سەرنج لای ئێلا"وا'ھ بەتەواوی ئەمڕۆ لە شازادە ئەچی!"
بەھۆی جوانییەکەی ھۆنا شۆک بووبووم"بەڕای من شاژن"
ماری وتی"گەمژە نازناوی شاژن تەنھا بۆمنە"
بە فیزەوە وتم و سەیری خۆم کرد لە ئاوێنەکەوە"تۆ شاژنی ئارۆنی شاژنی ھەموو جیھان نی خانمەکەم"
بە ھێواشی لەژێر لێوییەوە وتی بەڵام بەسبوو بۆ ئەوەی گوێم لێبێبە زەردەخەنەیەکی شەیتانییەوە لێی نزیک بوومەوە بەڵام ئەو بە کەمێک ترسەوە ئەگەڕایەوە دواوە
بەھێواشی لای گوێیەوە وتم
"تۆش خۆشەویستە گەمژەکەی مارکی نەک خەڵکی تر"ویستی وڵامم باتەوە بەڵام جێنی نەیھێشت
"ئاھ بەسە ئەڵێی مناڵن دەی دەی ھۆنا کەمێک خێراکە ھەمووان چاوەڕوانن!"
"ئێـمەش بڕۆین خاتوونی شاژن؟"
ماری قۆڵی بۆ چەمانمەوە بەمەبەستی ئەوەی قۆڵی بگرم"بەخۆشحاڵییەوە"
بە ھێمنی قۆڵم کرد بە قۆڵیاو لەپێش ھۆناو جێنییەوە ڕۆشتین"کەمێک پێش ئێستا نەیانەویست شەڕ بکەن؟"
گوێم لە ھۆنابوو کەبەشۆکەوە لە جێنی پرسیگەشتینە لای پلیکانەکان وە ھەموو چاوەکان ھاتنە سەر من و ماری
وەک دوو خۆشەویست قۆڵمان کردبوو بە قۆڵی یەکا
ڕوناکییەکان گوژانەوە تەنھا ڕوناکییەکی بچوک نەبێ کەلەسەر ئێمە بوو
"سەیری ئەو درێسە ڕەشە بەتەواوی بۆ جەستەی گونجاوە!"
"وە ئەو درێسە سەوزە لەگەڵ ئەو مەیکئەپەیا بەڕاستی شاھانەیە!"
گوێم لە سەوتی کچەکان بوو کاتێک بەلایانا ڕۆشتینماری درێسێکی تەسکی سەوزی تێری لەبەرابوو کە تاسەروو ئەژنۆکانی بوو وە لەکەمەرییەوە پارچە قوماشێکی تەنک لەشێوەی قردێلەیا تاسەر زەوییەکە درێژبووبۆوە کە قاچە سپییەکانی زیاتر ڕوونەکردەوە
درێسەکەی من ڕەشێکی درێژ بوو کەلەخوار قاچەکانم کۆتاییان پێئھات وە للای ڕاستەوە فەتحەیەکی ھەبوو کە ڕانەکانم بەتەواوی دەرەکەوت ھەرکاتێک ھەنگاوم بنایە
وە بێگوومان ئەو مرواریە گەشاوانەی کە بەتەواوی جلەکەوە بوو زیاتر سەرنج ڕاکێشتری کردبوو
YOU ARE READING
ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜ
Fantasy༯ چیرۆکەکەم کۆتایی پێھاتبوو پــێش دەستپــێکردنـــی... "شاژنەکەم ڕازییە ھاوسەرگیریم لەگەڵ کاتوو شەرفی پاشایەتیم پێببەشێ؟!" 'ھیوادارم ھەرگیز مردنی ھیچان نەبینم' ▪️KURDISH STORY. ▪️COMPLETE. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA