༼ •FIFTEEN• ༽

609 133 5
                                    










سەرنج لای ئارۆن

کاتێک گوێم لەو قسانەبوو کە لەدەمی ئێلاوە ھاتە دەرەوە ھەستم کرد دڵم لەجێی خۆی بازەیاتە دەرەوە ئاخر ئەو ئێلایەی من ئەمناسی تەنانەت خەیاڵیشی بۆو قسە ناشرینانە نە ئەچوو ئەی ئێستا چ نەفرەتییەک ڕووی یاوە؟؟؟؟



نا نا نابێ ھەرگیز ئەوە ئێلای من نەبوو تەنانەت کاتێک ھاوڕێش بووین ھەموو کەس ئەیزانی کە ئێلا ھەستی بۆم ھەبوو تەنھا بە سەیرکردنەکانی بەڵام چۆن !!!!

دڵنیام شتێک ھەیە ئێلا ھەرگیز بڕیاری وانایا

بەپەلە چووم بۆ ماڵەکەی وەک شێت لە درگام ئەیا بەھیوای ئەوەی ئێستا ئێلا درگاکە بکاتەوەو ھەموو ئەوانەی ڕووی یاوە تەنھا خەوێکی ناخۆش بووبێ


"چیبووە ئارۆن چ نەفرەتییەکتە؟"
ماری بە ھاوارەوە وتی

جوابم نەیایەوە پاڵم پێوەناو خێرا چوومە ژوورەوەو ژوور بە ژووری ماڵەکە گەڕام تەنانەت دەستشۆرەکەش بەڵام لە ھیچ شوێنێ نەمدۆزییەوە

"ئـ ئـێلا لەکوێیە؟"

"نازانم کاتێ ھاتمەوە جلەکانی کۆکردبۆوەو ڕۆشتبوو بەڵام نامەیەکی بەجێ ھێشت بوو بۆم "


"مــ مەبەست چــ چیە ڕۆشتووە؟؟"


"ئارۆن ھێمن بەرەوە ئەو ئەوکەسە نییە کەشایەنی تۆبێ"


ھەستم کرد قاچەکانم چیتر ناتوانن ھەڵمگرن کەوتمە سەر چۆک و توون قژم ڕا ئەکێشا


"نا نەخێر ئێلا من بەجێ ناھێڵێ نا"
ھەر ئەو ڕستەیەم دووبارە ئەکردەوەو دەستم لە قژم زیاتر توون کردبوو

ھەستم بە دەستێ کرد لەسەر دەستم بەڵام گرنگیم پێنەیا



"ئارۆن وەرەوە ھۆش خۆو ئێلا تۆی ناوێ ئەو نەفرەتییەک بوو ھیچی تر!"
مارک ھاواری کرد بەسەرماو دەستی لە قژم ئەکردەوە

"مــ ماری نامەکە نامەکە کوا"


دەستی بۆ مێزی ناوەڕاستی ژووری دانیشتنەکە درێژ کرد خێرا ھەستام و نامەکەم کردەوە


"مارلین من ئەڕۆم ئیتر نامەوێ ئارۆن لە ژیانم ببینمەوە ھەر خۆی ئەو ھیچ سوودێکی بۆمن نەبووە کەواتە پێویست ناکا لەوە زیاتر کاتی خۆم لە گەمژەیەکی وەک ئەوا بەفیڕۆبەم ھەروەھا تۆش خەمی من نەبێ من ژیانێکی شایستا ئەژیم #ئێلا"


ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now