༼ •EIGHT• ༽

759 158 23
                                    






سەرنج لای نووسەر


بۆ ڕۆژی دواتر ئێلا بە دڵخۆشییەوە خواردنی ئامادە ئەکرد بۆ میوانییەکەی ئێوارە


"ئەکرێ بزانم ئەم ھەموو دڵخۆشییەی بۆچییە؟"
مارلین پرسی و لەسەر مێزی نانخواردنەکە بەدیار ئێلاوە دانیشت


"ئێ تۆش باش ئەزانی یەکەم جارە کەسێک بێتە ماڵەکەمەوە بۆیە پێویستە دڵخۆشبم"
کەمێ شڵەژا چوونکە ھەموو ئەو دڵخۆشییە بەھۆی ئەوەوە بوو کە ئارۆنی ئەبینییەوە


ئەیویست باشترینی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی وا نەزانێ ئێلا کچێکە کە ھیچی لەتوانایا نییە

"یەکەم جارە بێن بۆ ماڵەكەو یان ئەتەوێ لای ئارۆن بە باشترین شێوە دەرکەوی؟"
مارلین بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی وتی و قاشێکی لە سێوەکەی بەددەمی خوارد


"پاشان چ کێشەیەک ھەیە؟"
ئێلا خواردنەکەیکردە ناو فڕنەکەو چووە بەرامبەر مارلین دانیشت


"ھیچ تەنھا ئەمەوێ بیر بێنمەوە ھەرگیز شتێکی واو بۆ من نەکردووە"
مارلین دەمووچاوی خەمبارانە دەرخست


"ڕاستییەکەی ئەمەوێ وا ھەست نەکا کە کچێکی بێھێزم و ھیچم لەتوانایا نییە"


""باشە وا نزیکی ئێوارە ئەبینەوە بڕۆ خۆو ئامادەکە با ئارۆن نەڵێ نازانێ جل لەبەرکا "


"من وا ڕۆشتم ئاگاو لە خواردنەکەبێ!"


"ئۆکەی "


سەرنج لای ئێلا


چوومە لای کانتۆرەکەم عەزیەکی سپیم ھەلڵبژارد تا سەر ئەژنۆکانم بوو گوڵی وردی ناسکی تیابوو


قژم خاوکردەوەو مەیکەپێکی سادەم کرد

بۆ کۆتاجار سەیری خۆمکرد لەبەر ئاوێنەکەیاو چوومە خوارەوە بۆلای مارلین


"ئایا تۆ خۆو ئامادە ناکەی؟"


"نەخێر جلەکانم ھیچ کێشەیەکی نییە"


گوێم لە دەنگی درگابوو


"من ئەچم ئەیکەمەوە"
ویستم بڕۆم


"بۆستە منیش یەم"


مارلینیش لەگەڵم ھات درگاکەم کردەوە ڕاستەوخۆ ڕووخسارە ئارامەکەی ئارۆنم بینی


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now