༼ •TWENTY-THREE• ༽

532 122 4
                                    









سەرنج لای ئارۆن


دوای مانگێک


ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەست بەکار بوونمە وەک پارێزەر لە یەکێک لە دادگاکانی لەندەن

قاتە ڕەشەکەم لەبەر کردوو جانتاکەم ھەڵگرتوو بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە

"واو برا"
کاتێک سەیری لای دەنگەکەم کرد

"لوکاس!"
بەرەو ڕووی ڕۆشتم و باوەشمان کرد بەیەکا

"ئەم ماوەیە لەکوێبووی ھا "
بە توڕەییەکی ساختەوە وتم و گوێچکەیم گرت

"ئاھ ئاھ وازبێنە"

"ئارۆن واز لە دەستگیرانەکەم بێنە ھەر ئێستا"
دەنگی جێنی وەک ئاگادار کردنەوەیەک لەدوامەوە ھات


ئاوڕم بۆ یایەوە بەڵام ھێشتا گوێچکەی لوکاسم بەرنەیابوو

"ئەی ئەگەر نەیکەم؟"
بە زەردەخەنەیەکی شەیتانت وتم

لەناکاو ئەویش گوێچکەی منی گرتوو زۆر بە توونی ڕایەکێشا

"ئاھ بەنەفرەتبن وازبێنە"

"وتم واز لە خۆشەویستەکەم بێنە بەڕێز ئارسەر"
بە دەنگێکی جدییەوە وتی

گوێی لوکاسم بەریاو ئەویش گوێی منی بەریا

لوکاس وەک سەرکەوتنێک زمانی لێ دەرھێنام و لەپشت جێنیەوە خۆی شاردەوە


"ئاھ لەم دوو خۆشەویستە ئارۆن پێویستە بڕۆی پێموابێ ناتەوێ لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکار بوون دواکەوی"
مارك وتی و سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد


"بەھەرحاڵ من پێویستە  بڕۆم کە گەڕامەوە کارەکە تەواو ئەکەین بەڕێز لی"
بە چاو سوورکردنەوە وتم و لەماڵ چوومە دەرەوە





...........




"سڵاو بەڕێز ئارۆن من سکرتێری بەڕێزتم ناوم ئانا یە ھەر شتێک ویست ئەتوانی بە منی بڵێی"
کاتێک چوومە بەردەم ژوورەکەم ئەو خانمەی سکرتێرمە وتی

زەردەخەنەیەکی کەمم بۆ کردوو چوومە ژوورەوە

ئەی بەتەمای چین؟

بچم پێکەنینێکی گەورەی بۆ بکەم کە ددانم ھەمووی دەرکەوێ و وەک گەمژە دەرکەوم؟

ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now