چاوەکانم کردەوە بەو ڕووناکیە تیژەی نەیەھێشت بە
ئاسوودەی چێژ لە خەوە خۆشەویستەکەمم ببینملەکۆتاییا من تەنھا بە خەوتن ئەتوانم ئەم ژیانە نەفرەتییەم پشتگوێ بخەم بەجۆرێ ھەرجارێ چەوەکانم دائەخەم
نزا ئەکەم جارێکی تر ئەو چاوانەم ھەڵنەھێنمەوە بەڵام ھەموو ڕۆژێ کاتێ چاو ھەڵەھێنم ئەڵێم لەوانەیە کەسێک چاوەڕوانی من بکا بۆیە خوا مزاکانم قبوڵ ناکا
' ئێلای گەمژە واز لەو بیرکردنەوە محاڵانە بێنە'
سەیری کاتژمێری سەر مێزەکەم کرد ئاماژەی کرد کە کاتژمێر ٦'بەیانییە
چووم بۆ گەرماو بانیۆکەم پڕ کرد لە ئاوی سارد بەڕادەی بەستن سارد
جلەکانم داناو چوومە ناو ئاوەکە ھەر لەوکاتەیا ھاوارێکی بەھێز لەدەمم دەرچوو بەھۆی ساردی ئاوەکە بەڵام گرنگیم نەیا چوونکە تەنھا ئەو ئاوە ساردە ئەتوانێ ھۆشم بێنتەوە لای خۆم لاکاتێکا مێشکم پڕە لە ژاوە ژاوی ئەم ماڵە پیسە!
لە گەرماوەکە ھاتمە دەدرەوە بەدڵخۆشیەکی زۆرەوە
بەڵێ من ئێلا بیۆن ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژمە لە زانکۆ ڕاستە من لە نیوەی ساڵەوە ئەچمە زانکۆ ئەویش باھۆی باوکە خۆشەویستەکەم و دایکە بێوێنەکەم
من ئێلا بیۆن تاکە کچی ڕۆنی بیۆن و رۆسی بیۆن کە تەنانەت تا ئێستا ھەستم بە بوونی خۆشەویستێ بەناو دایک'و باوک'کەکەم نەکردووە
تەنھا ھەستەکەم وەک بوکەڵەیەک بەکارم ئەھێنن وە بێگومان منیش بەگوێیان ناکەم بۆیە نیوەی ساڵی زانکۆم فەوتا
بۆدیەکی مل فراوانی قۆڵدرێژی ڕەشم لەبەر کرد لەگەڵ جینسێکی شینی کاڵ وە بێگوومان مەیکەپێکی سادە
قژە ئاوریشمیەکەم بەریایەوە ڕێگەم یا تاڵەقژەکانم ھێرش کەنە سەر شانە ڕوتەکانم
سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ٧:٣٠'بوو
وایە من لەو کچانەم کە درەنگ ئامادە ئەبم بەڵام ئەوە شتێکی نۆرماڵە کە زۆربەی کچان وان ئەی وانییە؟
نەم ویست بەم بەیانییە گەدەم تێکچێ بە خواردنە پیسەکانی ناو ئەم ماڵە بۆیە بڕیارم یا ھیچ نەخۆم
.........
ئۆتۆمبێلەکەم پارک کرد و چوومە ناو زانکۆکەوە ئێستا کاتژمێر ٧:٥٠ کەواتە ١٠'خولەک ماوە بۆ وانەی یەکەم
YOU ARE READING
ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜ
Fantasy༯ چیرۆکەکەم کۆتایی پێھاتبوو پــێش دەستپــێکردنـــی... "شاژنەکەم ڕازییە ھاوسەرگیریم لەگەڵ کاتوو شەرفی پاشایەتیم پێببەشێ؟!" 'ھیوادارم ھەرگیز مردنی ھیچان نەبینم' ▪️KURDISH STORY. ▪️COMPLETE. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA