هیچ شتێکم لەپێناو خۆمدا نەکرد
هەمیشه بڕیارێکم دەدا کەدژی خۆم بێت
هەمیشە خۆم ئەو ڕێگایەم هەڵدەبژارد کەتاریکە تا بتوانم ڕێگای خێزانەکەم ڕوناک بکەمەوەمن هەموو شتێک دەکەم تەنها بۆ ئەوان
دەستبەرداری خۆشیەکانم دەبم لەپێناو ئێوەدا
خۆم لەگێلی دەدەم و ڕێگا ڕوناکەکە لەخۆم ون دەکەم
بەرەو ئەو ڕوناکیە دەڕۆم بۆ دڵخۆشی ئێوە .
ئەمڕۆش ئەو بڕیاره دەدەم کە ژیان ناچارم دەکا وەک هەمیشه ڕێگا تاریکەکە بگرمە بەر
دەمویست ژیانی منداڵیم وەک هەمووان بێت
گەنجێتیم لەگەڵ هاوڕێکانم پڕاوپڕبێت لەسەرکێشی خەونی منداڵیم تەواوکردنی خوێندن بوایە لەو بەشەی دەمویست
بەڵام لەهەموو ئەوانە خۆم بێبەشکرد سەرەڕای ئەوەش ژیان لەدایکیشم بێبەشی کردم .
بەڵام هێشتا یەک گەوهەر ماوە من بۆی دەجەنگم ئەویش باوکمە .بە هەموو ڕێگا تاریکەکاندا تێدەپەڕم بۆ ئەو ....ئایا لەدوای ئەو کەسێکی تر هەیە بۆ من تا ڕێگا تاریکەکانی بۆ بگرمە بەر و ئەو ڕووناک بکەمەوە ؟!!لەژورێکی بچوکدا بووم خانویەکی تەواو بچوک و ناخوش کەتەنها یەک بومەلەرزەی بەس بوو تابەتەواوی لەناو بچێت
خەریک بووم وەک ئەو بارانەی کەلەدەرەوە دەربارێت دەگریەم
بیردەکەمەوە لەو بڕیارە سەختەی کەدەبێت بیدەم ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ پیاوێک بۆی پشنیارکردم
من دەبێت ببمە سۆزانیەک تەنها تا بتوانم پارەی نەشتەرگەری باوکم بدەم !
من هەموو شتێکی خۆمم بەخشی لەپێناویدا بەڵام ئەمجارە جیاوازە ئەم جاره بڕیارەکە سەخته
دڵ و مێشک و جەستەم دەست بەلەرزین دەکەن کاتێ بیر لەوە دەکەنەوە کەچۆن ببنە سۆزانیەکی دەستی پیاوە گورگەکان
دەترسن و پێم دەڵێن کەوا نەکەم بەڵام کاتێک وێنای باوکە تاقانەکەم دەکەم لەسەر جێگا بەپڕاوپڕ لەئازار و ناخۆشی
بەخۆم دەڵێم کەکچێکی زۆر خراپیت یۆل ئەوە تۆنیتچاوەکانم داخست تەنها ساتێ ئارامیم دەوێ بەڵام وابزانم ئارامی بۆ من نیە ئەو کاتەی گوێم لەدەنگی دەرگاکەبوو بەخێرای چووم و دەرگاکەم کردەوە
"مامە بەم کاتە چیبووە"
بەشپرزەیەوە وتم و ڕێگەم دا بێتە ژورەوە هێنده بێمێشک بووم تەنانەت نەپرسی بڵێم چۆنی
مام هات و لەسەر قەنەفەکە دانیشت و دەستی باوکمی ماچ کرد کەلەسەر جێگا وەک مردویەک ڕاکشابوو چونکە باوکم لەمامم گەورەتربوو
من چووم ئاوم بۆ هێنا
"فەرموو مامە ""دەستخۆش کچم ...دانیشە"
کوپەکەی وەرگرت و داوای کرد دانیشم لای منیش لەلایەوە دانیشتم
سەیرم دەکرد کەتا دوا دڵۆپ ئاوەکەی خواردەوە
پاشان ڕوی کردە من"کچم تۆ دەزانی منیش گوزەرانم باش نیە و دوو منداڵم هەیە وەک باوکت پێویستی بەنەشتەرگەرییە ئەمڕۆ کاتێک لەیەکێک لەقاوەخانەکان بووم پیاوێکی هاوڕێم پێی وتم کە کەسێکی دەوڵەمەندی هاوڕێم هەیە بەدوای ژنێکدا دەگەڕێت من بیرم بۆ تۆ چوو بۆیە ڕەسمێکی تۆم دا پێی ...دەزانم هەڵەم کردوە بەڵام دەتوانی دواتر کەبینیت پێی ڕازی نەبیت"
YOU ARE READING
𝐀𝐮𝐭𝐮𝐦𝐧 𝐰𝐢𝐭𝐡 𝐘𝐨𝐮 ||پایز لەگەڵ تۆ ✔
Romance"هەندێک کات ژیان لەبڕیارەکان ناچار دەکات ڕێگای داهاتووتەکی تاریک بگرێتە بەر بەڵام کێ دەزانێ چی هەیە لەو ڕێگایەدا گەر تیشکی ڕوناکی ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت و ڕێگای تۆ ڕووناک بکاتەوە ." هەموو مافێکـــی ئەم پەرتوکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆم © نووســـەر:میــ...