Christa's pov
———
بەڕاکردن لە قووتانخانە ھاتمە دەرەوە تا برۆمەوە یانەی شەوانەکە کە کاری لێدەکەم،رۆژێکی زۆر ساردبوو، شەقامەکان ھەمووی چۆلبوون،چونکە مرۆڤەکان پێیان باشتر لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە وەک لەوەی کە کێشەیەکیان بۆ دروست بێت لەگەڵ خوێنمژەکان،بکوژرێن یاخود باجی شتێک بەن بە مردن کە ھەڵەی ئەوان نەبووە.گەر دەڵێن ئەمە ناداد پەروەریە،ئێمە لێرە باسی مرۆڤ و مرۆڤ ناکەین بەڵکو مرۆڤ و خوێنمژ، گەر بڵێین مرۆڤەکان ھەموویان یەکسانن، ھەرگیز ناتوانین بڵێین خوێنمژەکان و مرۆڤەکان یەکسانن،بۆیە ئێمە ھەموو کات وەک ژێردەستەو کۆیلە ھەڵسوکەوتمان لەگەڵ دەکرێت.
تاکە رێگەشمان لە مانەوە لەم دنیایە ئەوەیە کە دەبێت ھەموو ساڵێک یەکێک لە خێزانەکامان ببەخشینە خوێنمژەکان تا ئەوانی کە رزگار کەین........وە دایکم بەم ھۆکارە بووە خواردنی خوێنمژەکان،من و خوشکە نابیناکەمی جێھێشت بۆ زرباوکم.
بەڵێ ئەمەش ژیانی منە ھەر کە لە قووتانخانە ئەگەرێمەوە راستەوخۆ بۆ یانەی شەوانەیەک کە شەوان پردەبێ لە خوێنمژ،منیش لەوێ وەک گارسۆنم،دەبێ خزمەتی ئەو نەفرەت لێکراوانە بکەم.
لەگەڵ بیرھاتنەوەی دایکم گەشتمە یانەکەو لەوێ بەپەلە جلەکانم گۆری چونکە بارانێکی زۆر بە خوور دەباری و منیش ھەموو گیانم تەرببوو،سێری ئاوێنەکەم کرد.
"ئاھھ خوایە ئەو پەلەیە تا کەی لەسەر روخسارم دەمێنێتەوە"
جێگەی لێدانی زرباوکم، بەڵێ بەمشێوەیە دەروا ھەموو رۆژێک دنیایە ماکیاژی لێدەدەم تەنھا بۆ ئەوەی پەلەکان لاچێت بەڵەم بەداخەوە کە زیاتر لە دووجار لە ھەفتەیەک نوێ دەبنەوە.
ژیانێکی بێزار کەرم ھەیە ئەزانم بەڵام چ گرنگە،لەم کاتەیە ئەوەی کە ئەتوانم بیکەم ئەوەیە کە زەردەخەنە بکەم و ئەوانە بشارمەوە لە ناو دڵما،چونکە ھێشتا بروایەکم ھەیە کە رۆژێک رزگارم دەبێت،لەدەست ئەو پیاوە شێتە.
" با برۆینننننن بۆ ناو دۆزەخ"
ماکیاژەکەم دووبارە لێدایەوە و رۆشتمە ناو ھۆڵەکە و ھاورێکانمم بینی.کیارا و فیلیکس.
ھەردووکیانم لێرە ناسی بەڵام فیلیکس تەنھا ھاوڕێ نییە بەڵکو،ھەردوکمان سەرسامی یەکترین،تەنھا ئەوەیە بە یەکتر ناڵێین،بەبێ ھیچ ھۆکارێک.
رۆشتمە لای ئەوان و وەک ھەموو جار فیلیکس باوەشی پێدا کردم.
"سلاووو،وادیارە ئێرەتان باش پاکردۆتەوە بێمن"
فیلیکس کەمێک پێکەنی،ھەموو کاتێک چاوەکانی ئەبریسکێتەوە کە پێدەکەنێ.
YOU ARE READING
『 ᴊᴜsᴛ ᴀ sʟᴀᴠᴇ ғᴏʀ ᴀ ᴠᴀᴍᴘɪʀᴇ 』𝑜ℎ𝑠𝑒ℎ𝑢𝑛
Vampire{تەنھا کۆیلەیەک بۆ خوێنمژێک} لە دونیایەکدا کاتێک خوێنمژەکان دەستیان گرتووە بەسەر زەوی،مرۆڤەکان تا لە مردن ڕزگاریانبێ زۆربەی کات دەبوایە یەکیک لەئەندامی خێزانەکانیان ببەخشن لە پێناو ئەوانی کە،کریستا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە کە دەناڵێنێت...