part 4

566 118 61
                                    

وا بەفر ئەبارێت
دونیاش زۆر خامۆشە
پورم نیو ڕۆژە هیچ دەنگی نیە پێم سەیرە کە وا هاوار ناکات
زۆرم برسی بوو نەم ئەزانی لە تاو ئازاری سکم چی بکەم   ...
لەو کاتە پورم دەرگای کردەوە و  نان و ئاوێکی داناو ڕۆشت و هیچ قسەی نەکرد
هەستم کرد ترساوە بەڵام نەم زانی لە چی دەنگی نەبوو قسەی نەکرد بەڵام زۆرم برسی بوو بۆیە گرنگیم پێ نەدا  خواردم و خەوتم چونکە هیچ کارم نەبوو بیکەم تەنها تۆزێ خواردن و خەوتن لە ژورەکەم..............

"ئانی ... دکتۆر جۆی بانگت ئەکات نەشتەرگەری هەیە ، پێویستی بە تۆ هەیە تاکو ڵەگەڵی بڕۆیتە ژوری نەشتەرگەری  ." پەرستارەکە وای وت

" زۆر باشە وا ئەڕۆم "

خۆم حازر کردو چومە ژوری نەشتەرگەری  ولەوێ خۆم بۆ نەشتەرگەریەکە ئامادەکرد  من لەوێ وەک یەرمەتی دەربووم چونکە تازە کۆلێژم تەواو کردوه لەوێ مەشقمان پێ ئەکەن و ئاماددەمان ئەکەن بۆ باشتر بوون ...

چومە ژووی نەشتەرگەری کە ماوەی 5 کاتژمێری خایاند تاکو تەواو بوو زۆر هیلاک بووم و چوم ئیسراحەتم کرد دوای نەشتەرگەریەکی درێژ و سەرکەوتوو ....

دوای کاتژمێرێک

بەناو نەخۆشەکانی خەستەخانەکە ئەگرام تەنها ئەوانەی بە من وتراوەکە چاودێریان بکەم  ....

بەڵام بەلای  پەنجەرەی گەورەی خەستەخانە تێ پەڕیم و نەخۆشێکم دی 
کە لە ئاسۆیەکی زۆر دوور ئەیڕوانی
پێم خۆش بوو قسەی ڵەگەڵ کەم چونکە زۆری نەخۆشەکان لایەنی دەروونی پێویستیان بە چارەسەرە
چوومە پێش و لێم پرسی

" سڵاو ، ئاساییە منیش لێرە بۆستم ؟"
"بەڵێ بێگومان ، خاتونی دکتۆر " بە زەردەخەنەوە
ڕوخساری بە تەواوی شێوابوو و لەسەر کورسی گەڕۆک بوو وەک بڵێی شەڕێکی گەورە یان ڕوداوێکی خراپی بەسەر هاتبێ 

" سڵاو ، ئاساییە منیش لێرە بۆستم ؟" "بەڵێ بێگومان ، خاتونی دکتۆر " بە زەردەخەنەوە ڕوخساری بە تەواوی شێوابوو و لەسەر کورسی گەڕۆک بوو وەک بڵێی شەڕێکی گەورە یان ڕوداوێکی خراپی بەسەر هاتبێ 

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەستم کرد  ڕوخساری زۆر ساردە وە خۆی پێ تاوان بارە و پێی وایە ژیان تەنها ناخۆشی بۆ دێنێتە ڕێ 

" تۆ نەخۆشی نابێت زۆرلێرە بۆستی چونکە زۆر ساردە  ، با بتبەمەوە ژورەکەی خۆت ، بەڕێزم "
" باشە وەک تۆ چۆنت ئەوێت "
" ژورەکەت ژمارە چەندە ؟"
" ژمارە 500  "
بردمە ژوورەکەی و لەسەر جێگاکەی دام نا و دەرمانەکانم پێ دا  دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکەی
ناوی مینگی بوو وە لە بنەماڵەیەکی خانەدان بوو

✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓Where stories live. Discover now