کاتێک پێ وتم دەست پێبکە وەک ئەوە بوو پێم بڵێ
ماوەی چەن کاتژمێرێکی ترت ئەدەمێ تاکو بژیت ...
زۆر ئەترسام هەستم ئەکرد مردن زۆر لێم نزیکە بە مەترێک چونکە ئەو لەسەر کورسێکە لە پشتم دانیشتبوو ، بەڵام دەستم بە چیرۆکەکە کرد" ڕۆژانێک لە ڕۆژان شاژنێک هەبوو کە کە نۆ شانشینی بە ڕێوە ئەبرد شانشینەکان جیاوازبوون لە ڕووی ڕەگەز و جۆر و بوون ، هەنێکیان توانایان نەبوو ، هەندێکیان خوێنمژ بوون وا هەندێکیان هێزی ڕادە لەدەریان هەبوو ، شاژن ئەم شانیشینانەی زۆر جوان بەڕێ ئەکرد شانسشینەکان لە خۆشیەکی زۆر بێ کۆتابوون لە سەردەمی پاشایەتی شاژن وە هەمووان شاژنیان خۆش ئەویست ، شاژن خاوەنی نۆ کوڕ بوو ... "
کاتێک وتم نۆ کور هەستم بە جوڵەی ئەو کرد کاتێک سەریهێنایە پێشەوە و گوێی ئەگرد هەرچەندە ئەو پشتی لەمن بوو بەڵام لەبەر ئەوەی من لە ژێرزەمین گەورە بووم هەستەکانم بەهێز بوون ... بەردەوام بووم لە چیرۆکەکەم
" شاژن خاوەنی نۆ کوڕ بوو کوڕەکانی شاژن هەریەکەیان بەهرەیەکیان هەبوو وە جێی ئەوە بوون شاژن پشتیان پێ ببەستێ ، هەموویان کەسی ژیرو وریا بوون ، بەڵام ڕۆژێک شاژن هەر نۆ کوڕەکەی سەرسام کرد ، بەوەی کوڕەکانی بانگ کرد بۆ ژووری سەرۆکایەتی ، هەموویان لە پێش شاژن دانیشتن و چاوەڕێی هاتنی شاژن بوون ، شاژن هاتە ژورەوە و سڵاوی لە نۆ کوڕەکەی کرد و وتی دانیشن
کوڕی هەشتەمی شاژن وتی
"شاژن بۆ چی بانگت کردووین ؟ "کوڕی هەشتەم زۆر زیتەڵ بوو شاژنیش زۆری خۆش ئەویست
شاژن وتی " کرم پێتانە لەسەر کێشەی شانیشینەکان "
کوڕی گەورەی شاژن کە لە هەموویان زیاتر متمانە پێکراو بو لای شاژن و زیرەک بوو وتی "
بەڵام خۆ شانشینەکان کێشەیان نیە ؟ "شاژن وتی ............. "
" چی بوو بۆچی وەستایت ها " پاشای تاریکی وای وت
" بوورە پاشا بەڵام من خەوم دێ و کاتەکە درەنگە و کاتی پشوە ئەتوانم بڕۆم بنووم "
" نەخێر ئێستا ئەبێت تەواوی بکە ، ئێستا ""بەڵام من ناتوانم ئێستا تەواوی بکەم خەومدێ "
لەسەر ئەرزەکە پاڵ کەوتم و ویستم بەخەوم
بەڵام وتی " باشە بڕۆ بنوو "
"پاسەوان ئەوە بەرنەوە لای خزمەتکارەکان "
منیش ڵەگەڵ پاسەوانەکە ڕۆشتمپاسەوانەکە پێی سەیر بوو چۆن تا ئێستا ماوم وتی
" چۆن تائێستا نەی کوشتووی ؟ "
" نازانم لەوانیە خۆشی بووێم "هەمووو کۆشک پێیان سەیر بووم من بە زندویەتی هاتومە دەر لەو ژورە
هەستم ئەکرد بۆ ماوەیک سەڵامەتم
چومە ژورەوە بۆ لای کچەکان
"چون تا ئێستا زندووی ڕۆزا ؟ " هەموو پێکەوە وتیان
" نازانم ، بەڵام زندووم "

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...