کاتێک هەموان دانشتبوون ئارەزووی ئەوەم کرد کە بڕۆم بۆلای هۆنگ جۆنگ
هەستام و ڕۆشتم بۆلای بەڵام ئەو لە هیچ شوێنێک نەبوو ، نازانم بۆچی چووم وە بۆچی نائارام بووم کە ئەوم نەدۆزیەوە بە بێ ئومێدی چومەوە ژورەکەم ، بەڵام هۆنگ جۆنگ لەوێ بوو وەستابوو بەڕامبەر بە پەنجەرەکە وە چەکمەچەکەی کردبۆوە
کاتێک نزیک بومخێرا ئاوڕی داوە و چەکمەچەکەی داخست
" ئانی ، بۆ هاتی بۆ ئێره چی ڕووی داوە ؟ " هۆنگ جۆنگ وای وت
" ڕاستی لەوێ تۆی لێ نەبووی ، ویستم بزانم پێویستت بە هیچ نیە ؟ "
" نەخێر ، پێویستم نیە ، تۆ پێویستت بە هیچ نیە ؟ "
"نەخێر ، پێویستم نیە "
"باشە پشوو بدە "
" ئهمم "ڕۆشتم و تۆزێک پشووبدەم و خەوم لێ کەوت
دواتر کە هەڵسام و ڕۆشتم بۆ ژورەکەی کە هەموان دانیشتوون ، بەڵام هەموان خەریکی قسەکردن بوون
هۆنگ جۆنگ زۆر بە بێتاقەتی دانیشتبوو ،
کورەکانی تریش سەریان لە خوارەوە بوو وە بێتاقەت بوون وە شاژن قسەی ئەکرد" بەڕێوبردنی شانشین وانابێت ، ئەوان لەتۆ ئەترسن کوڕم ، تۆ زۆر خراپی ڵەگەڵیان پێویستە باشتر مامەڵەیان ڵەگەڵ بکەی ئەوان تەنانەت ناتوانن سێری ڕوخسارت بکەن تۆ ئەووان ئەکوژیت ، ئەمە دادپەروەری نیە وە یەکسانیش نیە ، تۆ سێری براکانت بکە زۆر بە جوانی ئەو کارە ئەکەن ، تۆ هەڵەی لە بەڕێوەبردن "
شاژن هەر لەو شێوازە قسانەی ئەکرد و هەموان بێتاقەت بوون بەتایبەت هۆنگ جۆنگ
نەی توانی زیاتر خۆی بگرێت و قسەی کرد" دایکە ، ئەوەی باسی ئەکەیت سیاسەتی تۆبوو بۆ بەڕێوەبردن ،بەڵام ئێستا من پاشام و وە ئێمە ئیتر لێرە یاسادائەنێن نەک تۆ دایکە ، ئەوەی تۆ کردت تۆ بووی نەک ئێمە ، کاتی تۆ کاتی تۆ بوو ، کاتی ئێمە کاتی ئێمە یە ، من ئەڵێم کە فێرت کرد ئەبێت تێری بکەی ، بەڵام من فێرم کردن کە تێریان ناکەم بەڵکو خزمەتم بکەن ، وە جۆنگ ه ..."
لەوکاتە هۆنگ جۆنگ منی بینی و خێرا لە ژورەکە چوەدەرەوە ، پێموابوو من گفتوگۆکەم لێ تێک دان
سیۆنگ هوا " وەرە ئانی لەوێ مەوەستە "
منیش چومە ژورەوە بەڵام شاژن توشی شۆک بوو بوو هەوەها کورەکانیش نەم ئەزانی پێویستە بمێنم یان بڕۆم ، بەڵام سیۆنگ هوا وتی
" ئانی بمێنەوە ، تۆ ئیتر بەشێکی لە خێزانەکە ، پێویستە شتەکان بزانی "
بەڵام من بە بێدەنگی مامەوە و هیچ قسەیەکم نەکرد
دواتر شاژن هەڵستا و وتی کەوا پێویستی بە پشوە
دوای ئەوەی شاژن ڕۆشت ، کورەکان دەستیان کرد بە قسەکردن

YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
فكاهةمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...