دوای ئەوەی نزیکی دوو ڕۆژم لەوێ بەسەر برد بە ئاسوودەیی دڵم خۆش بوو هەستم بە پەرێزراوی ئەکرد
ڕوژێک هەموومان لەژوورێک کۆبووبوینەوە و قسەمان ئەکرد ، بەڵام من تەنها چاوم لەسەر تابلۆکانی ناو ژورەکه بوو کە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو
شاژن وتی " سەرنج ڕاکێشن ، وانیە ؟ "
" بەڵێ زۆر ، ئەوانە کێن لەناو وێنەکان شاژن؟ "
"ئەوە خێزانەکەی منە ئانی ، مێژووی خێزانەکە ، لێرە پێویستە شاژنی بچوک وێنەی ئەو کەسە بکێشێت کە زۆر متمانەی پێیەتی یان پەیامێکی پێیه بۆی یان هەر شتێکی تر ئەمە لە کۆنەوە تائێستا ماوە شاژنی گەورە وێنەی پاشای کێشاوە وە بەم شێوازە بەردەوام بووە "
"وا ، بەڕاستی بێ وێنەیە زۆر نایابە ، بەڵام بۆچی تەنها لێرە یەک وێنەی خێزانی هەیە وە وێنەی کورەکانی تۆ هەموو لێرە هەیە بە تەنها ؟ "
"بەڵێ من کاتێک گەشتمە ئەوەی وێنەکە بکێشم کورەکانم بچوک بوون منیش وێنەی هەموومانم وەکو خێزانێک کێشا چونکە ویستم تێیان بگەیەنم هەرشتێک ڕووبدات ئێمە خێزانێکین و هەموومان پشت و پەنای یەکین و نابێت هیچ شتێک چۆک و دوژمنایەتیمان بخاتە نێوان "
" هیوام هەمیشە بەم شێوازە بمێنێتەوە ، باشە وێنە تاکەکانیان بۆچی ؟ "
" چونکە هەر یەکەیان ئێستا پاشای شانشینێکن وە متمانەپێکراون بۆ پاراستنی شتێک "
" بەڕاستی ئەمە زۆر نایابە شاژن ، بەڕاستی تۆ دادپەروەری "
" سوپاس ئانی ، بۆ شتایشەکەت "
" ئانی ئەتەوێت تاقی بکەیتەوە ؟ "
" وێنە کێشان ؟ ، بەڵامم ... "
"بەڵام و شتی ناوی ، وێنەی کەسێک بکێشە کە ئەتەوێت شتێکی پێ بڵێیت ؟ "
"هەر کەسێک بێت ئاساییە ؟ "
"بڵێ تەنها پەیامێکت بۆی هەبێت "دوای ئەوە دەستم بە وێنە کێشان کرد ، بەڵام لە کاتی وێنە کێشان سێری جۆنگ هۆنگ ئەکرد ، هەموان پێیان وابوو وێنەی ئەو ئەکێشم ، وە بەردەوم بووم لەسەر ئەوە
بەڵام کاتێک وێنەکەم تەواو کرد ، هەموان سێری وێنەکەیان کردم بەڵام ئەوە نەبوو کە ئەوان بیریان لێ ئەکردوە
وێنەکە وێنەی پورم و کچی پورم و کوڕەکانی شاژنی لەسەر بوو جگە لە جۆنگ هۆنگ واتا وێنەی 7 کوڕی لەسەر بووهەموان کەبینیان توشی سەرسوڕمان بوون
شاژن وتی
" باشە بۆچی ئەو وێنەیە ؟! ئەی بۆچی وێنەی هەموو کورەکانت کێشاوە جگە لە جۆنگ هۆنگ ؟ "هەموان توشی سەرسوڕمان بوون لە وەڵامدا وتم
" شاژن من تێبینی ئەوەم کرد لە هەر تابلۆیەک پەیامێکی هەیە ، منیش وەکو یەکەم مرۆڤ ئەو هەلەم پێدرا لێرە وێنە بکێشم و لێرە بم پێم وابوو پێویستە تابلۆکەم باسی چیرۆکی من بکات "
![](https://img.wattpad.com/cover/212901100-288-k456006.jpg)
YOU ARE READING
✓خەونە سەیرەکان بۆ کوێم ئەبەن ؟!✓
Humorمن و ژوورەکەم .............. . . ئامانجم لە ژوورە ساردەکەم گەشتنمە بە شەو ....... . . شاژن و هەشت کوڕەکەی کێن ؟!............ . . مرۆڤەکان چیان بەسەر دێت ؟ ..... . . من چیم بەسەر دێت ؟ سەرکەوتووئەبم ؟....... . . من لە تاریکی ئەترسم .......... خوێنەرب...