کات زۆر درەنگ بوو تەنانەت خواردنیشیان بۆ نەهێنام زۆرم برسی بوو کاتژمێر 8 ی شەو بوو کاتێکی زۆر مابوو تا بگەمە نیوە شەو بۆیە بڕیارم دا بخەوم تاکو هەست بە برسێتی نەکەم .....
"ئانی هەڵستە دوا ئەکەویت بۆ قوتابخانە " بە هاوارەوە وای وت
" دایکە با تۆزێکی تر ...... خواردن ئامادەیە ؟؟" بە تامەزرۆوە وام وت
" ئاخ کچم بێ گومان ئامادەیە دەی خێرا هەڵسەو دەست و دەموچاوت بشۆ و وەرە خوارەوە " بە پێکەنین وای وت و چوە خوارەوە دوای ئەوەی ماچی کردمدایکم زۆر جوان بوو منیش خێرا هەڵسام و خۆم شت و چومە خوارەوە چونکە برسیم بوو زۆر
چومە خوارەوە و نانم خوارد پڕ بەوەی تێربم
" کچم پەلە مەکە ئەڵێی چەنەها ساڵە نانت نەخواردوە هێواش " دایکم وای وت" دایکە زۆرم برسیە وازم لێ بێنە " بە کیوتی وام وت
دواتر باوکم هات و باوەش و ماچی بەیانیانی لێ کردم وتی " کچم بڕۆ خۆت بگۆڕه ئەمڕۆ خۆم ئەتبەمە قوتابخانە " بە زەردەخەنەیەکی جوان وای وت
"دە بڵێ بڕۆ با ڵەگەڵ دایکت تەنها بم ، باوکە من گەورە بوومە پێویستە شارەزابم "
" بزێو خێرا بڕۆ ئەگینا بە جێت ئەهێڵم " بە سەرسوڕمان وای وت
کاتێک ڕام کرد بۆ ژورەکەی خۆم دایک و باوکم پێکەنین و وتیان زۆر گەورە بووە ساڵێکی تر ئەچێتە کۆلێژدواتر جلی قوتابخانەم لەبەر کرد و ڵەگەڵ باوکم ڕۆشتم کاتێک گەیشتم ئەوێ زۆر خۆش بوو بەڕادەیەک حەزم لێ نەبوو بە جێی بهێڵم لە ژیانم شوێنی وا خۆشم نەدی بوو
چومە ژورەوە و زۆر کەسم بینی کەسی سەیر سەیر
تا هەستم بە ئازارێک کرد لە سەرم
" ئاخ ئەوە چی بوو ..... ؟" وام وت بە ئازارەوە" ئەگەر ئاگات لە پێش خۆت بێت ئەزانیت چی بوو " بە دەنگێکی سەیر وای وت
سەرم بەرز کردەوە بینیم کوڕێکە کە لە تەمنی من بوو زۆر جوان و شیک بوو
وتم " ئاه ببورە نەمبینیت داوای لێبوردن ئەکەم " بە شەرمەزاری وام وت
" جا بۆ داوای لێ بوردن ئەکەی هەموو کچان بە ئەنقەست خۆیان بە مندا ئەکێشن بۆ ئەوەی لێم نزیک ببنەوە تۆش ، ئههه ." بە پێکەنینێکی بە پۆزەوە وای وت
منیش وتم " بۆ زۆر جوانی تا بە ئەنقەست ئەوە بکەم ، خۆت دیوە دەموچاوت ئەڵێی دەسکە کەرەوزە ، بزن " بە بۆڵە بۆڵ هاوارەوە وام وت و شوێنەکەم بە جێ هێشت و چومە پۆلەکەم
کچێک هاتە لام ووتی " ئانی چەن جوان بووی "
وتم " نانسی بیرم کردبووی " باوەشمان لەیەک دا دواتر دانشتین لەسەر کورسێکانمان کە لەتەنیشت یەک بووین
" ئانی بۆچی ئەم هەفتەیە نەهاتیەوە ، زۆر شت ڕووی دا "
وتم " بەڕاستی نەخۆش بووم پێم نەکرا بێم ، وەکو چی ؟ "
" کوڕێکی نوێ هاتۆتە قوتابخانەکەمان ناوی جۆنگ هوە زۆر جوانە هەموان بۆی شێت بونە و تەمەنی 18 ساڵە و ماوەیکی تر ئەبێتە 19 زۆر جوانە ، و کەشخەیە ،وە زۆر لوت بەرزیشە ، بۆستە با وێنەت نیشان دەم "

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Umorismoمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...