༼ •EIGHTTEEN• ༽

548 135 2
                                    







سەرنج لای لوکاس



پێش ڕووداوەکە


ئەم ماوەیە پشووی نیوەی ساڵ بوو بۆیە بڕیارم یا لەگەڵ جێنی بێین بۆ نیو کاسڵ بۆ ئەوەی بە دایک و باوکمی بناسێنم

ھەر لەوکاتەوەی کەلەلەندەن خوشکە تازە لەدایکبووەکەمیان ڕفاند دوای ھەوڵ یانێکی زۆر بۆ دۆزینەوەی دایک و باوکم بێ ھیوا بوون و وایان دانا کە مردووە بۆیە دایکم حاڵی تێکچو وە لەو کاتەوە باوکم بڕیاری یا بێین و لە نیو کاسڵ لە نزیک ماڵی خاڵم بژین من ئەو کات ٥'ساڵ بووم وە زۆر لە شتەکان نە ئەگەشتم


وە کاتێک تەمەنم بوو بە ١٨'ساڵ بڕیارم یا لە لەندەن بژیم وە دایک و باوکم ڕێگریان لێ نە ئەکردم چوونکە ھەموو خۆشەویستی کچە ونبووەکەشیان  ئەیا بەمن بەڵام ھەمیشە ھەستم ئەکرد کەسێک لە نێوانمانا کەمە وە ھیچ کات بیرم لەوە نەکردۆتەوە ک خوشکەکەم مردبێ


وە لە لەندەن ئارۆن و ماركم ناسی پاشان بووین بە ٣'ھاوڕێی زۆر باش بۆ یەکتری

کاتێک ئێلا ئەو کارەی لەگەڵ ئارۆن کرد بەڵێنم بە خۆم یا لە ھەرشوێنێک بیبینم باجی ھەموو ئەو ئازارانەی پێبەم کە بە ئارۆنی یاوە

کاتێک گەشتینە نیو کاسڵ جێنیم بە دایک و باوکم ناساند وە زۆریان خۆشویست

بێگوومان خۆشەویستەکەی من کچێکی شیرینە و ئەزانێ چۆن خۆی لەجێی دڵی کەسانی چواردەوریا بکاتەوە

شەو نزیک کاتژمێر ١٢'ویستم بچم و لە کەنار دەریا ھەوایەکی پاک ھەڵمژم 

کاتێ گەشتم گوێم لە ھاواری کچێک بوو کە داوای یارمەتی ئەکرش وە دەنگەکەی زۆر ناسراو لەلام

بەرەو دەنگەکە ڕۆشتم   کاتێک نزیکتر بوومەوە چاوەکانم فراوان بوون

ئەو کچە ئێلا بوو بەڵام ئەو ئێلایە نا کە ئەمناسی!

زۆر لاواز و بێ ھێز بووبوو ھەرکەسێک بیبینیایە ئەیوت ئەم کچە تازە لە نەخۆشخانەی دەروونی ڕایکردووە

کوڕەکە ویستی بەزۆر ماچی کا وە لەوکاتەیا ھاوارم کرد



گەڕانەوە بۆ ئێستا


"لـ لوکاس"
ئێلا زۆر بە ھێواشی وتی و ھەستم کرد کە بوورایەوە



پێم لەسەر بەنزینەکە توون کرد و بەرەو نزیکترین نەخۆشخانە بەڕێ کەوتم


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now