لەسەرەتای پارتی نوێ ، ئەمەوێت پارتی 15 جوان بخوێننەوە ڵەگەڵ پارتی 16 چونکە نهێنیەکی گەورە لەو دووپارتە هەیە وە کەم لە خوێنەرەکان هەستیان پێکردبوو ...
.
.
.دوای ئەوەی ئەو ڕۆژەم بەتەواوی ڵەگەڵ هۆنگ جۆنگ بردە سەر ڕۆژێکی خۆش و تایبەت بوو بۆ من چونکە زیاتر ئاشنای هۆنگ جۆنگ بووم وە زانیم ئەو بەوڕادەیە ترسناک نیە کە باس ئەکرێ وە کەسێکی باشە ..
دوای ئەوەی زۆر ماندووبووین و بوە ئێوارە چوین بۆ خواردنی نانی ئێوارە هەموو لەسەر سفرەکە بووین خاتونی شاژن وتی
" یۆنا ، جۆنگ هۆنگ بانگ بکە با بێت ڵەگەڵمان نان بخوات "
بەڵام یۆنا هاتوە وتی کەوا ئەو ڕەتی کردۆتەوەوە کە ڵەگەڵمان نان بخوا
پێم سەیر بوو بۆچی ئەو زۆر دوورە پەرێزە وە زۆر تێکەڵی خێزانەکە نابێت هەرچۆنێک بێت نانەکەمان خوارد و کاتێ خۆشمان بەسەربرد ڵەگەڵ شاژن و کورەکان و دواتر هەرکەس و چووە ژووری خۆی
کاتێک من و هۆنگ جۆنگ چوینە ژورەوە
هۆنگ جۆنگ دەرگاکەی داخست و بەرەوڕووی من هاتوو کەمەری گرتم و بەرزی کردمەوە و ئەی خولاندمەوە بەناو ژورەکە و ئەیوت خۆشم ئەوێیت ئانی زۆرم خۆش ئەوێیت .دواتر منی داگرت و ماچێکی ناوچەوانی کردم و وتی
" سوپاس بۆ قبوڵکردنی من وەک ئەوەی کە هەم ئانی "" باشترین تۆی هەرچەندە سەرەتا ڵەگەڵم خراپ بووی بەڵام قەینا ئێستا تۆڵەی بکەوە"
پێکەنین و یاریمان ئەکرد و ڕامان ئەکرد
بەڵام لە ناکاو هەستم کر د کاوا کەسێک لە پەنجەرەکەوە سێرمان ئەکات
خێرا وەستام و سێرم کرد
هۆنگ جۆنگیش کەمەری گرتم وتی
" بۆ وەستایی جوانکیلەکەم ؟"" نازانم بەڵام پێم وابوو کەسێک لە لای پەنجەرەکەیە "
هیچی نەوت تەنها بە هێواشتی نزیکی پەنجەرەکە ئەبویەوە پەنجەرەکەی کردەوە بەڵام کەسی لێ نەبوو
هەستم کرد کەوا زۆر ترس لە ڕوخساری دیاربوو
وتم " هۆنگ جۆنگ هیچ نیە لەوەیە خەیاڵم کردبێت بۆیە خۆت بێتاقەت مەکە "
"ئانی ئەوەی لێرە ئەگوزەرێت تۆ نازانیت ، زۆر شت هەیە تۆ نایزانیت "
"وەکو چی ؟ ئایە ئەوەندە ترسناکە ؟ "
" زۆر زیاتر لەوەی کە پێشبینی ئەکەی ئانی "
" هۆنگ جۆنگ مەمترسێنە تکایە "
" مەترسە لەمەو دوا منت لەلام گیانەکەم "
هەستم کرد زۆر ترسناکە چونکە ئەو لە دۆخەکە ترسا کەواتە من چۆن نەترسم ، بەڵام هەستم ئەکرد هۆنگ جۆنگ لەدەمووچاوی ڕا دیارە ئەیەوێت کەوا قسەیەک بکات ولە کۆتایدا کردی
YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...