༼ •SEVEN• ༽

774 163 29
                                    








سەرنج لای مارلین

لەوانەیە پێتان سەیربێ بۆ ھەر لە یەکەم ڕۆژی گەشتنەوەم بە وڵاتەکەم یەکەم شوێن کە ویستم بچم بۆی

کتێبخانە بوو

لەو کاتەی ئێلام ناسی لەدوای قوتابخانە زۆربەی کاتەکانمان لە کتێبخانەی گشتی لەندەن بەسەرەبرد


وە بووە شوێنێکی تایبەت بۆ من و ئێلا

کاتێ مناڵبووین بڕیارمان یا ھەرکاتێ گەورەبووین ژیانی خۆمان وەک دوو خوشک بکەین بە ڕۆمانێک

ھەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی تیا بنووسینەوە


ڕاستی


من تا ئێستاش ئەمەوێ ئەو کارە بکەم


چوومە ناو کتێبخانەکە


دوای ماوەیەکی زۆر ئەتوانم ھەست بە بوونی شوێنێکی ئارام بکەم


بەرەو یەکێ لە ڕەفەی کتێبەکان ڕۆشتم


بەرگی کتێبێکم بینی سەرنجی ڕاکێشام


کتێبێکی ئەستوور بوو ڕەنگی بەرگەکەی سورێکی کاڵ بوو


لە شوێنێکی تایبەت دانرابوو


وە


ھیچ کتێبێکی تری لەچواردەور نەبوو!


ھەستی زانین خوازی بۆ زانینی ئەوەی چی لەناو ئەو کتێبەیایە لە ناخمدا زیای کرد


دەستم بۆ برد ویستم ڕایکێشم بەڵام ھەستم کرد کەسێکی تریش لەودیوی ڕەفەکەوە ئەیەوێ ڕایکێشێ



لەبەرەوەی چواردەوری کتێبەکە چۆڵ بوو تەنھا ئەمتوانی جەستەی کەسەکە ببینم



شانە پانەکانی کە لەملاو لای کتێبەکەوە دەرکەوتبوو


ڕووخساری لەپشت کتێبەکەوە شاردرابۆوە


کتێبەکەی لەدەستەکانم برد



زەردەخەنەیکی سەرکەوتنی بۆ کردم


"ھێی من یەکەم جار کتێبەکەم بردبوو پێویستە بییەیتەوە دەستم!"
بەڕاستی زۆر توڕەی کردم


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now