༼ •FOURTEEN• ༽

620 134 4
                                    










سەرنج لای ئێلا



ھەستم بە شتێکی زۆر قورس کرد لەسەرم کە نائاسوودەی کردبووم کاتێک سەیری تەنیشتم کرد دەمووچاوە فریشتە ئاساکەم بینی کە زۆر بە ئارامی خاوتبوو وە ھەروەھا توون دەستی لە کەمەرم ئاڵاندبوو تەنانەت نەمەتوانی بشجووڵێم


ویستم خۆم لەژێر قۆڵیا بێمە دەرەوە بەڵام بە ھێزێکی زۆر گەڕێنرامەوە بۆ باوەشی


"تەنھا کەمێکی تر ئاوا بمێنەوە"
ھێشتا چاوی نەکردبۆوە بە دەنگێکی خەواڵ و پێی وتم


ھیچم نەوت تەنھا سەیری ڕووخسارە ئارامەکەیم ئەکرد

ئایا ئەکرێ کەسێک ھەبێ ئەوەنە بێ کێشە؟


"ئەوەنە سەرنج ڕاکێشم؟"
لەپڕ چاوی کردەوەو بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی پێکەنی


"نەخێر تەنھا ئەمویست ھەستی ئەگەر ھەست بکەی زۆر توون من گرتووە کە ناتوانم ھەناسە بەم؟"

لەپڕ ماچێکی لێوی دزیم و پێکەنی

"بیرم ئەکردی"
سەری لە ملما نوقم کرد و بۆنی ئەکرد


'ئایا ئەبێ وەک خیانەتکارێ لێمبڕوانێ ھەر کە پلانەکەم جێبەجێ کرد؟'

"دەی پەپولە خۆشەویستەکان ببورن پێویستە ئەم کاتە ڕۆمانسییەتان تێکبەم بەڵام ئێلا پێویستی بە گەرماوێکە"
مارلین خۆی کرد بە ژوورا

لەبیرم بێ دوای بەشێوەیەکی زۆر خوشکانە سپاسی بکەم

"لەخوارەوە چاوەڕێتەکەم"
ئارۆن وتی و ماچێکی سەری کردم و لەژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە


"بیرم ئەکردی"
مارلین وتی و باوەشێکی تونی پیاکردم


"ماری پێویستە قسەکەین "
بە دەمووچاوێکی جدییەوە وتم


"لەسەر چی؟"
بەتێنەگەشتنەوە وتی


"لە ئارۆن جیا ئەبمەوەو لەندەن بەجێ ئەھێڵم"
بەپەلە وتم و نەمتوانی سەیری کاردانەوەی دەمووچاوی بکەم


"پێموابێ شێتیشیان کردووی"
بە پێکەنینێکی بێباوەڕانەوە وتی


"زۆر بەجدی قسە ئەکەم!"
چاوم لێبز کردەوە


"مەبەست چییە لە ئارۆن جیا ئەبیتەوە ئەزانی چی لەدەم یەتە دەرەوە؟"
بەتوڕەییەوە وتی و چاوی سوور بوو


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now