༼ •THIRTY-SEVEN•༽

454 113 4
                                    











"ئاھ من تەنانەت نازانم شێوەی ڕوخساری چۆنە چۆن لەو ڕێستۆرانتە گەورەیریا بیدۆزمەوە؟؟"
بەدەم بۆڵە بۆڵ کردنەوە چوومە ناو ڕێستۆرانتەکە



شوێنێکی گەورە بەڵام چۆڵ


باشە ئەبوایە چاوەڕوانی ئەوە بوومایە کە کەس نازانێ ئێڤنز زیندوە کەواتە چۆن یەتە ناو ئەو ھەموو خەڵکە؟



بەرەو مێزێک ڕۆشتم کە دوو خاتوون و پیاوێک لەسەری بوون



تەنھا ڕوخساری یەێکێک لە خاتوونەکانم بینی کە بر زەردەخەنەیەکی کەمەوە لێیەڕوانیم



گەشتمە بەردەمیان و بە ڕێزەوە وتم



"ببورە تۆ خاتوو ئێڤنزی؟"



بێ ئەوەی زەردەخەنە لەسەر ڕوخساری لاچێ سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و دەستی بۆ کورسییکی نزیکی درێژکرد


تەنھا 'ئھم' ێکی بچووکم کردوو چووم دانیشتم


بەڵام کە ڕوخساری ئەودووکەسەی بەردەمم بینی شۆک بووم



ڕاستتر بڵێم ترسام!



ترسام لەوەی دووبارە بمبەنەوە بۆو نەفرەتخانەیە


ئەو شوێنەی بۆماوەی ٨'ساڵ ئەمویست لێی دوورکەومەوە



بەتێنەگەشتن و کەمێک ترسەوە سەیری ئێڤنزم کرد


"بڕیار وابوو تەنھا تۆ ببینم نەوەک و ئەمانە!"



"تۆ ڕاستییەکان ئەوێ ئەمانیش بەشێکن لە ڕاستییەکان"




'باشە ئەم ھەموو زەردەخەنەیە بەبەردەوامی ئازاری بۆ درووست ناکا؟؟؟



من خەیاڵی خاتوونێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم ئەکرد کە بەو شێوەیە دوو برا شەڕیان لەسەر کردبێت یاخووت باوکم ئارەزووی لە جەستەیا بووبێ



بەڵام بەداخەوە ھیچیانی تیا نابینم!



تەنانەت دایکم زۆر لەو سەرنج ڕاکێشترە کە ھەتا ئەم تەمەنە ھێشتا جوانییەکی سرووشتی بۆماوەتەوە لەکاتێکا ئەم دیارە کە جوانکاری ئەنجام یاوە



لەوانەشە جادووگەر بێ و جادووی لەوانە کردبێ بۆوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێ!! '



لەخەیاڵە مناڵانەکانم ھاتمە دەرەوەو خۆم ڕێک کردەوە




"کەواتە تا زووتر بچینە بابەتەکەوە بۆ ھەردوولامان باشترەبێ "
قاچم کردە سەر قاچ و قۆڵەکانم کردە ناویەک و لەئاست سنگما دامنان




ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now