༼ •FORTY- SIX•༽

425 115 55
                                    











ســەرنج لــای نـوسـەر





دوای گوێبیستبوونی ئەو تەقینەوە گەورەیە،
کە ئامانجەکەی بەتایبەتی دوو کەسبوو.




بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو
تەنھا یەکێک لە ئامانجەکان بەقورسی باجەکەی یا





ئارۆن زۆر بەخێرای لەھۆڵەکە
ھاتە دەرەوە بۆوەی بەدوای شاژنەکەی بگەڕێ..




وە دوای ئەوە بەیەکەوە بڕۆنەوە بۆ ئەو ماڵە خنجیلانەیەی ئێلا زۆر ئارەزووی ئەکرد






چەنڕۆژێک پێش ھاوسەرگیرییەکە ئێلا بەتەواوی ماڵەکەی بە گوڵ ڕازاندبۆوە




بەتەواوی دڵخۆشبوون...




بەڵام ئارۆن نەیتوانی ھیچ شتێک ببینێ بێجگە لە جەستە شێواوەکەی ئێلا
لەبەردەم ئەو ئۆتۆمبێلەی بەھۆی تەقینەکەوە ئاگرێکی زۆری لەوناوە درووست کردووە





ئەو شاژنەی کە بەچەنەھا ئازاروو ناڕەحەتییا تێپەڕی
ئەوەتا



جلە سپییەکانی بەتەواوی ڕەنگی گۆڕاوە



بۆ ڕەنگێکی گەرم




ڕووخسار و جەستەی کەبەتەواوی شێواوە



کە لەشوێنی قۆڵێکی بەتەواوی تەنھا خوێن پرژە ئەکا.





پاشاکە زۆر بەبێھێزی چووە بەردەم شاژنەکەی و سەری کردە سەر کۆشی






نەگریا
ھاواری نەکرد
سکاڵای نەكرد






تەنھا سەیری ڕووخساری شاژنەکەی ئەکرد کە بەم حاڵەشەوە بەتەواوی..
لەشازادە نووستووەکە ئەچوو





بەھیوای ئەوەی کە وەک شازادە نووستووەکە بە ماچی خۆشەویستی شاژنەکەی بەئاگا بێتەوە





لێی نزیک بۆوەو بە ھێمنی لێوی لەسەر لێوە پڕ لەخوێنەکانی شاژنەکەی دانا





بەڵام...





ئەوە تەنھا لە ئەفسانەکانا ھەیە
ئایا چی ئەبوو ئەگەر ڕاستی بوایە؟؟





پاشاکە بەبێھێزی شانی شاژنەکەی ڕائەوەشاند بۆوەی بەئاگا بێتەوە



"شاژنەکەم دەی ھەستە با بڕۆینەوە
بۆ خانووە خنجیلەکەمان
با بڕۆین من بیری شیرینییەکانتم کردووە
تۆ بەڵێن پێیام ھەر کە گەشتینەوە ماڵەوە بۆم درووست کەی سەرەڕای ھیلاکییەکەو"
ھەموو ئەم وشانەی بەھێواشییەکی لەڕادە بەدەرەوە وت کە وەک چرپەیەک ئەھاتە بەرگوێ






ژیـــانــە شــاراوەکــەم ꪜWhere stories live. Discover now