༼ •ONE• ༽

3.7K 313 31
                                    










وا وردە وردە خۆر خۆی لە چاوەکانما ون ئەکا لەجێی ئەو مانگ خۆی ئەنوێنێ,
وەک خانمێکی بەناز .


ئەستێرەکانیش وەک پاسەوان لە چواردەوری ئەوەستن کە وا ئەکەن زیاتر ئارەزووی سەیرکردنی ئەو خانمە بەنازە بکەی.



ئەمە مانای ئەوەی نییە کە خۆر ھیچ جوانییەکی نییە ،
نا بەپێچەوانەوە، خۆریش وەک'پیاوێک کە بە
« کردار'و ناو » پیاوە کە بەتەنیا ئەجەنگێ بۆ درووستکردنی ڕووناکی بۆ مرۆڤەکان.



مانگ'و خۆر تەواوکەری یەکترن بۆ ڕووناکردنەوەی ژیانی مرۆڤە جۆراوجۆرەکان کە ھەنێکیان مرۆڤانێکی باشن ھەنێک خراپ ھەنێک پێنەزانو لوت بەرز ھەنێک بە ئەمەک.


بەڵام تۆ ئەی ئەو کەسەی گەشتیتە کۆتای ئەم کتێبە بڕیارێکی ڕاستبە کە ببیتە ئەو کەسەی شایەنی ئەو ڕووناکیەی یان نا؟!


...........


ئازارێکی زۆر لەچاوەکانمدا وایکرد کە دەست لە نووسین ھەڵبگرم.

لەکۆتایدا، دوای چەند ساڵێكی دژوار توانیم تەواوی بکەم.

من کچێکی گەشبینم کە ھەمیشە ھیوام وایە ئەگەر شتەکان زۆر بەرەو خراپی ڕۆشتن'و کەوتیتە ئەوکاتەی کە بڵێ " ئەمە ئەو کۆتاییە ناخۆشەبوو کە لێی ئەترسام" ھەر لەوکاتەیا ڕووداوێکی زۆر جوان ڕوو ئەیا کە سەرەتایەکی زۆر جوان بۆ درووست ئەکا کە پەشیمان ئەبیتەوە لەوەی ڕۆژێ لەڕۆژان ئەو ڕستەیەو بەکار ھێناوە

ھەرچەنە زۆر ئەستەمە ڕاستر بڵێم ھەرگیز وا بیر ناکەمەوە ئەو ڕووداوە جوانە ژیانە پیسەکەی من بدۆزێتەوە


                     
با ژیانە شاراوەکەم دەست پێبکا!!


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now