༼ •THIRTY-ONE•༽

482 117 21
                                    











"ئێستا چیبکەین؟؟"
لوکاس بۆ ملیۆنەمین جار پرسی

"ئاھ بەسە ئەوەنە مەڵێ سەرم ئێشێ"
ئارۆن مەساجی بۆ سەری ئەکرد

منیش تەنھا بیرم لەو نامەیە ئەکردەوە

لەناکاو گوێمان لە زەنگی درگابوو

بە سەرلێشێواوی سەیری یەکمان کرد

"چاوەڕوانی کەسێک بوون؟"
بە بێزارییەوە وتم کاتێک چووم درگاکە بکەمەوە

بەڵام ھیچ کەسێکی لێنەبوو

"ئاھ ئەم مناڵە ھارو ھاجانە"

چاوم سوڕاند بەڵام چاوم کەوتە سەر نامەیەکی سپی کەلەبەر درگاکەیا دانرابوو

ھەڵمگرتوو بە ڕاکردن چوومە ژوورەوە

"کوڕینا خێرا وەرن"
لەنێوان ھەناسەکانما وتم

"ئەو نامەیە چیە؟"
ئارۆن پرسی

"کێبوو؟"
ئەمەیان لوکاس بوو

"کەسی لێنەبوو تەنھا ئەم نامەیەیان بەجێھێشتبوو"


نامەکەم کردەوە بەڵام لەکاتی خوێننەوەی شۆک بووم



'ئاھەنگی ھاوڕێکەو دوابخە تا کێشەکان کۆتای پێیە وە ئەگەر بەپێجەوانەوە بکەی ھاوڕێکەو باجی کەلەڕەقیەکەتەیا
وە ئەمەوێ جارێکی تریش ئاگادار کەمەوە بۆ زانینی ڕاستییەکان بچۆ بۆو شوێنەی زۆربەی ژیانە شاراوەکانی لێیە
پەلەکە کات کەم لەبەر دەست ماوە!'



"لوکاس ھەر ئێستا ئاھەنگەکەی ھۆناو جەیک دوا ئەخەی بۆ کاتێکی نادیار وە بە خاوەنی ھۆڵەکەش ئەڵێی تا بە جەیک بڵێ تا ماوەیەک ھۆڵەکە دا ئەخەین ھەموو ھەوڵێکبە تەنھا ئاھەنگەکە نەکرێ ئارۆن تۆش دوامکەوە پێویستە سەیری کامێراکان کەین بۆوەی بزانم کێبووە ئەم نامەیەی ھێناوە دڵنیام ھەمان کەسە کە سیدییەکەی دانابوو!"


ھەموو قسەکانم بە خێرای و بەسەر یەکەوە کرد بێ ئەوەی ھەناسەیەک ھەڵمژم

بەڵام ئارۆن و لوکاس تەنھا بە تێنەەشتنەوە سەیریان ئەکردم

"خێراکەن!!!!"
بە ھاوارکەم ھاتنەوە ھۆش خۆیان لوکاس ڕۆشت و ئارۆنیش بەڕاکردن لەپێشمەوە ڕۆشت


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now