༼ •TWENTY-SEVEN• ༽

526 124 0
                                    










سەرنج لای ئارۆن


گەشتینە بەردەم دادگا


پێش ئەوەی ئێلا دابەزێ من چووم و درگاکەم بۆ کردەوە


"سپاس پاشاکەم"
بە ھێواشی وتی و دابەزی


ویستم دەستی بگرم بەڵام لێم دوور کەوتەوە

برۆیەکم بە مانای تێنەگەشتن بەرز کردەوە

"ئەگەر ئاوا بمان بینن بۆ کارەکەمان خراپە"


"ئۆففف باشە خاتوو لی فەرموو "
دەستم بۆ پێشەوە ڕاکێشاو ئەویش بە پێکەنینەوە چووە ژوورەوە


ھەستم بە چاوی ھەموو کارمەندەکانی ئەوێ ئەکرد لەسەرمان

بێگوومان ئێلا بەو جلە ڕەسمیانەیەوە سەرنجی ھەموویانی بۆخۆی ڕاکێشاوە


ئەگەر باسی دڵپیسی ئەکەن؟


بێگوومان دڵپیسی لێ ئەکەم بەڵام زۆر باش ئەزانم کە ئێلا بێجگە لەمن چاوی کەسی تر نابینێ کەواتە پێویست ناکا خەمم بێ


گەشتینە بەردەم ژوورەکی من وە ھانا لەشوێنی خۆی ھەستاو سڵاوی لێمان کرد


"ئازیزم من پێویستە بڕۆم ژوورەکەم لەکۆتای ئەم ڕاڕەوەیە وە بۆ نانی نیوەڕۆ لە کافتریای دادگا چاوەڕێتەکەم"
بە نەرمی وتی


"بێگوومان شاژنەکەم"


ئێلا ڕۆشت کاتێک ویستم بچمە ژوورەکە ھانا بە شۆکەوە سەیری ئەکردم

بێگوومان پێی سەیرە!!

تەنھا زەردەخەنەیەکی کەمم بۆ کردوو چوومە ژوورەوە

وە یەکسەر چاوم بە ڕووخسارە گرژ و مۆنەکەی ئیسپەر کەوت!


"چیبووە؟"
پرسیم کاتێک جانتاکەم دانا لەسەر مێزەکە


"تۆو خاتوو لی چ پەیوەندییەکتان ھەیە؟"
کەمێک بە توڕەیی وتی


"ئێلا خۆشەویستمە"
بەبێباکی وتم


چاوی فراوان بوو لە شۆکا


"واھ زۆڵ چۆن توانی و بە یەک ڕۆژ ڕازی کەی؟؟"


پێکەنیم بەو قسەیەی


"نا نەخێر ئێمە لە ١٠'ساڵییەوە خۆشەویستین"
چاوم لێی داگرت


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now