم خوارد و سواری پاس بووم و چوم بۆ شوێنی کۆبونەوە ...
کۆبونەوەکە ( کۆبونەوەکە دەربارەی فڕۆکەوانی سەربازیە ، کە لە کۆلێژەکان و شوێنی کارەکان و ئەو کەسانەی خوێندنیان تەواو نەکردوە ، باشترینیان هەڵئەبژێرێن بۆ سەربازی و فڕۆکەوان و دەریاوان و .... هتد ، کە پێشتر تاقیکردنەوەیان پێکراوە ، ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕائەگەیەنن )
لەوێ زۆر کەسی لێ بووو ئەوەندە قەڕەباڵغ بوو تەنانەت ستەیجەکەشم لێ دیارنەبوو زۆر هیچم نەکرد چونکە زۆر بێ هیوا بووم کە من هەڵبژێرن چونکە کەسی زۆر لێ بوو هەموو هەیکەل وباڵایان بەرز بوو منیش زۆر بچوک و ورد بووم وام زانی من منداڵی باخچەم لەناویانا ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام جێگیری وەزیر هاتە ژورەوە و وتی "بەخێربێن "
منیش لە دڵی خۆم وتم بادام هاتووم با هەر گوێ بگرم بزانم کێ دەر ئەچێ .. چاوەڕێم کرد
دوای وتاردان دەستی کرد بە خوێندنەوەی ناوەکان هەموو ئەچونە سەر ستەیج منیش سێرم ئەکردن و هیوام پێ ئەخواستن ئەموت چەن خۆش ئەبوو منیش لەوێ بام
تا لەکۆتاییە وتی " کۆتا وەرگیراوی ئەمساڵیشمان ناوی ئانی بڕاونە "کاتێک گوێم لە ناوی خۆم بوو توشی شۆک هاتم هەموو بەدوای ئانی ئەگەران منیش توشی شۆک بووبوم تا یەکێ وتی لەوەیە نەهاتبێ
منیش بە خۆم و باڵا بچوک و وردەکەم لە دوای دواوە هەڵئەبەزیم و ئەموت ئەواتام ئەواتام
هەموو ڕێگایەن بۆ کردمەوە وچومە سەر ستەیچ و سڵاوم لە جێگریری وەزیر کردو لە تەنیشت ئەوانی تر وەستام کە زۆر جێی دڵخۆشیم بوو ئاواتەکەم هاتە دی ...
دوای ئەوە پێیان وتین " سبەی کاتژمێر ۸ هەموو لە پێش دەرگای فەرمانگە بن و لەوێ بەڕێ ئەکەوین ئەوەی دوا کەوت بەجێی ئەهێڵین ."
بۆ ڕۆژی دواتر هەموو لەوێ ئاماددە بووین و دڵیشم زۆر خۆش بوو کە لەوێ بوم ...
سواری پاسەکە بوین و بەڕێ کەوتین بۆ کەمپەکە
YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...