༼ •FORTY- FOUR•༽

452 119 6
                                    





پاش ھەفتەیەک




سەرنج لای نووسەر




ماوەی ئەم ھەفتەیە زۆر بەخۆشی بەڕێوەچوو بۆ ھەموو لایەک بەتایبەتی ئارۆن و ئێلا




ئەی ئەوە خۆش نییە کە لەدوای ئەو ھەموو ئازاروو ناڕەحەتییە بگەی بە دڵخوازەکەو؟؟




تەنانەت سەرەڕای ئەوەی ئێلا لە مناڵییەوە تووشی بیرچوونەوە بوو بەڵام دووبارە کەسە دڵخوازەکەی خۆی خۆشویستەوە



وە ھەروەھا ئارۆن سەرەڕای ئەو دەستدرێژییە تووندەی بەرامبەر ئێلا کرا تەنانەت کاتێک ئێلاش لێی جیابۆوە ئەو ھەروازی نەھێنا بۆ دووبارە گەڕانەوەی دڵخوازەکەی ھەر وەک چۆن لەمناڵییا لێکیان کردن بەڵام دووبارە بەیەک گەشتنەوە





ئێلا بەدڵخۆشییەوە چاوەکانی کردەوە کاتێک ھەستی بە دەستە پیاوانەکانی پاشاکەی کرد لەسەر ڕووخساری



"بەیانی شاژنەکەم باش"
ئارۆن بە دڵخۆشییەوە وتی و ماچێکی بچووکی لێوی کرد



"باشتر بۆ پاشاکەم"
ئێلا بە خەواڵووی وڵامی یایەوە





"دەی دەی تەمەڵ ھەستە پێویستە ئەمڕۆ کاری زۆربکەین "
ئارۆن بەزۆر ھەوڵی ئەیا ئێلا لەجێگاکەی بێنێتە دەرەوە




"ئارۆن وازبێنە ئەمڕۆ نامەوێ بڕۆمە سەرکار"
ئێلا بەبێزاری وتی و دووبارە خۆیکردەوە ژێر جێگاکەی




"بەڵام بۆچی؟"




ئێلا سەرەتا جواب نەیایەوە تەنھا بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە و بەخێرای لەجێگاکەی بەرزبۆوەو بەزەردەخەنەیەکی زۆر گەورەوە قسەیکرد:
"ئاھ ئارۆن ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونمە بۆیە پێویست ناکا بەھیچ شێوەیەک کاربکەم و ڕۆژە ڕازاوەکەم بەکارە بێزارکەرەکان زیاتر بێزارکەم وە ھەروەھا تۆش پێویستە لەمڕۆژە مەزنەیا لەگەڵ منبی ھم؟!"




ئارۆن نەیئەویست بە شێوە کیوتەکەی ئێلا پێبکەنێ و بەزۆر خۆی گرتبوو
"ببورە شاژنەکەم بەڵام من ئەمڕۆ کاری زۆر گرنگم ھەیە وە ھەروەھا پێوسیتە لە دوو دادگای گرنگا بەژداربم"
بەساردی وتی و ھەستایە سەرپێ


"کەواتە تۆش ئەتوانی ئەمڕۆ پشووبەی بەڵام من ناتوانم لەگەڵبم شاژنەکەم ببورە وە پێویستە ئێستا بڕۆم ماڵئاوا"
بێ ئەوەی چاوەڕێی کاردانەوەی شاژنەکەی بێ ڵەژوورەکە چووە دەرەوە




ئێلا بۆماوەی ١٥'خولەک لەحاڵەتی شۆکبوونا بوو تەنھا سەیری بەردەمی خۆیەکرد



ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now